هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# لەبارەی ئەو چالاکییانەوە ڕایگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند #شەڕڤان#ەکانمان لە عەفرین بەردەوامن لە چالاکییەکانیان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانی. لەو چوارچێوەیەدا لە ناوچەی شێراوای عەفرین و عەزاز لە دژی داگیرکەران 2 چالاکیی کاریگەر و گورچکبڕ ئەنجامدران.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین دا هاتووە:
شەڕڤانانمان ڕۆژی 20ی کانوونی دووەمی 2019 / 30ی بەفرانبار لە گوندی باسل لە ناوچەی شێراوای عەفرین چالاکییەکیان بە قەناس لە دژی سەربازێکی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورکی داگیرکەر کوژرا.
شەڕڤانانمان ڕۆژی 22ی کانوونی دووەمی 2019 / 2ی ڕێبەندان لە گوندی ئەبلا لە ناوچەی عەزاز لە باکووری حەلەب لە دژی بارەگایەکی چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا 3 چەتە کوژران، کە یەکێکیان بەرپرسی خاڵی پشکنینی ئەختەرینی حەلەب بوو و چەتەیەکی تریش بریندار بوو. هەر بەهۆی ئەو چالاکییەوە بارەگایەکی چەتەکان و ئۆتۆمبێلیکیان تێکشکێنرا.[1]
#24-01-2019#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,038 times
Write your comment about this item!