پڕۆژەی ئاوی بێخاڵ - رواندز کرایەوە؛ 26 هەزار کەس سوودمەند دەبن
📊 Amar u Rapirsî
بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ئاوی
بێخاڵبێخاڵ -
رواندزرواندز کرایەوە، کە لەلایەن دوو رێکخراوی نێودەوڵەتییەوە بودجەی بۆ تەرخانکراوە.
لە رێوڕەسمەکی کردنەوەی پڕۆژەکەدا نەورۆز مەولوود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پڕۆژەکە ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتووانی شاری رواندز دابیندەکات و نزیکەی 26 هەزار کەس سوودمەند دەبن.
ئەو پڕۆژەیە لەلایەن هەردوو رێکخراوی (یو ئێن دی پی- UNDP و جێرمان کۆرپێرەیشن German Cooperation) بودجەی بۆ تەرخانکراوە، کۆی گشتی گوژمەی پڕۆژەکەش دوو ملیۆن و 930 هەزار دۆلارە.
نەورۆز مەولوود راشگەیاند ئەو پڕۆژەیە جێگرەوەی پڕۆژە کۆنەکەیە کە لە ساڵی 1987 دروستکرابوو، کە ئەوکات گونجاوبوو بۆ دانیشتووانی رواندز،بەڵام بەهۆی فراوانبوونی شارەکە و هاتنی ژمارەیەکی زۆری ئاوارەو بەسەرچوونی تەمەنی، پڕۆژە کۆنەکە نەیدەتوانی ئاوی پێویست دابینبکات.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزا دەڵێت، ئامانج لە ئەنجامدانی پڕۆژەکە بەرزکردنەوەی توانای دابینکردنی ئاوی خواردنەوەیە بۆ 600 مەتر سێجا بە کوالێتی بەرز و گونجاو لەگەڵ ستاندەردی جیهانی.
[1]
19-04-201819-04-2018 ⚠️ Em babete bezimanî (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!