ناو: حەمە
نازناو: حەمەی عەبۆل
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1950
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #18-01-2018#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
$ژیاننامە$
=KTML_Bold=حەمەی عەبۆل؛ بەبۆڵەبۆڵ؛ کردی بە گۆڵ!=KTML_End=
محەمەد عەبدوڵڵا ناسراوە بە (حەمەی عەبۆل) لە ساڵی 1950 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایکبووە، یاریزانی تۆپی دەست بووە و لەگەڵ چەندین یانەی شارەکەش یارییکردووە، دوای ئەوەش بووەتە ناوبژیوانی پلە یەکی کوردستان و ئێراق و چەندین خول و پاڵەوانێتیشی بەڕێوەبردووە، ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی ئەو وەرزشوانە ناوبانگێکی زۆر بۆ خۆی پەیدابکات.
حەمەی عەبۆل، ژیانی هاوژینیی پێک نەهێنابوو و هەموو ژیانی گەنجێتی خۆی لەنێو وەرزشدا بەسەربردووە.
ڕۆژی 18-01-2018 هەر لە سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 10,581 times
Write your comment about this item!