=KTML_Bold=نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە 36 ساڵەی کیمیابارانکردنی خەڵک و خاک و سروشتی جوانی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی..=KTML_End=
ئەمڕۆ #16-04-2023#، یادی 36 ساڵەی تاوانێکی دیکەی ڕژێمی پێشووی عێراق دەکەینەوە کە کردییە دەسپێکی تاوانی سامناکی کیمیابارانکردنی خەڵکی سڤیلی کوردستان، ئەویش تاوانی کیمیابارانکردنی خەڵک و خاک و سروشتی جوانی #بالیسان# و #شێخ وەسانان# و دۆڵی #خۆشناوەتی#یە.
بەوپەڕی ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانی نەمری ئەو تاوانە دەکەینەوە و سەری ڕێز و نەوازش لەبەردەم گیانی پاکیاندا دادەنوێنین. سڵاو و ڕێز بۆ بەرکەوتە و قوربانییانی ئەو کارەساتە دەنێرین کە ئەوسا ڕژێم ڕێگەی نەدا تیماریش بکرێن و لەگەڵ خێزان و کەسوکاریان ناچار بوون بەرگەی ئازار و مەینەتییەکی گەورە بگرن.
بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی بەگشتی، هەمیشە مەڵبەندی خەبات و تێکۆشان و بەرەنگاربوونەوەی ستەم و زۆرداریی ڕژێم بوون، پێگە و شوێنی حەوانەوە و پشتیوانیی پێشمەرگە و شۆڕشەکانی کوردستان بوون، بۆیە وەک زۆر جاری دیکە، بەهاری ساڵی 1987 دیسان کەوتنەوە بەر شاڵاوی ڕەشی ڕژێم و کیمیاباران کران.
لەم یادەدا جەخت لە بایەخ و گرنگیپێدانی زیاتر و خزمەتکردنی باشتری ئەو ناوچەیه و خەڵکە نیشتمانپەروەرەکەی لە هەموو ڕوویەکەوه، دەکەینەوه. سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدان و یادیان هەمیشە بە خێر بێت. [1]
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
16-04-2023
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta

avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,394 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!