پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 514,888
Wêne 104,261
Pertk PDF 18,882
Faylî peywendîdar 94,723
Video 1,232
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Encam: Found 170, page 1 of 17
















Nwêkrdinewe
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

180 کۆمپانیاى ئەمەریکى لە هەرێمى کوردستان کاردەکەن و ماوەی ”8” ساڵە حکومەتی هەرێم قەرزەکانیان بۆ ناگێڕێتەوە
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
180 کۆمپانیاى ئەمەریکى لە هەرێمى کوردستان کاردەکەن و ماوەی ”8” ساڵە حکومەتی هەرێم قەرزەکانیان بۆ ناگ
Kurtebas

180 کۆمپانیاى ئەمەریکى لە هەرێمى کوردستان کاردەکەن و ماوەی ”8” ساڵە حکومەتی هەرێم قەرزەکانیان بۆ ناگ
Kurtebas

180 کۆمپانیاى بازرگانى ئەمەریکى لە هەرێمى کوردستان کاردەکەن و بەشێک لە کۆمپانیاکانیش ماوەى چەندین ساڵە حکوومەتى هەرێمى کوردستان قەرزاریانە.
لە ئێستادا ڕێکەوتی #16-06-2023# 180 کۆمپانیاى ئەمەریکى کە لە بوارى جیاواز لە هەرێمى کوردستان وەبەرهێنان دەکەن زۆرترین ڕێژەى ئاستى وەبەرهێنانى کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە بوارى نەوت و وزەیە کە بە ملیۆنەها دۆلار دەخەمڵێندرێت.
ترسى کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە هەرێمى کوردستان پەیوەندى بەوەوە هەیە کە بەشێک لە کۆمپانیاکانى، لە ماوەى 8 ساڵى ڕابردوودا، ڕووبەرى گرفتى وەرگرتنى پارە بوون لەلایەن حکوومەتى هەرێمى کوردستانەوە و تاوەکوو ئێستاش ئەو کێشەیە چارەسەر نەکراوە.
بەشێک لەو کۆمپانیایانەى کە لەگەڵ حکوومەتى هەرێمى کوردستان کاریانکردووە لەگەڵ ئەوەى فەرمانى ئەنجوومەنى وەزیران و وەزارەتى دارایى حکوومەتى هەرێمى کوردستانیان هەیە، بەڵام بەهۆى نەبوونى پارەى نەختینەى بانکى، ماوەى چەند ساڵێکە پارەکانیان بۆ خەرج ناکرێت، لەگەڵ ئەوەى چەندین جار بەپرسانى کونسڵخانەى ئەمەریکا لە #هەولێر# لەگەڵ بەرپرسانى حکوومەتى هەرێم لەو بارەیەوە قسەیان کردووە. [1]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 344 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-06-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: هەواڵ
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاگەیاندن
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە ئەحمەد )ەوە لە: 16-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 16-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 11-01-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 344 جار بینراوە
21 حزب‌و ڕێکخراو داواکارن پەرلەمان‌و حکومەتی‌ هەرێم کار بۆ ئازادکردنی‌ ئۆجەلان بکەن
Pol: Bellgenamekan | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
21 حزب‌و ڕێکخراو داواکارن پەرلەمان‌و حکومەتی‌ هەرێم کار بۆ ئازادکردنی‌ ئۆجەلان بکەن
Bellgenamekan

21 حزب‌و ڕێکخراو داواکارن پەرلەمان‌و حکومەتی‌ هەرێم کار بۆ ئازادکردنی‌ ئۆجەلان بکەن
Bellgenamekan

بەرێز سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
بەڕێزان سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمان

ئازادکردنی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان داواکاریی سەرجەم گەلی کوردە

بەڕێزان ماوەی پانزە ساڵە ڕێزدار عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە هۆی پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی و هەماهەنگی دەزگا هەواڵگرییەکانەوە ڕفێنراو و ڕادەستی حکومەتی تورکیا کرا و تا ئێستا لە ژوورێکی تاکە کەسی لە زیندانی ئیمراڵی دەستبەسەرە.
مرۆڤێکی تێکۆشەر، کە هەموو ژیانی تەرخانکردبێت بۆ خەباتی ڕزگاریخوازی میللەتەکەی بە ڕفاندنی تێکڕای ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و کۆنڤانسیۆنەکانی جنێڤ و یاسا پەسەند کراوە نێونەتەوەییەکان پێشێلکراوە.
ئەم شێوازە لە پیلانگێڕی و ڕفاندنی سەرکردەیەکی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلێکی ژێردەستە تەنها لە لایەن ئەو هێزانەوە ئەنجام دەدرێت، کە سەروەریی یاسا و ئازادی مرۆڤەکان و ئاشتی و مافی گەلانیان لاپەسەند نییە.
لەماوەکانی ڕابردوودا خەڵکی باکووری کوردستان و بزوتنەوەی ڕزگاریخوانەی گەلی کورد لەو بەشەی کوردستان بە پێشەنگایەتیی پەکەکە بەردەوام داکۆکی لە مافەکانی گەلی کورد و ئازادیی تێکڕای زیندانیانی سیاسی و بەرقەرارکردنی ئاشتییەکی سەرتاسەری و بە شکۆ کردوە.
هەڵمەتەکانی ئازادکردنی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان چەندین قۆناغی دژواری بڕیوە و لە ئێستادا داوای ئازادکردنی یەکجارەکیی بەڕێزیان بەتەنها داخوازی گەلی کورد و تێکۆشەرەکانی نییە، بەڵکو بووەتە داخوازییەکی جیهانی و بەشێک لە وەرگرانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و ژمارەیەکی زۆر پەرلەمانتار لەفراکسیۆنە جۆراوجۆرەکانی ناو پەرلەمانی وڵاتە پێشکەوتوەکاندا چەندین کەمپین و پرۆژە یاسایان بۆ ئازادکردنی ئەو ڕابەرە تێکۆشەرە پێشکەشکردوە و جەختیان لە پشتیوانیکردنی خەباتی ڕەوای گەلەکەمان و ئازادیی هەمیشەیی بۆ کورد و ئۆجەلان و تێکڕای زیندانیانی سیاسی کردوەتەوە.
روونە زیندانیکردنی هەر مرۆڤێک لەبەر بیربۆچوون و تێکۆشانی بۆ ئازادی پێشێلکردنێکی گەورەی مافەکانی مرۆڤە، چونکە تا ئەو کاتەی مرۆڤەکان ئازاد نەبن و مافی دەربڕێنی بیروبۆچونیان پارێزراو نەبێت دیموکراسی و ئاشتی بەرقەرار نابێت.
بۆ ئێمەی کورد داکۆکیکردن لە ئازادکردنی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان، جگە لە جەختکردنەوە لە مافەکانی مرۆڤ و داکۆکیکردن لە ئازادیی ڕادەربڕین ڕەهەندێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی و سیاسی هەیە و ئەوەش وادەکات ئێمە بە پێداگریی زیاترەوە داکۆکی لە ئازادی ڕۆڵە تێکۆشەرەکان و بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندان بکەین.
ئێستا ئەوە سەلمێنراوە ئۆجەلان کارەکتەرێکی سەرەکیی گۆڕەپانی کوردستان و ناوچەکەیە و وەک کەسایەتی ساڵی گۆڤاری تایمزیش لەئاستی جیهان هەڵبژێردراوە و تەنانەت دەوڵەتێکی وەک تورکیا ناچار بووە دانوستانی لەگەڵدا ئەنجام بدات، کە ئەوەش بەهۆی خۆڕاگری و پاشەکشەنەکردن لە ماف و ئازادییەکانی گەلی کورد و داکۆکیکردن لە مافی گەلێکی بەشخوراو بووە لە لایەن ئەو سەرکردەوە.
هاوکات پشتیوانی بەردەوامی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلی کورد لە باکوور و داکۆکی خەڵک و شەقام ئەوەی سەلماندوە بە بێ ئازادیی سەرکردەیەکی وەک ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان و سەرجەم زیندانیانی سیاسی قۆناغەکانی هاتنەدیی ئاشتی و دیموکراسی و بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد ڕووبەڕووی قەیران و گرفت دەبێتەوە.
بۆیە لێرەوە داوا لە تێکڕای پەرلەمانتاران و فراکسیۆنەکان وسەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەین داوای ئازادکردنی ئەو ڕابەرە بەند کراوە و سەرجەم زیندانیانی سیاسی بکەن و فشاریش بخەنە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێم، کە داوا لە حکومەتی تورکیا بکەن بۆ ئازادکردنی ئەو ڕابەرە و سەرجەم زیندانیانی سیاسی کورد لەو وڵاتەدا. هەروەها لە کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکاندا بیکەنە ئەجیندای گفتوگۆکانیانەوە، چونکە مافەکانی مرۆڤ پێشێلکراوە و ڕابەرێک بەهۆی بیروبۆچوونەکانییەوە ڕاپێچی گرتوخانەیەکی بەدەر لە ستاندەرە جیهانییەکان لە دورگەی ئیمراڵی کراوە.
ناکرێت داخوازیی ئەو هەمو تێکۆشەر و ئازادیخوازە بە هەند وەرنەگیرێت و هیچ دەسەڵات و دەوڵەتێکیش ناتوانێت هێزی لە ئیرادەی گەلێکی ژێر دەستە بەرزتر بێت.
ئەمەش بە هیچ شێوەیەک ئەستەم نییە و لە نەورۆزی ڕابردودا لە گۆڕەپانی ئامەد بە خوێندنەوەی پەیامی ئەو ڕابەرە بۆ هاتنەدیی ئازادی و مافەکانی گەلی کورد و چەسپاندنی ئاشتی، ئەوە بۆ دۆست و ناحەز ڕوون بووەوە، کە هێزی لە بن نەهاتوی گەل لەگەڵ خواست و بۆچوون و نوسراوەکانی ئەو ڕێبەرەدایە.
لەماوەی زیندانیکردنیشدا حکومەت و بەرپرسانی تورکیا درێغیان نەکردوە لە فشار و هەوڵی لەناوبردن و ژەهرخواردکردن و بێبەشکردنی لە چاوپێکەوتنی پارێزەرەکانی و چەندینجار سزای ژووری تاکە کەسی لە ناو زیندانی تاکەکەسیدا بەرامبەری ئەنجامدراوە.
لەبەرامبەردا ئۆجەلان بە توانایەکی بێ هاوتا تێکڕای ئەو هەوڵانەی پەکخستوە و بە نووسراوە بە نرخەکانی چەندین ڕێگا چارەی ئاشتیانە و دەستپێشخەریی بۆ هەموان خستوەتەڕوو.
زیندانی دورگەی ئیمراڵی لە مێژووی عوسمانیەکان و تورکیای نوێشدا شوێنی لەناوبردن و دورخستنەوە و تەنانەت لە سێدارەدانی ڕکابەرەکانی حکومەت بووە، دۆخێکی ئەمنی و سەربازیی توندی بەسەردا سەپێنراوە و ڕاستەوخۆ لە لایەن سەرۆک وەزیرانەوە بەڕێوە دەبرێت و بەدەر لە یاسای زیندانەکانی تورکیاش مامەڵە لەگەڵ ئەو ڕێبەرە کوردەدا دەکرێت.
تێکڕای ئەو دۆخە و ئەرکە مرۆیی و ئەخلاقی و نیشتیمانی و نەتەوەیەکان پاڵی پێوەناوین بۆ پێشکەشکردنی ئەم یاداشتە و داواش لە ئێوەی پەرلەمانتاری بەڕێز دەکەین، کە ڕاستەوخۆ بە دەنگی خەڵک هەڵبژێردراون و متمانەی شەقامی کوردستانتان بەدەستهێناوە دەنگی خۆتان بخەنە پاڵ دەنگە ئازادیخوازەکانی دیکە تاوەکو کۆتایی بە زیندانیکردنی ئەو ڕێبەرە کوردە بهێنرێت و ئاشتی و ئارامی و مافە زەوتکراوەکان بۆ گەلی کوردی ستەمدیدەیە بگەڕێتەوە.

ناوی پشتیوانان و پاڵپشتیکارانی ئەم یاداشتە

1 - یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان (YNK)
2 – بزوتنەوەی گۆڕان
3 – پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان (PCDK)
4 – حیزبی ئایندەی کوردستان
5 - حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
6 – پارتی پارێزگارانی کوردستان
8 – حزبی شیوعی کوردستان
9 – کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK)
10 – کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان (KMMK)
11 - مەلا نادر کەسایەتیی ئایینی
12 – ڕێکخراوی دەستپێشخەریی کۆمەڵی مەدەنی (CSI)
13 – یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان
14 – کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
15 – بزوتنەوەی ڕزگاریی دیموکراتی کوردستان
16 – بزوتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان
17 – ناوەندی سلێمانیی بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
18 – حزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان
19 – ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان (RJAK)
20 – بزوتنەوەی هاوڵاتیی ئازاد و یەکسانی کوردستان
21 – کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپالارێزی کوردستان

کۆمیتەی ئامادەکاریی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی (15)ی شوبات
14-02-2014 - سلێمانی
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 22,264 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 10
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 14-02-2014 (10 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 86%
86%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-02-2014 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 22,264 جار بینراوە
ئێران هۆشداری دەداتە حکومەتی هەرێم و وردەکاری هێرشەکانی ئەمڕۆی ڕاگەیاند
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئێران هۆشداری دەداتە حکومەتی هەرێم و وردەکاری هێرشەکانی ئەمڕۆی ڕاگەیاند

ئێران هۆشداری دەداتە حکومەتی هەرێم و وردەکاری هێرشەکانی ئەمڕۆی ڕاگەیاند
فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، وردەکاری بۆردومان و هێرشەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 28 ئەیلولی ئاشکرا کرد و جگە لەوەش هۆشداری بە حکومەتی هەرێم دەدات و ڕایدەگەیەنێت: ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوام دەبێت تاوەکو گروپە چەکدارەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان کۆتاییان دێت و بارەگاکانیان دادەخەن.
سەردار محەمەد پاکپوور، فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئیسلامی لە ناوەندی سەرپەرشتیاری ئۆپەراسیۆنەکانی دژەتیرۆری ئێران، ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە دژی هێزە تێکدەرە کوردییەکان بووە، کە لە باکور عێراق لە هەرێمی کورستان نیشتەجێن و دەیانەوێت دۆخی ئاسایشی ناوچەکانی سنور کە کوردنشینن تێکبدەن، بۆیە بە دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی بالیستی بارەگا و بنکەکانیان کرانە ئامانج و خاپوکران.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئۆپەراسیۆنەکە لەناوجەرگەی هەرێمی کورستانی عێراق ئەنجامدراوە و هۆشداریش دەدەین تاوەکو یەک چەکداری گروپە ئۆپۆزیسیۆنە کوردییەکان لەناو خاکی هەرێمی کورستان بمێنێت ئەوا ئۆپەراسیۆنی لەناو بردن و خاپورکردنی بنکە و بارەگاکانی بەرەی دژە ئێرانیی بەردەوام دەبێت.
هەروەها ئاشکرایکردوە، موشەکەکان و درۆنەکان لەلایەن سەربازانی سەر بە قەرارگەی هەمزە سەید الشهدا لە ڕۆژئاوای پارێزگای #ورمێ# ئاراستەکراون و ڕونیکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنەکە کە بۆ ناوەندی قوڵایی باکوری عێراق بوو، 73 موشەکی بالستی و موشەکی ئەرز ئەرز و درۆنی مۆدێرن بەکارهاتوون و ئاراستەی شوێن و بنکەی چالاکی هێزە کوردیەکان کراوە. بەهۆیەوە دەیان بنکە و بارەگایان ڕوخێندران و خاپورکران.
هەروەها ئەوەشی گوت: لە قۆناغی نوێی ئۆپەراسیۆنەکاندا ئەو ئامانجانە کە پێکراون 42 شوێن بوون کە سەرجەمیان لایەنی سەربازی و حیزبی بوون و بەشێک لە ئامانجەکان بەدرێژایی دووری 400 کیلۆمەتر بوون بە وردی کراونەتە ئامانج.
ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران هۆشداری توند دەدات بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەڵێت: پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو گروپە چەکدارانەی دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانن دەریانبکات و ڕێگە نەدات بەهیچ جۆرێک چەکیان لەدەست بێت، چاوەروانی هەڵوێست و کرداری فەرمی بەرپرسانی حکومەتی هەرێمین بۆ کۆتایی هێنان بە گروپە تیرۆریستییەکانی دژ بە شۆڕش و پیلانگێڕانی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران. [1]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 615 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | Bwar Media
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 28-09-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاگەیاندن
پۆلێنی ناوەڕۆک: تیرۆریزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە ئەحمەد )ەوە لە: 29-09-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 29-09-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە ئەحمەد )ەوە لە: 29-09-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 615 جار بینراوە
ئێمە کە لە خوارەوە ناومان هاتوە، ڕومان لە حکومەتی هەرێم دەکەین کە کۆتایی بێنێت بەو ڕەشبگیریی و وەڵامی داخوازییەکانی خۆپیشاندەران بداتەوە
Pol: Bellgenamekan | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئێمە کە لە خوارەوە ناومان هاتوە، ڕومان لە حکومەتی هەرێم دەکەین کە کۆتایی بێنێت بەو ڕەشبگیریی و وەڵام
Bellgenamekan

ئێمە کە لە خوارەوە ناومان هاتوە، ڕومان لە حکومەتی هەرێم دەکەین کە کۆتایی بێنێت بەو ڕەشبگیریی و وەڵام
Bellgenamekan

بانگەواز
لەدوای ئەو ڕەشبگیری و دۆخە سەپاوە ئەمنییە سەپاوەی کە هێزە ئەمنییەکانی سەر بە پارتیی دیموکراتیی کوردستان بەسەر شاری هەولێرو دهۆک و ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی خۆیانیان سەپاندوە، ئێستا کەوتونەتە ڕاوەدونان و گرتنی چالاکان و ڕۆژنامەنووسان. لە چەند ڕۆژی ڕابردوشدا، لە کاتی ڕوماڵکردنی خۆپیشاندانەکان، چەند ڕۆژنامەنوس لێیان دراوە و ڕێگرییان لێ کراوە لە ڕوماڵکردنی خۆپیشاندانەکان. لەدوای ئەوەی ڕۆژی سێیەمی خۆپیشاندانەکان (27ی ئاداری 2018) ڕەشبگیرییەکی زۆریان کرد، لە ئێستادا کەوتونەتە هەڕەشەکردن و چاودێریکردنی چالاکانی ناڕەزایەتییەکان، لە نێویاندا ئێستا هێزە ئەمنییەکانی هەولێر بەدوای ڕۆژنامەنوس خاتو نیاز عەبدوڵاوەن و دەیانەوێت دەستگیری بکەن.
ئێمە کە لە خوارەوە ناومان هاتوە، ڕومان لە حکومەتی هەرێم دەکەین کە کۆتایی بێنێت بەو ڕەشبگیریی و وەڵامی داخوازییەکانی خۆپیشاندەران بداتەوە، دەستگیرکراوان ئازادبکەن و ژیانی چالاکان و خاتو نیاز عەبدوڵاش بپارێزن. هەروەها، داوا لە ڕێکخراوە ناوخۆیی و ناودەوڵەتییەکانی داکۆکیکردن لە ئازادیی قسەکردن و ڕۆژنامەوانیی، نوێنەری تەواوی وڵاتان و کونسوڵخانە و ڕێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان دەکەین، فشاری جدیی لە حکومەتی هەرێم بکەن بۆ ڕێگریکردن لە هێزە ئەمنییەکانی پارتیی بۆ دەستگیرکردنی نیاز عەبدوڵا و ئازادکردنی دەستگیرکراوان. لێرەشەوە هەموولایەک ئاگادار دەکەینەوە، پاراستنی گیانی خاتوو #نیاز عەبدوڵڵا# لە ئەستۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و هێزە ئەمنیەکانی سەربەو حیزبەیە. ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە نیاز عەبدوڵڵا.
ناوەکان
1-محەمەد ڕەئوف ڕۆژنامەنووس سلێمانی
2-کەمال چۆمانی ڕۆژنامەنووس چۆمان
3-ئاسۆ جەبار ڕۆژنامەنووس ئەمریکا
4-دڵشاد ئەنوەر ڕۆژنامەنووس گەرمیان
5-فرمان عەبدولرەحمان ڕۆژنامەنووس ئەڵمانیا
6-ئازاد عوسمان ڕۆژنامەنووس گەرمیان
7-نامیق ڕەسوڵ ڕۆژنامەنووس سلێمانی
8-جەزا محەمەد ڕۆژنامەنووس گەرمیان
9-فازل حەمەرەفعەت ڕۆژنامەنووس سلێمانی
10-ئارام مەحمود ڕۆژنامەنووس سلێمانی
11-عەدنان عەلی ڕۆژنامەنووس سلێمانی
12-هێمن مامەند ڕۆژنامەنووس هەولێر
13-فەرەیدون کونجرێنی ڕۆژنامەنووس ئەڵمانیا
14-کامیل عومەر میدیاکارو مامۆستای زانکۆ سلێمانی
15-شەپۆل عەسکەری لەندەن
16-شوان سەید عەلی پارێزەر ڕەواندوز
17-ئەردەڵان لەتیف خوێندکاری دکتۆرا هەولێر
18-ئاریان محمد علی خوێندکاری دکتۆرا بەریتانیا
19-کارزان حەسەن ئەڵمانیا
20-رەنجدەر گڕاوی چالاکی مەدەنی بەلجیکا
21-بیلال محمد ڕۆژنامەنووس و خوێندکاری دکتۆرا سلێمانی
22-سالار مەحمود ڕۆژنامەنووس سەید سادق
23-محەمەد گۆران ڕۆژنامەنووس هەولێر
24-ئاریان ڕەئوف مامۆستای زانکۆ گەرمیان
25-کۆساڵان عەبدولمەجید ڕۆژنمەنووس سلێمانی
26-هەڵشۆ عەبدولفەتاح چالاکی مەدەنی سلێمانی
27-شەماڵ ڕەشید شاعیر هەولێر
28-سەباح عەلی قارەمان ڕۆژنامەنووس سلێمانی
29-ئومێد محەمەد خوێندکتری ماستەر ڕوسیا
30-بەدرخان مەحمود ڕۆژنامەنووس سۆران
31-توانا باڵەک چالاکی مەدەنی ئەڵمانیا
32-ئەرکان ڕەئوف مامۆستای زانکۆ سلێمانی
33-مستەفای حەسەنە گەورە چالاکی مەدەنی سلێمانی
34-زمناکۆ ئیسماعیل ڕۆژنامەنووس سلێمانی
35-ئازاد نوری مەدحەت مامۆستای زانکۆ
36-د. پشتیوان عوسمان سابیر مامۆستای زانکۆ سلێمانی
37-دانا هەڵەبجەیەی ڕۆژنامەنووس هۆڵەندا
38-فەلاح مستەفا مامۆستای زانکۆ
39-سەرکەوت محەمەد چالاکی مەدەنی بەریتانیا
40-ئومێد حسێن شەکیبا مامۆستای زانکۆ سلێمانی
41-د. ئاکۆ ڕەشید مامۆستای زانکۆ سلێمانی
42-تاڤگە سابیر ڕۆژنامەنووس سوید
43-هێرش محەمەد نوسەر لەندەن
44-هێما نەبی ڕۆژنامەنووس
45-عومەر عەبدوڵا مامۆستا لەندەن
46-دلێر عەبدوڵا ڕۆژنامەنووس
47-پەرۆش عەلی ڕۆژنامەنووس سلێمانی
48-کارزان کەریم ڕۆژنامەنووس هەولێر
49-د. هەژار عوسمان مەعروف مامۆستای زانکۆ سلێمانی
50-ئیبراهیم عەباس ڕۆژنامەنووس هەولێر
#28-03-2018#
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 3,839 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
ژیاننامە
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 28-03-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 29-03-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 30-03-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 30-03-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,839 جار بینراوە
ئەحمەدی حاجی ڕەشید: حکومەتی هەرێم بەهۆی دۆخی دۆلارەوە 250 ملیار دیناری قازانجکردووە
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەحمەدی حاجی ڕەشید: حکومەتی هەرێم بەهۆی دۆخی دۆلارەوە 250 ملیار دیناری قازا...

ئەحمەدی حاجی ڕەشید: حکومەتی هەرێم بەهۆی دۆخی دۆلارەوە 250 ملیار دیناری قازا...
#ئەحمەد حاجی ڕەشید# لە گفتوگۆیەکیدا ڕایگەیاند ئەگەر سوودانی لەگەڵ خواستەکانی ئەمریکا ڕێکەوێت، دەتوانێت دۆخی دۆلار چاک بکاتەوە، بەڵام گەر نیاز هەبێت کابینەکەی بڕووخێنن، ئەوا باشترین بژاردە دۆسێی نرخی دۆلارە بۆ سەرگرتنی ئەو پیلانەیان.
ئاشکراشیکرد حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر خەمساردە لە پرسی نرخی دۆلاردا و دەبێت بازرگانەکان ڕابهێنێت لەسەر ئەوەی وەک #بەغدا# دۆلاریان بە نرخی فەڕمی بداتێ و چاودێرییان بکات.
وتیشی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم دۆخەی دۆلار و بەرز و نزمیی بەهاکەیدا زیاتر لە 250 ملیار دیناری قازانج کردووە کە مووچەی چەند وەزارەتێکە.
ئەحمەدی حاجی ڕەشید ڕاشیگەیاند چاوەڕێ ناکرێت لە ئاییندەیەکی نزیکدا نرخی دۆلار بچێتەوە دۆخی پێشووی گەر حکومەتی ئێراق هەموو ڕێوشوێنێکی خێراش بگرێتە بەر.
وتیشی دەبێت هاووڵاتی بۆ ئەوەی زۆر زیان نەکات، دۆلاری هەبێت باشترە، بەڵام گەر دیناریشی هەبێت، باشترە خۆی تووشی قەلەقی نەکات و دینارەکەی بمێنێت و نەیگۆڕێتەوە بە دۆلار، چونکە بەهاکەی بەستراوەتەوە بە دۆخی سیاسییەوە و ڕۆژانە بەرز و نزمدەکات. [1]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 413 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | sharpress.net
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 24-01-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: هەواڵ
پۆلێنی ناوەڕۆک: دارایی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە ئەحمەد )ەوە لە: 24-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە ئەحمەد )ەوە لە: 24-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 413 جار بینراوە
ئەنجامی ڕاپرسییەک لەسەر ئەدای حکومەتی هەرێم خرایەڕوو
Pol: Amar u Rapirsî | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئەنجامی ڕاپرسییەک لەسەر ئەدای حکومەتی هەرێم خرایەڕوو
Amar u Rapirsî

ئەنجامی ڕاپرسییەک لەسەر ئەدای حکومەتی هەرێم خرایەڕوو
Amar u Rapirsî

خەندان - ڕەهێڵ سەمەد
زۆرینەی بەشداربووانی ڕاپرسییەک پێیانوایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ڕابردوودا لە چارەسەرکردنی گەندەڵیدا سەرکەوتوو نەبووە.
ئەمڕۆ 20ی کانوونی دووەمی 2014 پەیمانگای کوردستان بۆ پرسە سیاسییەکان دەرئەنجامی 86 ڕاپرسی خۆی ڕاگەیاند کە تایبەت بوو بە ئاستی متمانەی هاوڵاتیان به و خزمەتگوزارییانەی حکومەتی هەرێم تا کۆتای ساڵی 2013 پێشکەشی کردووە.
لە وەڵامی یەکێک لە پرسیارەکانی ئه و ڕاپرسییەدا لەبارەی چارەسەرکردنی گەندەڵی هاتووە کە سەدا 62ی هاوڵاتیان پێیانوایە حکومەت لە چارەسەرکردنی پرسی گەندەڵی هیچ سەرکەوتوو نەبووە و لەسەدا 30ی هاوڵاتیانیش پێیانوایە حکومەت لەپرسی نەوت سەرکەوتوو نەبووە.
بۆ ئەم مەبەستە محەمەد کەلاری بەرپرسی پەیمانگای کوردستان بۆ پرسە سیاسییەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە شاری هەولێر ڕایگەیاند، لە ڕاپرسیەکەیاندا سێ هەزار فۆرمیان دابەشکردووە و دوو هەزار و 965 فۆرمیان بە دروستی بۆ گەڕاوەتەوە.
محەمەد کەلاری وتی: "بەگوێرەی ڕاپرسییەکە سەدا 55ی هاوڵاتیان پێیانوایە حکومەت هیچ سەرکەوتوو نەبووە لە چارەسەرکردنی گرانی بازاڕدا، لە بەرامبەردا لەسەدا 36ی هاوڵاتیان پێیانوایە تاڕادەیەک سەرکەوتوو بووە".
هەروەک سەدا 36ی بەشداربووان پێیانوایە حکومەت سەرکەوتوو نەبووە لە چارەسەرکردنی گرفتی نیشتەجێبوون و سەدا 49ش پێیانوایە تاڕادەیەک سەرکەوتوو بووە.
بەگوێرەی ئەنجامی ڕاپرسییەکە سەدا 62ی بەشداربووان پێیانوایە حکومەت لە چارەسەرکردنی گەندەڵی هیچ سەرکەوتوو نەبووە و لەسەدا 28 پێیانوابووە تاڕادەیەک سەرکەوتو بووە.
لەبارەی پرسی نەوت هەروەک لە ڕاپرسیەکەی پەیمانگای کوردستاندا هاتووە لەسەدا 30 پێیانوایە حکومەت هیچ سەرکەوتوو نەبووە و لە سەدا 47 پێیانوایە تاڕادەیەک سەرکەوتوو بووە و لەسەدا 23ش پێیانوایە زۆر سەرکەوتوو بووە.
لەبارەی سەرکەوتنی حکومەت لە کەرتەکانی پەروەردە و تەندروستی و کارەبا بەشداربووان بەئەرێنی وەڵامی ئه و پرسیارانەیان داوەتەوە و پێیانوابووە هاوشێوەی بارودۆخی ئەمنی هەرێم، حکومەت تاڕادەیەک سەرکەوتنی له و کەرتانەدا بەدەست هێناوە.
- 20-01-2014
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 6,107 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 20-01-2014 (10 ساڵ)
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 72%
72%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 20-01-2014 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 20-01-2014 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 6,107 جار بینراوە
بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، ڕێگە نادەن هیچ ئەندامێکی یەکێتی لە شاندەکانی حکومەتی هەرێم ئەندام بن بۆ بەغدا
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، ڕێگە نادەن هیچ ئەندامێکی یەکێتی لە شاندەکان...

بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، ڕێگە نادەن هیچ ئەندامێکی یەکێتی لە شاندەکان...
هەر یەک لە #قوباد تاڵەبانی# و #بافڵ تاڵەبانی#، ڕێگە نادەن هیچ کەسێکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ئەندامی ئەو شاندانەی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# بێت، کە دەچنە بەغدا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ شاندی ئێراقی لەبارەی مووچە و بودجە.
بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، ڕێگرن لەوەی هیچ یەکێتییەک لە تیمی حکومی حیزبەکەی ببێتە ئەندامی شاندەکانی هەرێم بۆ بەغدا.
ڕێگرییەکان پەیوەندی بە بەردەوامی کێشەکانی پارتی و یەکێتی و هەڵوێستەکانی #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتەوە هەیە بەرانبەر یەکێتی.
تیمی یەکێتی لەناو حکومەت ئاگادارکراوەتەوە، تا کێشەکانی پارتی و یەکێتی چارەسەر نەبن، نابێت هیچ ئەندامێکیان لە شاندەکانی هەرێم بۆ بەغدا بەشدار بێت. [1]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 267 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-08-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاگەیاندن
پۆلێنی ناوەڕۆک: هەواڵ
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: بەغدا
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە ئەحمەد )ەوە لە: 21-08-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-08-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە ئەحمەد )ەوە لە: 21-08-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 267 جار بینراوە
بافڵ تاڵەبانی، بۆ پارتی: یەکێتی ناچار دەبێت بڕیاری کشانەوە لە حکومەتی هەرێم بدات
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بافڵ تاڵەبانی، بۆ پارتی: یەکێتی ناچار دەبێت بڕیاری کشانەوە لە حکومەتی هەرێم...

بافڵ تاڵەبانی، بۆ پارتی: یەکێتی ناچار دەبێت بڕیاری کشانەوە لە حکومەتی هەرێم...
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی #بافڵ تاڵەبانی# لە ڕێگای فڕۆکەخانەی #سلێمانی#یەوە بەرەو دەرەوەی هەرێم گەشتی کردووە.
ستافێک یاوەری بافڵ تاڵەبانیان کردووە بۆ دەرەوەی وڵات لە ناویاندا #شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ#ی لەگەڵدایە و بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە ڕێگای وڵاتی ئوردنەوە بەرەو بەریتانیا بەڕێکەوتوون.
پێش بەڕێکەوتنی بۆ دەرەوەی وڵات بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بۆ سەرۆکی پارتی و سەرۆکی حکومەت ناردووە لەسەر کۆی کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتی و بەتایبەت لە بابەتی ڤیتۆی #مەسرور بارزانی# لە پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی سەر بەیەکێتی لە وەزارەتی پێشمەرگە.
بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە ئەگەر کۆی کێشەکان چارەسەر نەکرێن چاوەڕێی هەڵوێستی یەکێتی بن و یەکێتی ناچار دەبێت بڕیاری قوورس بدات لە ناویاندا کشانەوە لە حکومەتی هەرێم.
بافڵ تاڵەبانی نیگەران بووە پێی وایە پارتی بەمەبەست درێژە بە سیاسەتی دژایەتی حزبەکەی دەدات و لە هیچ پرسێک ئامادەی ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتی نین. [1]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 280 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پارت و ڕێکخراوەکان
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 13-07-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاگەیاندن
پۆلێنی ناوەڕۆک: هەواڵ
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە ئەحمەد )ەوە لە: 15-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 16-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 31-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 280 جار بینراوە
بزوتنەوەی گۆڕان بۆچونی خۆی سەبارەت بە کشانەوە لە حکومەتی هەرێم ئاشکرادەکات
Pol: Bellgenamekan | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بزوتنەوەی گۆڕان بۆچونی خۆی سەبارەت بە کشانەوە لە حکومەتی هەرێم ئاشکرادەکات

بزوتنەوەی گۆڕان بۆچونی خۆی سەبارەت بە کشانەوە لە حکومەتی هەرێم ئاشکرادەکات
رونکردنەوەیەک بۆ ڕایگشتی
بزوتنەوەی گۆڕان لە دەستپێکی سەرهەڵدانیەوە هێزێکی سیاسی و مەدەنیە و، پایەکانی لەسەر سیستەمێکی ئاسۆییە و دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان دیاری کردوە. بەردەوام ڕوانین و دیدگای جیاواز هەیەو ئەمەش سەلمێنەری زیندویەتی دامەزراوە و ئۆرگانەکانی بزوتنەوەکەیە.
باڵاترین دامەزراوەی بڕیاردان لە گۆڕان جڤاتی نیشتمانیە. بەشداریکردن لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بڕیاری جڤاتی نیشتمانی بوە، بۆ ئەمەش بزوتنەوەی گۆڕان بەردەوام هەڵسەنگاندن دەکات و دوا بڕیار لە جڤاتی نیشتیمانی و بە بەشداری هەموان دەدرێت، نەک یەک ئۆرگان. سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژادنی ناوخۆیی و کۆنفرانسی نیشتمانی ئەوە خواستی زۆرینەی گۆڕانخوازانەو بڕیاری لەسەر دراوەو کاری لەسەر دەکرێت.
بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازی لە پێشنیازو پرۆژەو دیدگای جیاواز دەکات لەپێناو بەهێزکردنەوەی کاری ڕێکخراوەیی و پەرلەمانی و حکومی. سوپاس و پێزانینی هەیە بۆ ماندوبونی سەرجەم گۆڕانخوازان لە یانزە ساڵی ڕابردوداو هەمو ئەو پڕۆژانەش بە نیشانەی پەرۆشی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان دەزانێت.
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان
#20-08-2020#
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 3,868 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 20-08-2020 (4 ساڵ)
پارت / لایەن: بزووتنەوەی گۆڕان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 21-08-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-08-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 21-08-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,868 جار بینراوە
بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاکردەوە لەسەر کشانەوەیان لە حکومەتی هەرێم
Pol: Bellgenamekan | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاکردەوە لەسەر کشانەوەیان لە حکومەتی هەرێ
Bellgenamekan

بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاکردەوە لەسەر کشانەوەیان لە حکومەتی هەرێ
Bellgenamekan

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
جەماوەری کوردستان
پارتە سیاسیەکان
هەڵسوڕاوو کادرو ئەندامان و دەنگدەران
ئێمە کۆمەڵی ئیسلامیی و بزوتنەوەی گۆڕان پاش چەندین ساڵ لە خەبات لەپێناو بەرپاکردنی حوکمێکی ڕەشید و نەهێشتنی گەندەڵی و چەسپاندنی شەفافیەت و گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی و نوسینەوەی دەستور و ڕێکخستن وبەسیستەمکردنی دامەزراوەکانی حوکمڕانی بەگشتی وهێزەکانی پیشمەرگه و ئاسایش بەتایبەتی و دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی وە خزمەتکردنی هاوڵاتیان، وە بێلایەنکردنی دەسەڵاتی دادوەری بۆپاراستنی ماف و ئازادییەکانی هاوڵاتیانی کوردستان.
بەشداریکردنی گۆڕان و کۆمەڵ لەحکومەتی بنکە فراوانی کابینەی هەشت، پێویستیەکی قۆناغەکە بوو، بۆ ئەوەی وێنەی سیستەمی حوکومرانی لەهەرێمی کوردستان و پرۆسەی سیاسی ڕاست بکرێتەوه و ڕۆڵێکی کاریگەرمان لەپرسی چاکسازی و ڕیشەکێشکردنی گەندەڵی لەهەرێمی کوردستان هەبێت.
لێرەدا پێویستە ئه و ڕاستیە بیربخەینەوە،کە دەسەڵات دارانی هەرێم بەشیوازێکی بەرفراوان درێژەیاندا بە گەندەڵی سیاسی،یاسایی،ئابوری و دارایی و،هەروەها بەدەر لە یاساکان ماوەی دووساڵی تریان بۆ سەرۆکی هەرێم درێژکردوەو،دواتر پەرلەمانی کوردستانیان پەکخست و کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێمیان ئیفلیج کرد،وەک هەمیشە شەراکەتی ڕاستەقینەیان قبول نەکرد وە ئامادەش نەبون چاکسازی ڕاستەقینە ئەنجام بدریت.
دەسەڵاتداران بەهۆی عەقلییەت و شکستی فۆرمیی حکومڕانیان هەرێمیان توشی قەیرانیکی گەورەی ئابوری و دارایی کرد،دواجاربەهۆی سیاسەتی نا واقیعی و عینادی،هەڵەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم کوردستانیان توشی شکست و هەرەسێکی مێژوویی،سیاسی،سەربازی، مەعنەویی،جەماوەری، ئابووری و دارایی کرد
لەدوای ڕووداوەکانی پاش ڕیفراندۆم، ویستمان دەرفەتێک بدەین تاکو دەسەڵات بەدەم ئەرکی قۆناغەکەوە بێت و حکومەتێکی کاتی دابمەزرێنین بۆئەوەی ئیدارەی گفتوگۆیەکی سەرکەوتوو لەگەڵ بەغداد بدات و کار بۆ چاککردنی مووچە و بژێوی خەڵکی بکات و ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بکات،دوایی پاککردنەوەی لیستی دەنگدەران لەسەدان هەزار دەنگی ساختە، بەڵام پاش چەند مانگێک لە چاوەڕوانی دەرئەرنجام بێئومێد بوین لە مانەوه لەم حکومەتەدا و ئەم بڕیارەشمان پێشتر لەلایەن هەردوو لاوە وەرگیراوە لەبەر ئه و هۆکارانەی سەرەوە بە پێویستمانزانی دوای بخەین، بۆیە ڕایدەگەیەنین:
1. کشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان وکۆمەلی ئیسلامی لەکابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
2. لە ئیستاشدا بەپێویستی دەزانین ئەم حکومەت هەڵبوەشێتەوە و حکومەتێکی کاتی پێکبهێنرێت.
3. پشتیوانی لە هەموو داواو داخوازییە ڕەواکانی خۆپیشاندەران دەکەین لە چوارچێوەی خەباتی مەدەنی بێ توندوتیژی.
4. هێزەکانی پێشمەرگه و ئاسایشی ناوخۆ بەرپرسیارن لە پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران و هیچ پاساوێک نییە بۆ گرتن و ئازاردان وکوشتنی خۆپیشاندەران،هەر لێرەوە داوا دەکەین هەموو ئەوانەی لەسەر خۆپیشاندان دەستگیر کراون ئازاد بکرین.هاوکات دیاردەی سوتاندنی بنکه و بارەگای حکومی و حیزبی ئیدانه دەکەین وه به کارێکی ناشارستانی دەزانین.
5. هەر هەڵبژاردنێک لە کوردستان بێ پاککردنەوەی لیستی دەنگدەران هیچ ماهیەت و نرخێکی نیە و پێشتر ئەنجامەکەی مسۆگەر کراوە!
بۆ بەدیهێنانی ئامانجی گەلەکەمان وەتێپەراندنی ئەم قۆناغە لە خەباتی مەدەنی بەردەوام دەبین بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی بەختەوەر و ئازادو دادی کۆمەڵایەتی و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بەپێی دەستور و لەسەرو هەمویانەوە ماددەی 140 و هەموو فشارێک دەخەینە گەڕ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد، وە حکومەت ناچارە مل بدات بۆ داخوازیە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان، وه ئه مه ش ده که ینه سه ڕه تای قۆناغێکی نوێی سیاسی،وە کۆکردنەوەی هیزو لایەنە سیاسییەکان لە هاوپەیمانی و بەرەیەکدا بەئەرکێکی هەنوکەیی ئەمرۆ دەزانین
#بزووتنەوەی گۆڕان# و #کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان#
#20-12-2017#
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 5,364 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 20-12-2017 (7 ساڵ)
پارت / لایەن: بزووتنەوەی گۆڕان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 20-12-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 21-12-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 21-12-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,364 جار بینراوە
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimm...
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leucht...

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 514,888
Wêne 104,261
Pertk PDF 18,882
Faylî peywendîdar 94,723
Video 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 0.781 çirke!