بە دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆیی سووریا منبج ساڵی 2012 کەوتە دەستی سوپای ئازادی سووریا. دواترلە ساڵی 2014 لەلایەن چەتەکانی #داعش#ەوە داگیرکرا.
لە ساڵی 2016 شاری منبج لەلایەن ئەنجوومەنی سەربازی منبج و #شەڕڤان#انی #یەپەگە# و#یەپەژە# ڕزگارکرا.
لە 20ی نیسانی 2016 بەڕێوەبەری منبج لە شاری سەرین-ی کۆبانی دەستنیشانکران. ژمارەی ئەندامانی مەجلیسەکە 43 کەس بوون. دوای ڕزگارکردنی شارەکە بووە 132 کەس.
لە ساڵی 2017 مەجلیسی بەڕێوەبەری شارەی منبج لە 132 کەس هەڵبژێردران کە لە یەک ئەرمەنی، یەک چەرکەس، 11 تورکەمان، 40 کورد و 71 عەرەب پێک هات.
شاری منبج دەکەوێتە دووری 90 کم باکووری ڕۆژهەڵاتی حەلەب و 40 کم لە دووری باشووری جرابلس، 65کم ڕۆژاوای #کۆبانی# و لە ڕۆژهەڵاتیش 45 کیلومتری ڕۆژهەڵاتی باب.
شاری منبج تا ئێستا 7 جارلەلایەن دەسەڵاتەکانی ئاشووری، عەرەب، ڕۆم و عوسمانی داگیرکراوە و دەوڵەتی تورکیا بەنیازە جارێکی ترداگیرکاری خۆی دووپات بکاتەوە.[1]
لە مانگی 12ی 2024 پاش کەوتنی ڕژێمی #بەشار ئەسەد#، منبج جارێکی دیکە کەوتەوە دەست چەتەکانی تورک. بەڵام پاش چەند ڕۆژێک شەڕڤانانی ڕۆژاوا هێرشیان بۆی کردەوە و لەژێر دەستی چەتەکان ڕزگاریان کردەوە.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta

avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,127 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!