ناونیشانی پەرتووک: سەرکەوتنی تۆ
نووسەر: زەیتون ئیسماعیل
پەرتووکی سەرکەوتنی تۆ ژمارەی پەڕەکانی پێکهاتووە لە 53 پەڕ هەرچەندە ژمارەی پەڕەکانی کەمە بەڵام یەکەم ئەزمون و بەرهەمی ژیانمە ئەوە تەنها سەرەتایەکە بەڵام گرنگ، نیە کەمیش بێ گرنگ ئەوەیە خوێنەران سودی لێوەگرن چێژ له خوێندنەوە ببینن بەزمانێکی پاڕاو نوسراوە هەمووکەس لێی تێدەگات
ناوەڕۆکی بابەتەکە چییە..؟
کتێبەکە بابەتی گەشەپێدانی مرۆییە هەندێ وشەی هاندان لەخۆدەگرێ تابتوانن سەربکەون بەسەر کێشەکانی ژیان کە ڕوبەروی دەبیتەوە پێم وایە هەمووان پێویستیان بەقسانێکە کە هانبدرێ تا بەردەوامبن بۆ زاڵ بوون بەسەرکێشەکان جا لەڕێگەی کتێب بێ، یان کەسێک یان شتێک گرنگ ئەوەیە بتوانی حاڵی دلی باش بی...
بەشێک لەپەرتووکەکە...
ژیان پەلکەزێرینە نیە. هەندێ جار ژیان هێندە بەقورسی ڕوبەروت دەبێتەوە دەتخاتە سەر ئەژنۆکانت. بەڵام تۆ دەبێ بەرگەی هەموو ئازارو شکست و کەوتنەکان بگری بۆ ئەوەی بگەی بەوشتەی کە شایەنتە سەرکەوتن ئەوەیە کە تۆ ڕوبەروی هەموو ئازارەکان بیتەوە لەپێناو ئەوەی تۆ...