پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 517,093
Wêne 105,462
Pertk PDF 19,110
Faylî peywendîdar 96,122
Video 1,290
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Encam: Found 9, page 1 of 1



Nwêkrdinewe
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

بومەلەرزە
Pol: Wişe u destewaje | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber1
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
2 Deng 1
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû2
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική1
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بومەلەرزە
Wişe u destewaje

بومەلەرزە
Wişe u destewaje

بوولەرزە: لە فەرهەنگی شێخانی دا
بووەلەرزە • لەرزەک • عاردلەرزین • بوومەلەرزە
هەژان و لەرینەوەی توند و تیژی یا سووکی هێندی شوێنی گۆی زەوی.

Têbînî: Kurdîpêdiya behiywaye tewawî wşe û destewaje kurdîyekanî hemû şêwezimanekan be pênasî rêzimanîyan û xistine rsteyanewe kobikatewe û wêneyi pêwîstîş bo zoriyan peydabikat, tkaye yarmetîyi kurdîpêdiya bide...
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 4,769 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئی-فەرهەنگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 72%
72%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-01-2011 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 14-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 4,769 جار بینراوە
بومەلەرزە چییە و چەند پلەی هەیە؟
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English1
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بومەلەرزە چییە و چەند پلەی هەیە؟

بومەلەرزە چییە و چەند پلەی هەیە؟
ناونیشانی بابەت: بومەلەرزە چییە و چەند پلەی هەیە؟
ئامادەکردن: کەناڵی کوردسات

بومەلەرزە دیاردەیەکی سرووشتییە لە جیهاندا بە شێوەی جیاجیا ڕوو دەدات چەند پلەیەکی جیاوازیشی هەیە، بومەلەرزە سرووشتییەکان بە چەند هۆکارێک ڕوو دەدەن شکانی توێکڵی زەوی یان داڕوخان لە توێکڵی زەویدا ڕوبدات یان بەهۆی گڕکانەکانەوە یان دروسبوونی بۆشای بەهۆی نەمانی ئاوی ژێر زەوییەوە ڕوو دەدەن، دیاردەیەکی تری بومەلەرزە هەن کە بەهۆی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لەنێو دەریاو زەریاکاندا ڕوودەدات، پلەکانی بومەلەرزە لە 1 پلەوە دەست پێدەکات تا 10 پلە، یەکەم جار لەلایەن زانای بەناوبانگ چارلز ڕیختەر پلەکانی بومەلەرزەی دەستنیشان کرد لە ساڵی 1935 تا ئێستا پلەکە بەکار دەهێندرێت و بەم شێوەیە پلەکان ڕێکخراون، 1 بۆ 4 هیچ زیانێکی نییە تەنیا مرۆڤ هەست بە لەرزینێکی کەم دەکات، 4 بۆ 6 پلە ناوەندە زیان بە شارەکان و باڵەخانەکان دەگەیەنێت، 7 بۆ 10 پلەی کۆتای بومەلەرزەیە بە پلەی وێرانکەر دادەنرێت دەبێتە هۆی داڕوخانی هەموو بارستاییەک لەسەر زەوی.
$لە کاتی بومەلەرزەدا دەبێت چی بکرێت چۆن خۆمان بپارێزین؟$
1- لەنێو دەرگای ماڵدا مەمێنەرەوە.
2- لە باڵەخانەی نیشتەجێبوونەکان وەرنە دەرەوە.
3- لە دیوارەکانی دەرەوە نزیک بەرەوە لەبەر ئەوەی لە کاتی داڕووخان بەئاسانی دەدۆزرێیتەوە.
4- دڵنیابە لەو شوێنەی کە خۆتی تێدا دەپارێزیت هیچ نایات بە سەرتا.
5- لە کاتی بومەلەرزە ئەسانسۆرەکان بەکار مەهێنە.
6- لە تەنیشت عەموود و تاوەرەکانی کارەبا مەوەستە.
7- لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیل بوەستە و لەنێو ئۆتۆمبێلەکەتدا بمێنەوە. [1]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 1,172 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] TV & Radio | کوردیی ناوەڕاست | کەناڵەکانی ڕاگەیاندن (کوردسات) 06-02-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-02-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: زانست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 06-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 06-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,172 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1123 KB 06-02-2023 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
بومەلەرزە نرخی شوقە و باڵەخانەکان دادەبەزێنێت
Pol: Amar u Rapirsî | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بومەلەرزە نرخی شوقە و باڵەخانەکان دادەبەزێنێت
Amar u Rapirsî

بومەلەرزە نرخی شوقە و باڵەخانەکان دادەبەزێنێت
Amar u Rapirsî

دواڕۆژ-راپۆرت، بیلال سەنگەری
بەهۆی قەیرانی دارایی و ترس و کاریگەری #بوومەلەرزە#، نرخی شوقە و باڵەخانەکان 50% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، خاوەنی نوسینگەیەکی فرۆشتن و بەکرێدانی خانووش دەڵێت باڵەخانە سێ نهۆمییەکان لە 200 هەزار دۆلارەوە بۆ‌ 100 هەزار دۆلار دابەزیون.
خالد مەحەمەد خاوەنی نوسینگەی نامیق بۆ فرۆشتن و بەکرێدانی خانوو بە دوارۆژی وت لەئێستادا بەهۆی قیرانی دارایی و ترس و کاریگەری بوومەلەرز نرخی شوقە بەرێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە.‌
خالد مەحەمەد وتیشی ئه و باڵەخانانەی سەرووی سێ نهۆ‌مین، نرخی شوقەکانیان لە‌ 200 هەزار دۆلارەوە بۆ 100 هەزار (10 دەفتەر) دۆلار دابەزیوە
هاوکات هاوڵاتییەکی کرێنشینیش دەڵێت دەمەوێت شوقەکەم بگۆڕم بۆ خانوو، چونکە مەتمانەم بەشوقە نەماوەو.
ئەیاد حەمید هاوڵاتییەکی کرێنشینە بۆ دواڕۆژ دەڵێت لەبەر بوونی بومەلەرزە دەمەوێت شوقەکەم بگۆڕم و لە خانوودا نیشتەجێ ببم.
لەبەرامبەر ترس و دڵەراوکێی هاوڵاتیان لەسەر ئەم پرسە، فەرمان غەریب بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی #سلێمانی# بە دواڕۆژی وت دوو هۆکار وایکردووە نرخی شوقە داببەزێت،‌ هۆکاری یەکەمیان دەگەڕێتەوە بۆ قەیرانی دارایی و داڕمانی لایەنی ئابوری خەڵک کە ئەمەش نرخی خانوو و شوقەی بەره و دابەزین بردووە.
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی دەڵێت هۆکاری دووەم کاریگەری بوومەلەرزەی بەهێزە کە لەم دوو مانگەدا لە‌‌سلێمانی ڕوویداوە، کە لەباڵەخانە ‌بەرزەکاندا زیاتر هەستی پێدەکرێت، ئەمەش حاڵەتیکی دەروونی خراپی لای خەڵک دروستکردووە کە ژیان لەشوقەدا مەترسی زیاترە وەک خانوو.
ئاماژە بەوەشدەکات ئەم هۆکارانە وایکردوە کاریگەری خواست لەسەر شوقە کەمببێتەوە.
بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی جەخت لەوەدەکاتەوە کە لەکاتی پێدانی مۆڵەتی دروستکردنی ئه و باڵەخانانە ڕەچاوی سەلامەتی و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان کراوە لەکاتی ڕووداوی سروشتی بەتایبەت بومەلەرزە.
هەر پەیوەست بەم بابەتە فایەق مستەفا سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوه و نیشتەجێبوون لەپەرلەمانی کوردستان بە دواڕۆژی وت ئێمە پێشتر کۆمەڵێک گیروگرفتمان‌ بە نوسراو ئاڕاستەی حکومەت کردووە، بەشێکی زۆری ئه و گیروگرفتانە گرنگینەدان بووە بە کوالێتی ئه و یەکانەی کە دروستکراون.
ئه و پەرلەمانتارەی لیژنەی ئاوەدانکردنەوه و نیشتەجێبوون ڕونیشیدەکاتەوە، لەکاتی دروستکردنی بەشێک لەباڵەخانه و شوقەکان کەمتەرخەمی کراوه و بوار نەبووە بیر لەپرسی سەلامەتی شوقەکان بکرێتەوە لەئەگەری ڕوودانی بومەلەرزە.[1]
#17-12-2017#
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 2,354 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 17-12-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری ئامار و ڕاپرسی : قەیران
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 86%
86%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 17-12-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 18-12-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 18-12-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,354 جار بینراوە
بومەلەرزە و غەزەبی خودا!
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بومەلەرزە و غەزەبی خودا!

بومەلەرزە و غەزەبی خودا!
$بومەلەرزە و غەزەبی خودا!$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
جیهانبینی و ڕوانینی دینی دەلالەتی ڕموزیی و سیمبۆلیکییان هەیە زیاتر وەک لە دەلالەتی واقیعیی و زانستیی و فەلسەفی. چەندە تێگەیشتن ڕموزی بێت بۆیان ئەوەندە مانادارن، ئەوەندە نائایدۆلۆژیی و جوانن چەندێکیش هەوڵ بدرێت لەگەڵ واقیع، زانستێکی نائارم و نەسرەوتووی گومانکەر، یان بۆچوونێکی سیاسی و ئایدیۆلۆژی کۆک بکرێن و بجەڕێندرێن ئەوەندە نالەبار وبێمانا و نەسرەوتوو دەردەکەون. ساتەوەختی جەڕاندنی دین لە ماناو ڕەمزەوە بۆ واقیع ساتەوەختی خەساندن و پاسیڤکردنی دینە لەو محتەوا زایەندەییەی کە دەبێت هەیبێت و مانا بە دیاردەکان بدات، ساتەوەختی درووستبوونی ئایدۆلۆژیای دینییە.
گەر بمانەوێت دین بەپێوەرەکانی زانست بپێوین درووست وەک ئەو مرۆڤەمان لیدێت کە دەیەوێت یاساکانی یاری باسکە بەسەر یارییەکی وەک تۆپی پێدا جێبەجێ بکات. لە باسکەدا دەست ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت بۆ یەکلایی کردنەوەی یارییەکە، بەڵام لە تۆپی پێدا هەمان دەست دەبێتە کوشندەترین هەڵەی یارییەکە، بەپێچەوانەوە پێیەکان لە باسکێتبۆڵدا هۆک و فاوڵن بەڵام لە تۆپی پێدا پێ یاری درووستدەکات.
لە یارییەکی وەک تێنسدا کش مەلیک مانای نییە، هەروەکچۆن لە شەترەنجیشدا سێرف و نێت بێمانان.
یاسا سرووشتییەکان، غەزەبی خودا، دین، زانست، ئابووری و سیاسەت یان ئیمان، هەریەکەیان وەک باسکە و فتبۆڵ کۆمەڵێک دیاردە و ئێبستیمی epistem ی لێکجیاوازن، نەکردەیە یاساکانی یەکێکیان لەبەرژەوەندی ئەوی دیکە بجەڕێندرێت، یەکێکیان ڕادەستی ئەوی دیکە بکرێت، گەر کارێکی وا کرا سرووشتی یاری یەکەم هیچ کە تێکدەچێت، ناتوانێت ببێتە یاری دووەمیش.
ئەوەی دەبێت ئێمە بەهەندی وەربگرین ئەوەیە کە یاسا شرووشتییەکان و حەقیقەتی دینی لانی کەمی لەمڕۆدا دووشتی تەواو لێکجیاوازن، هەندێک جار تەریب و هەندێکجار دژی یەکترن. نابێت بەهیچ کلۆجێک حەقیقەتی دینی یەکسان بکرێت بە یاسا سرووشتییەکان، ئەو شتەی کە ڕوودەدات مەرج نییە تەبا بێت بە حەقیقەتە دینییەکان و بە پێچەوانەشەوە. ئەمڕۆ ئێە بەهۆی ئەداتێکی وەک زانستەوە دەتوانین تەفسیرێکی باشترمان هەبێت بۆیاسا سرووشتییەکان، باشتر لێیان تێبگەین، خاڵی لاوازیان دەستنیشان بکەین و بەسەریاندا زاڵ بین. زانست گومانپەروەر و حەقیقەت یەقین پەروەرە. بەو ئەداتانەی ئەمڕۆ زانست لەبەردستێتی کارێکی هەڵەو نالۆژیکییە یەقین و ئیمان تەقویەو تەغزیە بکرێن و ڕاستی و درووستی شتێکی یەقینی بسەلمێندرێت. نەکردەیە حەقیقەت بدەیتە دەست گومان بۆۆ ئەوەی بزانیت حەقیقەتە یان نا. زانست وەک هەندێک ئیدیعای دەکەن بێلایەنیش نییە، هیچ ئەپرۆچێکی زانستی بە مێشکێک و پێشگریمانەیەکی بێلایەنیانە مامەڵە ناکات.
گەر خانووەکەت لە دەوار و خێمە بێت ڕەشەبا دەبێتە ئافەت و غەزەبی خودا بۆت، لانەکەت دەشێوێنێت، بێ ماڵت دەکات بەڵام کاتێک دێیت لە ڕەشەباو سرووشتەکەی تێدەگەیت، ئیدی خانوو لە چادر و خێمە درووست ناکەیت، لەخشت و قوڕ درووستی دەکەیت، ئەوسا ڕەشەبا نەک هەر غەزەب و مەینەتی و ماڵوێرانی نییە نییە دەبێتە سروە و بای شەماڵیش بۆت. ئەم باسە بۆ بومەلەرزەش ڕاستە، تەماشای جیاوازی ژاپۆن و تورکیا بکە!
نابێت خۆمان بخەڵەتێنین و بەوە تەخدیری ئیمانی خۆمانبکەین گوایە زانست و ئیمان، یاسا سرووشتییەکان و حەقیقەتی دینی هاودید و تەریبن. میتۆدی ئیمانی و میتۆدی زانستی ئەمڕۆ دوو شتی تەواو پێچەوانەن. زانست گومان دەداتە دەست گومان بۆ گەیشتن بە گومانێکی نوێ، زاڵبوونێکی نوێ بەسەر یاسا سرووشتییەکاندا ، لەکاتێکدا ئیمان دەیەوێت ئینسان ڕادەستی حەقیقەتێکی تەواو موتڵەق بکات، پەردە دوای پەردەی یەقین دەدڕێت بۆ گەیشتن بە یەقینێکی گەرموگوڕتر. ئەمڕۆ هیچ زانستێک بەدوای حەقیقەتدا ناگەڕێت، نە ئینکاری دەکات نە پشتگیرێتی، زۆرجار هەر بۆشی گرنگ نییە. لەسەرێکی دیکەوە لەوانەیە هەموو هەدەفێکی ئێمە لە ژیان حەقیقەت و گەڕان بێت بۆی ، بەڵام تەقە لەدەرگایەکی هەڵە دەدەین گەر لە دەرگای زانست و یاسا سرووشتییەکان بدەین بۆ دۆزینەوەی. [1]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 427 car bînrawe
HashTag
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-02-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 17-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 17-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 427 جار بینراوە
پەژاک بۆ بە هاناوەچوونی لێقەوماوانی بومەلەرزە لە باکور و ڕۆژاوای کوردستان بانگەوازی ڕاگەیاند
Pol: Bellgenamekan | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەژاک بۆ بە هاناوەچوونی لێقەوماوانی بومەلەرزە لە باکور و ڕۆژاوای کوردستان ب...

پەژاک بۆ بە هاناوەچوونی لێقەوماوانی بومەلەرزە لە باکور و ڕۆژاوای کوردستان ب...
پەژاک بۆ بە هاناوەچوونی لێقەوماوانی بومەلەرزە لە باکوور و ڕۆژاوای کوردستان بانگەوازی ڕاگەیاند
07.02.2023 سێشەممە
بانگەوازی پەژاک بۆ گەیاندنی هاوکاری بە لێقەوماوانی بومەلەرزە لە باکوور و ڕۆژاوای کوردستان
بومەلەرزەکەی بەرەبەیانی شەشی شوباتی 2022 لە باکوور و ڕۆژاوای کوردستان کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی نیشتمانپەروەر، مایەی خەم و پەژارەی گەلەکەمانە. پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گیانبەختکردوانی گەلانی کورد، تورک و عەرەب لە باکوور و ڕۆژاوای کوردستان و هەروەها تورکیا و سووریا دەکات و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازێت.
لە ئەنجامی ڕوودانی بومەلەرزەی بەهێز لە باکوور و ڕۆژاوای کوردستان بە تایبەت لە شاری بازارجخ و دیلۆک ژمارەیەکی زۆر لە بینا ڕووخاون و ژمارەیەکی زۆر گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. لە سەرماو سۆڵەی زستان و لە کاتێکدا قەیرانی بژێوی کە لێکەوتە کردەوە ستەمکارانەکانی دەوڵەتانی سەردەست گەلەکەمان لەژێر گوشاردایە، بەروودانی کارەساتی سرووشتی وەک بومەلەرزە لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی ڕووبەڕووی کارەساتی بژێوی و گوزەران کردووەتەوە. بێگومان بەشێکی زۆری ئەم زیانە مادی و گیانیانە دەرەنجامی کارنامەی نامرۆیی کاربەدەستانی دەوڵە دیکتاتۆرەکان و ئەو سەرمایە پەرستانەیە کە لە ڕووی پاراستنی ژیانیشەوە ستەم دەکەن. دەوڵەتە باڵادەستەکان کە تەنیا بیر لە سەرمایە و قازانج و بەردەوامی دەسەڵاتیان لە ڕێگەی زەبر و زەنگ دەکەنەوە، لە بواری بیناسازیدا، سیستمێکی مەترسیداریان بوونیادناوە. ئەگەر لە بوارەکانی گەیاندنی خزمەتگوزاریدا بە باشی ئەرکەکانیان بەجێبگەیاندایە بە دڵنیاییەوە زیانەکانی بومەلەرزە لە ئەنجامی بێسەروبەرەیی و دۆخی یەکجار خراپی بیناسازی، کەمتر دەبوو.
لە دۆخێکدا کە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری خوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەمڕۆش لە باکوور و ڕۆژاوای کوردستان بومەلەرزە ڕوویداوە، لەناوەڕاستی زستاندا بێ ماڵو حاڵ بوونی گەلەکەمان مایەی خەم و پەژارەیە. هەربۆیە بارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) داوا لە گەلی وڵاتپارێز و مرۆڤ دۆستی کورد دەکات بۆ گەیاندنی هاوکاری بە گەلە بێبەشکراوەکەمان لە ناوچە بومەلەرزەلێدراوەکان دەستبەجێ بکەونە خۆ. تەنیا لە سایەی پشتیوانی گەلەکەمان لە لێقەوماوانی بومەلەرزە دەتوانرێت ئەم دۆخە دژوارە تێپەڕێنرێت. پەژاک جارێکیتر سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گیانبەختکردووان و گەلی کورد و هەوەها گەلانی تورکیا و سووریا دەکات. هاوپشتی و هەوڵەکانی کۆمەڵانی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەوروپا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ساڕێژکردنی ئازارەکانی لێقەوماوانی بومەلەرزەکە.
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)
[1]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 807 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | anfsorani.com
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: حەڵەب
شار و شارۆچکەکان: موش
شار و شارۆچکەکان: عەفرین
شار و شارۆچکەکان: ئامەد
شێوازی دۆکومێنت: دیجیتاڵ
وڵات - هەرێم: ڕۆژاوای کوردستان
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( کاکۆ پیران )ەوە لە: 07-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 08-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 07-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 807 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1104 KB 07-02-2023 کاکۆ پیرانک.پ.
لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا 160 بومەلەرزە لە گەرمیان ڕویانداوە
Pol: Amar u Rapirsî | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا 160 بومەلەرزە لە گەرمیان ڕویانداوە
Amar u Rapirsî

لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا 160 بومەلەرزە لە گەرمیان ڕویانداوە
Amar u Rapirsî

بەڕێوبەرایەتی کەش و هەوای #گەرمیان# ڕایدەگەیەنێت: لە ڕۆژانی 17 و 18ی ئەم مانگە لەگەرمیان 160 #بومەلەرزە# بەگوڕی جیاواز ڕویانداوە و هەندێک جار هاوڵاتیان هەستیان پێکردووە.
بەگوێرەی ئامار و بڵاَوکراوەکانی بەڕێوبەرایەتی کەش وهەوای گەرمیان لەڕۆژانی 17 و 18ی ئەم مانگەدا لەناوچە سنورییەکانی نێوان گەرمیان و سەرپێڵ و قەسرشیرین و ئەزگڵەو تازەئاباد وسەلاسی باوەجانی و دەوروبەری زیاتر لە 160 بومەلەرزە بەگوڕی جیاواز ڕویانداوە.
هەروەها لەئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی کەش وهەوای گەرمیاندا ئەوەش هاتووە: ڕودانی ئەو بومەلەرزانە بەگوڕی جیاوا بووە و بەرزترینیان بەگوڕی 4.4 پلەی ڕێکختەر بووە.[1]
19-11-2017
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 3,801 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردیو - 19-11-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-11-2017 (7 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ڕووداو (هاتووچۆ، سروشتی و ...)
شار و شارۆچکەکان: کەلار (گەرمیان)
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-11-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 20-11-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 20-11-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,801 جار بینراوە
نهێنیەکانی بومەلەرزە و گڕکانەکان
Pol: Pertûkxane | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
1 Deng 5
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû3
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نهێنیەکانی بومەلەرزەو گڕکانەکان

نهێنیەکانی بومەلەرزەو گڕکانەکان
وەرگێڕانی: ڕزگار فایەق
ساڵی 2014 [1]

Têbînî: em perrtûke faylî PDFî legellda nîye, tkaye yarmetîyi kurdîpêdiya bide bo bedesthênanî!. Nardinî Pertûk
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 4,460 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | پەرتووک
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: زانست
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: نەخێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 91%
91%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 12-06-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-06-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 08-12-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,460 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.169 KB 12-06-2018 زریان سەرچناریز.س.
کوردستانی گەورە و بومەلەرزە
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کوردستانی گەورە و بومەلەرزە

کوردستانی گەورە و بومەلەرزە
ناونیشانی بابەت: کوردستانی گەورە و بومەلەرزە.
ئامادەکردن: #لوقمان حەوێز#

هەروەکو لە نەخشەکەدا بەوردی دیارە کە هی دەزگای ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمەریکایی: USGS، هەردوو پلێتی تەکتۆنی عەرەبی و ئۆڕاسیا ڕێک لەناو خاکی کوردستانی گەورە بەیەکتر دەگەن و بەسەر یەکتردا هەڵدەخلیسکێن هەر لە سەروی کەنداوی عەرەبی و نێوان سنووری هەردوو کوردستانی باشوور لەگەڵ کوردستانی ڕۆژهەڵات و باکوور تاوەکو کەنارەکانی کوردستانی ڕۆژاوا لەسەر دەریای ناوەڕاست، تکایە مەڵێن کورد نەگبەتە چونکە ئەم جوڵەیە و بەیەکگەیشتنە هی ئەمڕۆ نییە و ملیۆنەها ساڵە بەڕێوەیە پێش‌ ئەوەی مرۆڤ لەسەر هەسارەکەمان سەرهەڵبدات هەبووە و دەستی پێکردووە، لەم بەیەکگەیشتنە پلێتی عەرەبی دەجوڵێت و بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات دێت و پاڵەپەستۆ دەخاتە سەر پلێتی ئۆڕاسیا..
ئەم جوڵەیە کە زۆرزۆر لەسەرخۆیە دەبێتە هۆی درووستبوونی گرژی لەسەر پلێتە تەکتۆنەکانی قوڵایی زەوی کە بەسەر یەکتردا دەجوڵێن، بەزۆریش بەدەیان ساڵ ئەو گرژیە کۆدەبێتەوە و لەناکاو لەسەر ڕوبەرێکی ئەو هێڵی بەیەکگەیشتنە لە قوڵایی 10 بۆ 30 کیلۆمەتر گرژیەکە خاڵی دەبێتەوە و پلیتەکان بەسەر یەکتردا دەخزن، لەو ناوچەیەش لەو کاتەدا لەسەر زەوی بومەلەرزە درووست دەبێت و ئەو شوێنی خاڵیبوونەوەی گرژیە کە چەندەها کیلۆمەتر لە قوڵایی ژێر زەویە دەبێتە چەقی بومەلەرزەکە...
بۆیە ناوچە نزیکەکانی سەر ئەو هێڵی بەیەکگەیشتی ئەو دوو پلێتە بەناوچەی زیلزالی یان بومەلەرزەیی دادەنرێن، واتە ئەگەری ڕوودانی بومەلەرزە تیایاندا زۆرزۆر بەرزترە لە هەموو شوێنەکانی تر، دەشێت ئەو بومەلەرزانە زۆربەیان بچوک بن وبەردەوام ڕووبدەن کە تەنیا بەئامێری پێوانە سایزمیکیەکان لەسەر زەوی پێوانە دەکرێن، بەڵام بەهۆی پێکهاتەی ئاڵۆزی ئەو پلێتانە لەو قوڵاییە زۆرە لە هەندێک شوێنی ئەو بەیەکگەیشتنە گرژیەکان گەلێک زۆر دەبن و دەیان ساڵ یان سەدان ساڵ جارێک خاو دەبنەوە و بومەلەرزەی زۆر گەورە و وێرانکەر درووست دەکەن وەک ئەوەی دوێنێ و پێرێ ڕوویدا..
#چی بکرێت باشە#..؟
دیارە ئێمەی مرۆڤ هێشتا نەگەیشتووین بەئاستێک بتوانین هێزە سرووشتییە گەورەکان کۆنتڕۆڵ بکەین یان بە کاریگەریی دەستکاریان بکەین وەکوو بومەلەرزە وزریانە گەورەکان وخۆڵ بارینەکان بۆ نموونە، بۆیە بۆ بەرەنگاری بوونەوەی بومەلەرزە و خۆپاراستن لێی هەنگاوی یەکەم ئەوەیە کۆدی بیناسازی واتە چۆنیەتی درووستکردنی خانووەکان و باڵەخانەکان لەو ناوچانە بە جۆرێک بێت تا ڕادەیەکی زۆر بتوانێت بەرگەی هێز و جوڵەی بومەلەرزە مامناوەندیەکان و گەورەکانیش بگرێت، ئەم کارە زۆر بەسەرکەوتوویی ئەنجام دراوە لە هەندێک وڵات و ناوچەی جیهان کە کەوتوونەتە سەر ئەو هێڵی بەیەکگەیشتنی تەکتۆنانە وەکوو وڵاتی ژاپۆن و ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ئەمەریکا، بێگومان هەنگاوی دووەم بوونی تیمی فریاگوزاری تایبەتە بەکەلوپەل وئامێری پێویست بۆ یارمەتیدان لە فریاگوزاری و ڕزگارکردن، جگە لەم دوو خاڵەش بێگومان بوونی سەنتەری زیلزالی لەو ناوچانە زۆر پێویستن بۆ بەردەوام چاودێریکردنی چالاکیە سایزمیکیەکانی قوڵایی زەوی و جوڵەی ئەو پلێتە تەکتۆنیانەن. [1]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 753 car bînrawe
HashTag
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: زانست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: قارس
شار و شارۆچکەکان: جەزیر - ڕۆژاوا
شار و شارۆچکەکان: ته‌لته‌مر
شار و شارۆچکەکان: گرێ سپی
شار و شارۆچکەکان: نوسەیبین
شار و شارۆچکەکان: کۆبانی
شار و شارۆچکەکان: ئەنتاب - دیلۆک
وڵات - هەرێم: ڕۆژاوای کوردستان
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 08-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 08-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 08-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 753 جار بینراوە
کەجەکە: 20 ساڵە دەوڵەتى تورکیا هیچ ڕێکارێکی بەرامبەر کاریگەرییەکانى بومەلەرزە نەگرتووەتە بەر
Pol: Bellgenamekan | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەجەکە: 20 ساڵە دەوڵەتى تورکیا هیچ ڕێکارێکی بەرامبەر کاریگەرییەکانى بومەلەر...

کەجەکە: 20 ساڵە دەوڵەتى تورکیا هیچ ڕێکارێکی بەرامبەر کاریگەرییەکانى بومەلەر...
کەجەکە: 20 ساڵە دەوڵەتى تورکیا هیچ ڕێکارێکی بەرانبەر کاریگەرییەکانى بومەلەرزە نەگرتووەتە بەر
06.02.2023 سێشەممە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویدا کە ناوەندەکەی پازارجخی مەرەشە و بەتایبەتی زۆر شاری باکوور، کاریگەریشی کردە سەر زۆر ناوچەی دیکە. سەرەتا سەرەخۆشی لە گەلانی باکووری کوردستان و تورکیا دەکەین، خودا لەو کەسانە خۆشبێت کە گیانیان لەدەستداوە و هیوای چابوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین. هاوبەشی ئازارەکانی گەلەکەمان و هەموو ئەوانەی دیکەین کە بەهۆی بومەلەرزەوە زیانیان بەرکەوتووە. بە گوێرەی زانیارییەکان بومەلەرزەکە کاریگەریشی کردووەتە سەر زۆر شاری ڕۆژاوا و سووریاش و چەندین کەس ژیانیان لەدەستداوە لەهەمان کاتدا هەستی خۆمان بۆ گەلەکەمان لە ڕۆژاوا و گەلانی سووریاش دەردەبڕین.
هۆکاری ئەوەی بومەلەرزەکە ئەو هەموو زیانەی لێکەوتووەتەوە دەوڵەت و دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپەیە کە دەوڵەت بەڕێوەدەبەن. دەوڵەتی ئاکەپە-مەهەپە هەموو جارێک کە بوومەلەرزە ڕوودەدات هەندێک هەوڵی فریودەرانە ئەنجام دەدات و بەم جۆرە هەوڵ دەدات وانیشانی بدات کە هاوکاری گەل دەکات. ئەو هەوڵانە هەمووی بۆ شاردنەوەی تاوانەکانیەتی. دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە لەبەرانبەر بومەلەرەدا هیچ ڕێوشوێنێک ناگرێتەبەر، سەرچاوەکانی وڵاتی خستووەتە خزمەت لایەنگرانی خۆیەوە و بۆ شەڕ دژی گەلی کورد بەکاریان دەهێنێت. ئەگەر لەبەرانبەر بومەلەرزە ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر، دەتوانرێت ڕێگریی لە زیانەکانی بومەلەرزە بکرێت، بەڵام ئاکەپە کە زیاتر لە 20 ساڵە لە دەسەڵاتدایە تائێستا هیج ڕێوشوێنێکی نەگرتووەتەبەر و هەموو بومەلەرزەیەک بووەتە هۆکاری زیانی گیانی و ماددی زۆر. لە جوگرافیای تورکیا و کوردستان کە هێڵی ڕۆچوونی تێدایە و بەهۆی ئەوەی ئاستی مەترسی بومەلەرزە لەو هەرێمەدا زۆر بەرزە، بینا و سیستمی بیناسازی دەبێت بە گوێرەی ئەوە بێت. بەڵام دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە کە حکومەتی شەڕ و گەندەڵییەنەک هەر ڕێکار بەرانبەر بە بومەلەرزە ناگرێتەبەر، بەڵکوو ئەو بودجەیەش کە بۆ بومەلەرزە دادەنرێت دەیخوات و بۆ سیاسەتە شەڕانگێزیەکانی بەکاریان دەهێنێت. هەربۆیە ئۆباڵی زیانە گیانی و مادییەکان لە ئەستۆی ئاکەپە-مەهەپەیە کە بەرپرسە لە گرتنەبەری ڕێوشوێن، کەچی هیچ ڕێوشوێنێکی نەگرتووەتەبەر.
لەبارەی بوومەلەرزەکەوە ئەم بانگەوازە ڕادەگەیەنین؛ بەتایبەتی گەلی باکووری کوردستان دەبێت هەموو کەس بە گیانێکی بەرزی پستیوانییەوە بچوڵێنەوە و هەموو تواناکانی خۆیان بخەنەکار. گەلەکەمان بە بێ ئەوەی چاوەڕێی دەوڵەت بکات، لە هەموو شوێنێک دەبێت دەرفەت و تواناکانی خۆی بەکاربهێنێت و بۆ خۆی برینی خۆی ساڕێژ بکات. هاوکات لەگەڵ کارەکانی ڕزگارکردن، بەهۆی هەلومەرجی زستانەوە دەبێت ماڵ و تواناکانیان لەگەڵ ئەو کەسانەی ماڵەکانیان وێران بووە هاوبەشی پێبکەن. دەزگا و دامەزراوە دیموکراتیکەکانیش دەبێت پاڵپستی لەگەڵ بکەن، خۆیان بگەیەننە ئەو مرۆڤانەی پێویستیان بە هاوکاری هەیە و یارمەتیان بدەن. گەلی کوردستان لەدەرەوەی وڵاتیش دەبێت بەهۆی بومەلەرزەکەوە پشتیوانی ناوخۆی وڵات بکات. ئەو بومەلەرزەیەی زیانی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتەوە، بە پشتیوانی گەل و دامەزراوە دیموکراتیکەکانی، بە هاوبەشی کردن بە تواناکان و پاڵپشتی کردن لە یەکتر دەتوانرێت تێپەڕێنرێت. ئێمە جاڕێکیتر بەهۆی زیانە گیانییەکان لە باکووری کوردستان، تورکیا، ڕۆژاوا، سووریا و ناوچەکانی دیکە سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین، هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. ڕایدەگەیەنین کە پشتیوانی لە هەموو کەس دەکەین کە بوومەلەرزەکە کاریگەریی کردووەتەسەریان، هاوبەشی ئازار و هەستەکانیانین. لەو بڕوایەداین کە وەک گەل بە هاوبەشی کردن بە تواناکانمان و بە پستیوانی دەتوانین ئەم قۆناغە دژوار و بەئازارە تێپەڕێنین.
[1]
[2]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 919 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | anfsorani.com
[2] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | rojnews.news
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: ئامەد
شار و شارۆچکەکان: مەڕەش
شار و شارۆچکەکان: حەڵەب
شار و شارۆچکەکان: عەفرین
وڵات - هەرێم: ڕۆژاوای کوردستان
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( کاکۆ پیران )ەوە لە: 08-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 08-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 08-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 919 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.190 KB 08-02-2023 کاکۆ پیرانک.پ.
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
مەلا ماتۆڕ
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
مەلا ماتۆڕ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 517,093
Wêne 105,462
Pertk PDF 19,110
Faylî peywendîdar 96,122
Video 1,290
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 0.203 çirke!