$باشووری کوردستان$
- لە سنووری زەرگەی #خورماتوو# #داعش# لە سێ قۆڵەوە هێرشیکردەوە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، دوای زیاتر لە سێ کاژێر شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەش هێرشەکە تێکشکێندرا. ژمارەیەک داعش کوژران و پێشمەرگەیەکیش بەناوی #زەکەریا عەبدوڵڵا# شەهید بوو.
- #مەسعود عەبدولخالق# نووسەر و سەرۆکی دەزگای ستاندەر لەلایەن پۆلیسی هەلێرەوە (بەتاوانی) سوکایەتیکردن بە پێشمەرگە و ڕیفراندۆم گیرا و پاشان ئازادکرا.
- لە سلێمانی پشێوی کەوتە نێو دەستگێڕ و فرۆشیار و هێزەکانی ئاساییشەوە و تەقە بەسەر دەستگێڕ و خاوەن عەرەبانەکاندا کرا.
- بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە لە سەر ڕێگای نێوان #ڕانیە# و و #کۆیە# هەشت خوێندکار برینداربوون کە کاتێک بۆ تاقیکردنەوە بەرەو کۆیە بەرێکەوتوون.[2]
- وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لەهەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت تائێستا هیچ وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی #پەرلەمانی کوردستان# دەستنیشان نەکراوە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەوی ڕابردوو سوپای تورک زیاتر لە 50 دۆنم کێڵگە و مەزرای گەنمی سوتاند لە گوندەکانی دەوروبەری شاری #دێرک#ی ڕۆژئاوای کوردستان.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکا لە سوریا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ڕژێمی سوریای خستەخوارەوە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 15,224 times
Write your comment about this item!