دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
لە ماوەی نۆ مانگی ساڵی 2018دا 99 هەزار منداڵ لەهەرێمی کوردستان لەدایکبوون کە تیایدا پارێزگای #دهۆک# پشکی شێری بەرکەوتووە، بەوەی زۆرترین ڕێژەی منداڵبوونی تێدا تۆمارکراوە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە له و ماوەیەدا زیاتر لە 12 هەزار منداڵ بە مردوویی لەدایکبوون.
عیماد مەعروف، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: لە یەکی کانونی دووەم تا 30ی ئەیلولی 2018، 86 هەزار و 797 منداڵ بە زیندووی لەدایکبوون، بەجۆرێک لە #هەولێر# 27هەزار و 575، #سلێمانی# 23 هەزار و 187، دهۆک 35 هەزار و 73 حاڵەتی لەدایک بوون هەبووە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی وتیشی: له و ماوەیەدا 12 هەزارو 251 منداڵی ساوا بە مردوویی لەدایکبوون، بەجۆرێک لە هەولێر چوار هەزارو 334، سلێمانی چوار هەزارو 198، دهۆک سێ هەزارو 719 حاڵەتی له و جۆرە هەبووە.
روونیشیکردەوە: ڕێژەی مردنی منداڵ لەکاتی لەدایکبووندا بەراورد بە ساڵی 2008 کەمیکردووە.[1]
#24-01-2019#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,968 times
Write your comment about this item!