خەڵکی باڵەکایەتی ١٣ پێشمەرگە دەستگیردەکەن و شەش کاتژمێر مۆڵەت دەدەنە کۆمەڵە
باکووری کوردستان
- پاش ئەوەی دوێنێ ڕۆژنامەی
ڕۆژەڤا مەدیاڕۆژەڤا مەدیا داخرا، ئەمڕۆ گروپێکی ڕۆژنامەنووس لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان ڕۆژنامەی
وڵاتوڵات-یان کردەوە.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سوپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکانی
پیرانشارپیرانشار و
سەردەشتسەردەشت ژمارەی هێزەکانی زیادکردووە و چەندین جۆر چەکی قورس و نیمچە قورسی لە بنکەکانی جێگیرکردووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رووداوی راگەیاند، سوپا پلانی هێرشکردنەسەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی هەیە لە ناوچە سنوورییەکان.
[4]
- کومیتەی منداڵانی ڤەژین، کارنەڤاڵێکی شادی و خۆشی بۆ منداڵانی شاری
مەریوانمەریوان لە دەوروبەری گۆلی زرێبار بەڕێوە برد.
[7]
باشووری کوردستان
- بۆمبێکی چێندراو لە بەرزاییەکانی ناوچەی
خەرابەڕووتخەرابەڕووت، بە ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پێشمەرگەدا تەقییەوە کە بەهۆیەوە شۆفێرەکە شەهیدبوو و 6 پێشمەرگەش بریندار بوون.
[5]
- دوای گرژیی و ئاڵۆزییەکانی ئێوارەی دوێنێ-ی گوندی
گوندەژۆرگوندەژۆر لە دەڤەری
باڵەکایەتیباڵەکایەتی، کە بووەهۆی کوژرانی دوو برا و بریندار کردنی دوو برای دیکە لەلایەن پێشمەرگەکانی
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران- (کۆمەڵەی
عەبدوڵڵا موهتەدیعەبدوڵڵا موهتەدی)ەوە، خەڵکی باڵەکایەتی چەکیان هەڵگرت و ئاڵۆزیی لە ناوچەکە بەردەوامە.
- خەڵکی دەڤەری باڵەکایەتی 13پێشمەرگەی کۆمەڵە و دیموکرات دەستگیردەکەن و شەش کاتژمێر-یش مۆڵەت دەدەنە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان بۆ ڕادەستکردنی تۆمەتباران.
[1]
- لە گۆڕستانی
مەمی خەلانمەمی خەلان لە شارەدێی چۆمان، تەرمی ئەو دوو هاوڵاتییە بە خاکسپێردران، کە لەلایەن پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانەوە کوژران.
[1]
- قایمقامی
چۆمانچۆمان رایگەیاند، رەوشی چۆمان و ناوچەکە ئارام بووەتەوە و تاوانبارانی دوێنێ خۆیان رادەستی یاسا کردووە.
[2]
- کۆنفرانسی تێدێکس
دهۆکدهۆک ئەمڕۆ لە دهۆک بەڕێوەدەچێت و تێیدا 11 کەس باسی ئەزموونی سەرکەوتنیان دەکەن.
[2]
- ژان ئیڤ لو دریان، وەزیری دەرەوە و فلۆرانس پارلی، وەزیری بەرگریی فەرەنسا گەیشتنە
هەولێرهەولێر.
[2]
- کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە نزیک
فڕۆکەخانەی هەولێرفڕۆکەخانەی هەولێر گڕی گرت و بەهۆیەوە زنجیرەیەک تەقینەوەی گەورە ڕوویاندا بە جۆرێک کە دەنگی تەقینەوەکان لە زۆربەی گەڕەکەکانی هەولێر بیستران.
[2]
- درەنگانی شەوی رابردوو لەشاری
کەرکوککەرکوک کارمەندێکی ئاسایش گیانی لەدەستدا، کاتێک ئۆتۆمبیلێک خۆیکرد بەناو مەفرەزەیەکی ئاسایشدا.
[3]
- درەنگانی شەوی ڕابردوو، منداڵێکی ئێزدی تەمەن 6 ساڵ لە شاری عەزازی سوریا کەبەرەی نوسرە تێیدا باڵادەستە ڕزگارکرا و گەیشتەوە
دهۆکدهۆک.
[4]
- بە ئامادەبوونی هەزاران هاووڵاتیی کوردی سەربەخۆخواز، کە لە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا دەژین، فێستیڤاڵی پشتگیریی لە
ریفراندۆمریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان، بەڕێوە چوو.
[6]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی
کەشناسی و بوومەلەرزەزانیکەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە کاتژمێر 3:36ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەکاتی هەولێر بومەلەرزەیەک لە دووری 6 کیلۆمەتر لە
کۆیەکۆیە و
قەڵادزەقەڵادزەوە رویداوە.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- بینالی یەڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاند هەر هاوکاریی و پاڵپشتییەکی زیاتری ئەمریکا بۆ یەکینەکانی پاراستنی گەل (
یەپەگەیەپەگە) کێشە بۆ تورکیا دروست دەکات.
[5]
- کاروانێکی سەربازیی سوپای تورک کە بەرەو سنور هەرێمی
عەفرینعەفرین بەڕێکەوتبوو، گەیشتە سەر سنوورەکانی عەفرین.
[1] ⚠️ Em babete bezimanî (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Krronolojiyay rûdawekan