- لە ساڵڕۆژی دەستگیرکردنی سەرۆک #عەبدوڵڵا ئوجەلان#دا لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان خۆپیشاندان سازکرا بۆ ئازادکردنی.[1]
- لە ساڵڕۆژی دەستگیرکردنی ئۆجەلان-دا سەدان کەس لە تورکیا دەستگیردەکرێن.[1]
- قائمقامی قەزای #پێنجوێن# ئاشکرایکرد، سبەینێ پێنجشەممە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو قەزایە کراوەتە پشوو بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی ماوەی چەند ڕۆژێکە ئەو ناوچەیەی گرتۆتەوە و ڕێژەی بەفربارین ئەمڕۆ لە هەندێک شوێنیدا گەییشتە 125 سانتیمەتر.[2] هەروەها بەهۆی بەردەوامی بەفربارینەوە ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەراجی سلێمانی پێنجوێن بوەهۆی داڕوخانی سەربانی گەراجەکە و هاوڵاتییەک بریندار بووه و هاوکات زیان بە سێ ئۆتۆمبێلیش کەوتووە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ ڕوداوێکی هاتوچۆ تۆمار نەکراوە.[3]
- دادگای #شرناخ# ئەمڕۆ بڕیاری ئازادکردنی بۆ #فەرهاد ئەنجۆ# پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#) دەرکرد، کە ساڵی ڕابردوو دەستگیرکرا.[2]
- نرخی زێڕ ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و نرخی هەر ئۆنسەیەک گەیشتە 1228 دۆلار.[2]
- ئەمڕۆ، لەکاتێکدا، کە پاسێکی گواستنەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی لە شارۆچکەی #لیجێ#-ی سەر بەشاری ئامادەوە بەرەو شاری ئامەد بەڕێکەوتبوو، لە ناوچەی #چەولیک# ڕووبەڕووی ئۆتۆمبێلێکی سەربازانی سوپای تورکیا بووەوە و گوللەباران کرا.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Tapahtumien aikajärjestys
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta

avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 17,295 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!