دەقی پرسەنامەی #مەسعود بارزانی# بۆ خانەوادەی حاجی عومەر شێخ عەبدوڵڵا مهاجیر:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
خانەوادەی بەڕێزی حاجی عومەر شێخ عەبدوڵڵا مهاجیر
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی حاجی عومەر شێخ عەبدوڵڵا مهاجیر، کەسایەتیی ناوداری دەڤەری #سۆران# و باوکی شەهید عادل مهاجیرمان پێگەیشت.
کاک حاجی عومەر، وەک کەسایەتییەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر، خانەوادە و ئاشناکانی خۆی لەسەر ڕێبازی کوردایەتی و گیانفیدیایی بۆ گەل و وڵات پەروەردە کرد و لەو پێناوەشدا شەهید عادل مهاجیر نموونەیەکی دیاری ئەو پەروەردەیە بوو.
سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزمانی مهاجیر دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کاک حاجی عومەر بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامیش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە ڕاجعون
مسعود بارزانی
#06-05-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta

avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,092 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!