لێدوانێک لە نووسینگەی سەرۆک #مەسعود بارزانی#
دەرکردنی بڕیاری گرتنی #ڕێبوار تاڵەبانی# درێژەپێدانی خیانەتەکەی 16ی ئۆکتۆبەرە و ئەم جۆرە کردەوانە و گرتن و سزادانی خەڵکی نیشتیمانپەروەر نابێتە هۆی سڕینەوەی خیانەتەکەیان.
ئەوەی دەرهەق ڕێبوار تاڵەبانی کراوە بەهۆی هەڵوێستە نیشتیمانی و کوردپەروەرانە و عەداڵەتخوازیی ئەو بووە و ئەمە ڕاستییەکە کە هەموو لایەک دەیزانن. ئێستایش هەموو کوردێکی دڵسۆز پشتیوانی ڕێبوار تاڵەبانین و سەرۆک بارزانیش بە هەموو هێزەوە پاڵپشتیی دەکات.
نووسینگەی سەرۆک
#03-06-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta

avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,278 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!