عومەر سەیید
سلێمانی - 2018
سەرزەمینی زیکزیکە، سەرزەمینی هاواری تاساو قیژە و زریکە و ناڵەی ئەو مرۆڤە بریندار و پەراوێزخراوانەی مێژووی ئێمەیە. سەرزەمینی جەنگ و خیانەت و برسێتی. سەرزەمینێک کە بە درێژایی مێژوو هەر قوربانی بووە. ئەوەی ڕۆژێ کە حەزرەتی ئیبرایم بەدەم چەقۆ تیژکردنەوە سەری هەڵبری وتی:
خودایە قوربانیەکە ئامادەیە لەکوێ سەری ببڕم؟
دەنگێک لە قوڵای ئاسمانەوە پێی وت:
بچۆە گەرمیان، مەگەر نازانی من ئەو سەرزەمینەم بۆ قوربانیدان خوڵقاندووە. [1]