- گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل HPG تەرمی پێشمەرگەیەک کە لەشەڕی دژی چەتەکانی داعش شەهید ببوو، لەهەرێمی ژێردەستی ئەو گروپە چەتانە دەردەخەن و ڕادەستی کەسوکاری دەکەنەوە.
- ژمارەیەک لە فەرمانگه حکومییەکانی پارێزگای سلێمانی بایکۆتکردنی دەوامی فەرمیان دەستپێکرد، بەرپرسی ڕێکخراوی سکاڵا و چاودێریش ڕایدەگەیەنێت: لە بەرنامەماندایە بایکۆتی دەوام لە سلێمانیەوە ببەینە هەولێر و دهۆک.
- ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووکان ڕایگەیاند، "پێدەچێت چەکدارانی ڕێکخراوی (داعش)، تاوانی جینۆسایدییان بەرانبەر بە کەمینەی ئێزدی لە عیراقدا ئەنجام دابێت، وێڕای تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ دژ بە مەدەنییەکان و دژ بە منداڵان".
- ئەکاونتەکانی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، وێنەی سێ پێشمەرگەی دیلیان بڵاوکردەوە و نووسیویانە " لە تۆڵەی بۆردومانکردنمان سەرمان بڕین."
- حەوت خێزانی کوردی ئێزدی لەژێر دەستی چەکدارانی داعش ڕادەکەن و دەگەنە چیای شنگال.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Tapahtumien aikajärjestys
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta

avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 13,677 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!