بەرێز #نادیە موراد# هەڵگری خەلاتی نۆبلی ئاشتی
کومەڵەی #پێشمەرگە# دێرینەکانی کوردستان بەشانازییەوە گەرمترین پیرۆزبایی وەرگرتنی خەلاتی نۆبڵی ئاشتی-تان لێدەکات، کەسالانە دەدرێتە ئەو کەسانەی خزمەتی گەشەپێدانی زیاتری ئاشتی دەکەن.
ئێمە وەک کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان دلنیاین لەهەوڵ تەقەلاکانی بەرێزتان لەپێناو کارکردن بۆ بەجینۆسایدناساندنی تاوانەکانی شەنگاڵ، کەلەبەرامبەریدا گەورەترین خەلاتی ئاشتیت پێ وەرگرت، هیوادارین لەپاڵ هەولەکانت بۆ بەجینۆسایدناساندنی تاوانی شەنگال کاربکەیت بۆ بەحینۆسایدناسانی تێکرای ئەو تاوانە دژە مرۆڤایەتیانەی کەلەرابردوودا لەدژی خەڵکی کوردستان و تەواوی گەلانی زوڵملێکراو ئەنجامدراون.
خەلاتەکەی بەرێزتان مانای گەورەو دەنگدانەوەی گەورەتری لەناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا هەیە ئەم خەلاتە تەنیا ئەو ڕاستییەمان پێ ناڵێت کە وەکو کچە کوردێکی ئێزدی قێزەونترین کردەی نامرۆیت بەرامبەر ئەنجامدراوە، بەڵکو بەکومەڵگەی نێودەوڵەتیشیت ڕاگەیاند کەتائێستاش گەلێک گروپی خوێنمژی وەک #داعش# خۆیان مەلاسداوە و لەژێۆ پەچەی ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا کالفامانە کردەی قێزەون لەدژی گروپە ئاینییەکانی تر ئەنجام دەدەن
کارەکانی بەرێزت لەپێناو ئاشتی و هەڵمالینی ڕووی ڕاستەقینەی گروپە تیرۆریستییەکان تەواوکەری ئەو هەولانەیە کەهێزی پێشمەرگەی کوردستان دەیان سالە خەباتی بۆ دەکات.
سەرکەوتوو بیت شایستەی وەرگرتنی خەلاتەکە بویت
هەربژیت
#جەمیل هەورامی# سەرۆکی کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان
#06-10-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,600 times
Write your comment about this item!