پرۆفیسۆر. د. عەبدولواحید موشیر مەحموود دزەیی:
لە (#08- 06-1963#) لە گوندی (قوڵتەپەی یابە) سەر بە شارەدێی قوشتەپە لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی لەوێ تەواوکردووە و دواتر خوێندنی ناوەندی و دواناوەندی لە دواناوەندی ڕزگاری تەواو کردووە.
ساڵی (1980) چوەتە پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایان و ماوەیەک بۆتە مامۆستای سەرەتایی لە گوندی گوبەیبەی سەر بە شارۆچکەی مەخوور، دواتر گەراوەتەوە #هەولێر# و لە قوتانبخانەکانی (کرمانج و نیشیمان و توانا) وەک یاریدەدەری بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەر کاری کردووە و دواتر بە تەنسیب بووتە مامۆستا لە (دواناوەندی دیمەنی کچان) لە هەولێر.
لە ساڵی (1992) وەک مامۆستای مۆڵەتپێدراو وەرگیراوە لە (بەشی کوردی کۆلیژی پەروەردەی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر).
لە ساڵی (1996) بە پلەی (نایاب) بڕوانامەی (بەکەلۆریۆسی) وەرگرتووە و دووەمی بەشەکەی بووە، دواتر بووەتە مامۆستای بەشی کوردی لە (پەیمانگەی مەڵبەندی مامۆستایان).
لەساڵی (1997) بوەتە (موعید) لە (بەشی کوردی کۆلیژی ئاداب) و هەر لەم ساڵیش لە (ماستەری زمان) وەردەگیرێت و ساڵی (1999) یەکەم بڕوانامەی ماستەری لە (پراگماتیک) لە کۆلیژی ئادابی زانکۆی سەلاحەدین وەرگرتوو.
ساڵی (2004) بڕوانامەی (دکتۆرا) ی لە بواری (پراگماتیکی دەروونی) لە کۆلیژی (ئادابی زانکۆی سەلاحەدین) وەرگرتووە. لە (2008) بۆتە (پرۆفیسۆری یاریدەدەر)، ساڵی (2014) بۆتە (پرۆفیسۆر)، لە ساڵی (2006) تاکو ئێستا2022 بەشداریکردووە لە وتنەوەی وانەی خوێندنی باڵا دکتۆرا و ماستەر و سەرپەرشتی زیاتر لە (30) قوتابی ماستەر و دکتۆرای کردووە، بەشداری زۆر کۆنفراسەکانی: (زمانی یەکگرتوو و خوێندنی باڵا و زمانی دایک و پرۆگرامی خوێندنی) کردووە.
وتار و لێکۆڵینەوەی زۆری هەیە لە گۆڤار و ڕۆژنامەکان. خاوەنی (28)توێژینەوەی زانستییە و (31) پەرتووکی هەیە و ئێستاش2022 مامۆستایە لە بەشی کوردی کۆلیژی زمان ی زانکۆی سەڵاحەدین.
$پەرتووکە چاپکراوەکان:$
1- #ڕەهەندی دەروونی لە بواری ڕاگەیاندندا#، دەزگای ئاراس هەولێر، 2009
2- #واتاسازی#، دەزگای موکریان هەولێر، 2009
3- #واتاسازی وشە و ڕستە#، چاپخانەی ڕۆژهەلات هەولێر، 2010 (سێ جار چاپکراوەتەوە)
4- #کوردولوجی#، چاپخانەی #ماردین# هەولێر، 2010 (دووجار چاپکراوەتەوە)
5- #زارە کوردییەکان#، چاپخانەی ماردین هەولێر، 2011
6- #زانستی پراگماتیک#، چاپخانەی پاک هەولێر، 2011 (دوو جار چاپکراوەتەوە)
7- #لێکسیکۆلۆجی#، چاپخانەی ماردین هەولێر، 2011 (سێ جار چاپکراوەتەوە)
8- #شیکردنەوەی ئاخاوتن لە زمانی کوردیدا#، چاپخانەی چوارچرا، #سلێمانی#، 2012
9- شێواز و پراگماتیک، دەزگای سپیریز #دهۆک#، 2012
10- #وشەسازی زمانی کوردی#، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە هەولێر، 2012 (سێ جار چاپکراوەتەوە)
11- #زمانەوانی سیاسی#، کتیبخانەی جەزیری دهۆک، 2013
12- #ڕازیکردنی خیرا لە چوار هەنگاودا#، چاپخانەی ماردین، 2013
13- #پرۆگرامکردنی زمانەوانی دەماری#، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاون، 2013
14- #ڕستەسازی ڕۆنانکاری و گوێزانەوە#، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە هەولێر، 2013
15-#زمانەوانی دەروونی#، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە هەولێر، 2014 (دووجار چاپکراوەتەوە)
16-#ڕێزمانی کوردی؛ وشەسازی و ڕستەسازی#، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە هەولێر، 2014.
17-فۆنەتیک و فۆنولۆجی، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە هەولێر، 2014 (دووجار چاپکراوەتەوە).
18-#پراگماتیکی دەق و گوتار#، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە هەولێر، 2014
19-#زمان و کەسایەتی#، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە هەولێر، 2015.
20- #ڕێزمان و واتا#، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە هەولێر، 2015
21- #گرافۆلۆجی#، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە هەولێر، 2015
22- پراگماتیک و ڕەوانبێژی، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە هەولێر، 2015
23- #زانستی سیمانتیک#، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە هەولێر، 2015
24- #لێکۆڵینەوە پراگماتیکییەکان#، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە هەولێر، 2015
25- #زمانەوانی گشتی#، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە هەولێر، 2021
26- #زاراوەسازی و زمانەوانی#، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە هەولێر، 2021
27- #نیشانە و دەق و واتا#، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە هەولێر، 2021
28- #خوێندنەوەی دەروونی دەق#، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە هەولێر، 2021
29- #زمان و پرۆسە دەروونییەکان#، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە هەولێر، 2021
30- #هێز و کاریگەری ڕستەی پرس#، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە هەولێر، 2021.
31- #پڕاگماتیک و شرۆڤەکردنی سیاسی#، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە هەولێر، 2021. [1]