بەڕێوەبەری کۆمپانیای گازی پارێزگای #سنە# دەڵێت، پارێزگاکە دەتوانێ گازی سرووشتی بۆ هەرێمی کوردستان هەناردە بکات.
ئەحمەد فیعلەگەری، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گازی پارێزگای سنە ڕایگەیاند، بە هەوڵی وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای نیشتمانیی گازی ئێران ئێستا 100%ی دانیشتووانی شارەکان و 78.5%ی دانیشتووانی گوندەکان لە پارێزگای سنە گازیان بۆ ڕۆیشتووە و بەگشتی 96.4%ی پارێزگاکە گازیان هەیە.
فیعلەگەری هەروەها جێبەجێکردنی پرۆژەی هێڵەکانی گواستنەوەی گاز بۆ پارێزگا و دەرەوەی پارێزگای سنەش بە یەکێک لە بەرنامەکانی کۆمپانیای نیشتمانیی گازی ئێران باس دەکات و دەڵێ: ئێستا 320 کیلۆمەتر لە هێڵی سەرانسەریی گواستنەوەی گازی ئێران بە پارێزگای سنەدا تێدەپەڕێ و ئەمەش دەرفەتێکە کە دەتوانێ بوار بۆ هەناردەکردنی گاز لە پارێزگای سنەوە بۆ هەرێمی کوردستان خۆش بکات.
فیعلەگەری جەختی لەوە کردەوە کە لە هەردوو شاری #مەریوان# و #سەقز#ەوە بواری پێویست بۆ گواستنەوەی گاز بۆ هەرێمی کوردستان هەیە و هیوای خواست بە ڕەخساندنی ئەو دەرفەتە کۆمپانیای گازی پارێزگای سنە بتوانێ پشکێکێ هەبێ لە بازرگانیی جیهانیی گازدا.[1]
#08-02-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta

avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 8,337 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!