پەکەکە: فاشیستەکان گۆڕی شەهیدەکانمان دەشێوێنن چونکە لە ڕاستییان دەترسن
کۆمیتەی ناوەندی پارتی کرێکارانی کوردستان –
پەکەکەپەکەکە، لە 44هەمین ساڵیادی شەهیداندا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و جەختی کردەوە کە دەبێت لە ڕاستیی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی باشتر تێبگەین و بانگەوازی ئەوەشی کرد کە، لەسەر ڕێچکەی شەهیدان، لە دژی گۆشەگیریی و فاشیزم، تێکۆشانی ئازادیی و دیموکراسی بەرفراوانتر بکەین.
لە بەشیکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە 43هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەقی قەرار شۆڕشگێری گەورە کە ڕێبەر ئاپۆ پێی دەڵێت، ئەو ڕۆحی شاراوەی منە' و هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی بەڕێز و خۆشەویستی و بە منەتەوە بەبیر دێنینەوە، بەڵێنی جێبەجێکردنی ئامانج و هیواکانیان دووپات دەکەینەوە، مێژووی 43 ساڵەمان، بە پێشەنگایەتی شەهیدە قارەمانەکانمان و رێبەر ئاپۆ پێش کەوتووە، سڵاومان دەنێرین بۆ بەرخۆدانی ئازادی کوردستان، لە 44هەمین ساڵیادی شەهیدان ڕایدەگەیێنین کە لەسەر ڕێچکە و هێڵی شەهیدان و ڕێبەر ئاپۆ، خۆڕاگریمان بەهێزتر و گەورەتر دەبێت.
هەروەها هاتووە هەموو شەهیدانی مانگی ئایار کە ڕۆژ و مانگی شەهیدانیان بەدیهێنا، لە کەسایەتی هاوڕێ هەقی و هالیل، فەرهاد و هەڤاڵانی، هاوکات شەهیدانی یەکی ئایار، محەمەد قەرەسونگور، ئیبراهیم بیلگین، هاوڕێ ئازاد و چەکدار، شیرین ئەلەمهولی و هەڤاڵانی، هۆزان مزگین، حەلیم، سالح، هاوڕێ ئۆزان و شەهیدانی کۆمەڵکوژی
هەولێرهەولێر، سەبری، جەمشید، ئاندۆک و ئەرسین بەڕێز و خۆشەویستیەوە بەبیر دێنینەوە، دیسان لە شەهیدانی شۆڕشی تورکیا لە کەسایەتی دەنیز گەزمیش، یوسف ئاسلان، حوسێن ئینان، ئیبراهیم کایپاککایا، سینان جەمگیل و ئۆلاش بایراکتار ئۆغلو، هەموو شەهیدانی تورکیا بەڕێز و حورمەتەوە بەبیر دێنینەوە، راشیدەگەیەنین کە هەمیشە و لە هەر جێگایەک، شەهیدە قارەمانەکانمان، سەرچاوەی هێزی ئێمەن.
کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، لە بەشێکی دیکە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بە هاتنی 44هەمین ساڵیادی شەهیدان، فاشیزمی ئاکەپە / مەهەپەی قڕکەر و داگیرکەر بە نامەردانە هێرش دەکەنە سەر شەهیدەکانمان و گۆڕەکانیان دەشێوێنن، هێرش دەکەنە سەر شەهیدەکانمان، چونکە زۆر لە ڕاستیی شەهیدەکانمان دەترسن، وەک چۆن ڕاستیی شەهیدە قارەمانەکانمان ترسێکی گەورەیان خستووەتە ناو دڵ و دەروونی دوژمن، هاوکات بۆ ئێمەش دەبێتە گەورەترین سەرچاوەی هێز و سەرکەوتن، چونکە شەهیدە قارەمانەکانمان، نوێنەرایەتی هەبوونی کوردستان و ئازادبوونی و یەکێتی گەلی کورد و هەبوونی دەکەن.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە: ئێمە بانگەوازی ئاڕاستەی گەلەکەمان دەکەین کە بۆ تێکشاندنی سیاسەتی گۆشەگیری و هەڵوەشاندنەوەی فاشیزمی ئاکەپە/مەهەپە تێکۆشانیان بەرفراوانتر بکەن، ئێمە خاوەنداری لە بانگەوازیەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ یەکێتی نەتەویی دیموکراتی دەکەین و بە بنچینە وەری دەگرین.
[1]
17-05-202017-05-2020 ⚠️ Em babete bezimanî (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!