نازناو: نیدال دەرسم
ناوی تەواو: ئەحمەد ئاکام
شوێنی لەدایکبوون: #شرناخ#
ناوی دایک و باوک: فەریدە - عەبدولا
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: #13-09-2020#/گەڤەر[1]
ڕاگەیەندراوی هەدەپە لەبارەی شەهید نیدال:
هاوڕێمان نیدال لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایک بوو. لە دژی هەموو کردەوەکانی تواندنەوە و قڕکردن-ی دەوڵەتی فاشیستی تورک، بە سووربوون لەسەر پیرۆزمەندیە کۆمەڵایەتیەکان و کلتوری خۆی، ڕاستی خۆی پاراست و لەسەر ئەم بیروبۆچوونە لە تەمەنی لاویدا لە دژی فاشیزم تێکۆشا. هەستی بەوە کرد کە بە جەنگی کاریگەری هێزی گەریلا مرۆڤ دەتوانێت کۆتایی بەو داگیرکەریە بهێنێت کە لە کوردستاندا هەیە و بۆ ئازایش بێگۆمان پێویستی بە تێکۆشانی گەریلا هەیە و لەسەر ئەم ڕێچکەیە بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد. هاوڕێمان نیدال کە لە ناو گەریلادا بە خاکیبوون و ڕەنجدەریی خۆی دەناسرایەوە، لە چەندین ناوچە ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی خۆی بە سەرکەوتووانە جێبەجێ بکرد. تا دوا هەنگاوی ڕێگەی ئازادیش، تێکۆشانێکی هەنگاو بە هەنگاوی نا و بەو خۆڕاگریە قارەمانانەیەوە چووە ڕیزی کاروانی شەهیدانەوە.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta

avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,640 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!