ئەو داعشەی ئەمڕۆ لە کەرکوک دەستگیرکرا
- چەکدارانی داعش بەتەواوەتی لە کەرکوک پاککرانەوە و قەدەغەکردنی هاتووچۆ هەر بەردەوامە، هێزی پێشمەرگە و ئاساییش گەڕەکە عەرەبەکان دەپشکنن، لەم گەڕانانەدا سەدان عەرەبی بێناسنامەیان دەستگیرکردووە.
- چەتەیەک لە گەڕەکی (ئەسرا و مەفقودین)ی شاری کەرکوک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا، نەقیبێکی هێزە ڕەشەکەش ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو چەتەیە خەڵکی شارەدێی حەویجەی خوار کەرکوکە.
- دوو پێشمەرگە ئێوارەی ئەمڕۆ لەمیحوەری رۆژئاوای دیجلە بەهۆی گولە هاوەنی چەکدارانی داعشەوە شەهیدبوون و دووانی دیکەش برینداربوون.
- ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هاوردەکردن، دروستکردن و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکانی قەدەغەکرد، بڕیارەکە لەسەرتاسەری عیراق جێبەجێ دەکرێت و هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
⚠️ Em babete bezimanî (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Krronolojiyay rûdawekan