ناو: مەررزییە
نازناو: مەرزییە فەریقی
ناوی باوک: شەهاب عەبدوڵڵا
شوێنی لەدایکبوون: شاری #مەریوان#ی #ڕۆژهەڵاتی کوردستان#
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #22-05-1958#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #18-09-2005#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی؛ مەرزییە شەهاب عەبدوڵڵایە، لە ڕێکەوتی (1958-05-22)ز. لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاوی بەژیان هەڵهێناوه، بەڵام دایک و باوکی خاتوو مەرزیە لەبنەڕەتدا خەڵکی شاری #سنە#ن.
تا تەمەنی 17 ساڵی مەرزییە ژیانی لە شاری مەریوان بەسەر دەبات، بۆ خوێندنی مامۆستایەتی ڕوو دەکاتە شاری سنە و لەوێ خوێندنی مامۆستایەتی تەواو دەکات، بڕوانامەی دبلۆم لە بواری مامۆستایەتیدا بەدەست دەهێنێت.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/185/0016.JPG=KTML_Photo_Alt=مەرزییە و=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/185/0016.JPG=KTML_Photo_End=
هەر لە تەمەنی منداڵیدا هەستی کردووه، کە دەنگی خۆشەو بەهرەی دەنگخۆشی تێدایە، لەلایەن باوکییەوە هاندراوه، بەڵام بەهۆی نادرووستی کۆمەڵگەوه، ئەوەی لەو ڕۆژگارەدا ستەم بووە ژن و کچی کورد گۆرانی بچڕن، هەر بۆیە ڕێگای هونەری لێگیراوە و لەو پێناوەشدا زۆر بەقوورسی ژیانی هونەری خۆی بەسەر بردووه، بەڵام سەرەڕای کۆسپ و کێشەکان مەرزییەی هونەرمەند هەر بەردەوام بووه، لەجەژنەکان و یاد و بۆنەکانەدا، ئەوانەی لە قوتابخانەدا سازکراون، بەشداری کردووە و بۆ یەکەمین جار لە تەمەنی 9 ساڵیدا چووەتە سەر شانۆی قوتابخانەکەی، یەکەمین گۆرانی، ئەوەی لەو کاتەدا چڕیویەتی گۆرانییەکی #فەتانەی وەلیدی# بووه، لەگەڵ موزیکدا بەناوی (لەسەر کانی دێتەوە لێو بەکەنی و گۆزەبەشانەوه).
مەرزییە فەریقی، زۆر حەزی بە بیستنی کارە هونەرییەکانی #باشووری کوردستان# بەتایبەت تیپی مۆسیقای #سلێمانی# و زیاتر حەزی بەدەنگی هونەرمەندان #کەریم کابان# و #قادر کابان# بوو.
لە ساڵی (1977) دا لە شاری سنە بە هونەرمەند #ناسری ڕەزازی# ئاشنا دەبێت و لە ساڵی (1978) دا، زەماوەند دەکەن.
ساڵی (1980)دا، لەگەڵ هونەرمەند ناسڕی ڕەزازی ڕێگای خەباتی شۆڕشی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان هەڵدەبژێرن و لەڕێزەکانی کۆمەڵە خەبات دەکەن، ژیانی پێشمەرگایەتییان تا ساڵی (1984)بەردەوام دەبێت.
وەک هونەرمەندێکی لێهاتووی شاخ شانبەشانی خەباتی چەکداری دەست دەکات بەکاری هونەری و لەگەڵ تیپی مۆسیقای (کۆڕی بانگەوازی کۆمەڵە) یەکەمین کاری هونەریی لە شاخ بە سروودی سڵاو بۆ #پێشمەرگە# بەئەنجام دەگەێنێت.
لە سەرەتای ساڵی(1985)ەوە، لە وڵاتی سوید وەک پەنابەر لەگەڵ هاوسەری هونەرمەند ناسری ڕەزازی و سێ منداڵەکەی #دڵنیا ڕەزازی#، #ماردین# و کاردۆ ژیان بەسەر دەبەن.
لە ڕۆژی (#18-09-2005#ز.)، کاژمێر (11)ی پێش نێوەڕۆ بەکاتی ئەوروپا، لەستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید ماڵاوایی لەمۆسیقا و هونەر کردووە، بۆ هەتاهەتایی بەجێی هێشتین و لە شاری #سلێمانی# لەسەر داوای خۆی بەخاک سپێردرا.[1]