خەندان - هەردی حەسەن
بە هۆی باران بارینەوە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین نزیکەی 10 تەن لە گەنمی وەرگیراوی جوتیاران لە ناوەندی وەرگرتنی گەنم و جۆ لە ناحیەی چوارقوڕنە تەڕ دەبێت.
ئەندازیاری کشتوکاڵی ساڵح حسێن بەڕێوبەری کشتوکاڵی ڕانیە بە خەندانی ڕاگەیاند: "لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین لە ماوەی دوو ڕۆژدا 36 کاتژمێر باران باریووە کە کۆی گشتی ئه و بارانە 17 ملم بووە به و هۆیەشەوە لە کۆی 25000 تەن گەنم نزیکەی 10 تەنی لە ناوەندی وەرگرتنی گەنم و جۆ لە ناحیەی چوارقوڕنە تەڕبووە ".
وتیشی: "لە سەرەتای پرۆسەی وەرگرتنی گەنم و جۆ لە جوتیاران 48500 تەن گەنم لەم ناوەندەدا وەرگیراوە کە خۆشبەختانە 23500 تەن گەنم ڕەوانەی ئاشەکانی سلێمانی کراوە، بەڵام تەواونەکردنی سایلۆی چوارقوڕنە بۆتە هۆکار کە ئەم بڕە گەنمە له و دەشتەدا کۆکراوەتەوە کە مەترسی خراپ بوونی لێ دەکرێت و بە هۆی بارانی چەند ڕۆژی ڕابردووەوە بەشێکی لێ تەڕبووە ".
بەڕێوبەری کشتوکاڵی ڕانیە ئاماژەی بەوەشکرد کە، "سایلۆی چوارقوڕنە لە %90ی کارەکانی تەواو بووە بە هۆی قەیرانی داراییەوە کارەکان تێیدا ڕاگیراوە بۆیە پێویستە ئیدارەی ناوچەکە هەوڵی جدی بدەن کە بودجەیەک بۆتەواوکردنی سایلۆکە پەیدابکەن بۆئەوەی لە داهاتوودا بەهۆی بارانەوە ئه و بڕەگەنمەی کە ماوە تەڕنەبێت".
جێی باسە دوێنێش خەندان لە هەواڵێکی وێنەییدا ئەوەی بڵاوکردەوە کە لە قەزای سەیدسادق بەهەمانشێوە بەهۆی باران بارینەوە بڕێکی زۆر لە گەنمی جوتیاران زیانی بەرکەوتووە.
- 08-09-2015
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta

avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 15,010 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!