دەیان هەزار هاوڵاتی عەفرین دژی هێرشی داگیرکەری تورک، لە شەقامەکاندان
باکووری کوردستان
- پەرلەمانی تورکیا بڕیاری درێژکردنەوەی باری نائاسایی بۆ ماوەی 3 مانگی دیکە پەسندکرد و بڕیارەکە لە کاژێر 1ی بەرەبەیانی رۆژی هەینی جێبەجێدەکرێت.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دادگای ئینقلابی شاری
ورمێورمێ هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری
شنۆشنۆی بە ناوی
هیدایەت عەبدوڵڵاپوورهیدایەت عەبدوڵڵاپوور کوڕی ئەبووبەکر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دووبارە بە لەسێدارەدان مەحکووم کرد.
[5]
باشووری کوردستان
- وەرزشوانی بەناوبانگی شاری سلێمانی (محەمەد عەبدوڵڵا) ناسراو بە (
حەمەی عەبۆلحەمەی عەبۆل) کۆچی دوایی کرد.
[1]
- شەوی رابردوو، لە سنووری شارەدێی
جەبارەجەبارە، چەتەکانی
داعشداعش هەڵیانکۆتایە سەرگوندێک، پێنج هاوڵاتیان ڕفاند و هاوڵاتیەکی دیکەشیان تیرۆرکرد.
[2]
- وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ، رێککەوتنێکی سەرەتایی لەگەڵ کۆمپانیای (BP)ی بەریتانی واژکرد، بۆ پەرەپێدان و زیادکردنی بەرهەمی نەوتی کێڵگەی نەوتی
کەرکوککەرکوک بۆ 750 هەزار بەرمیلی رۆژانە.
[3]
- ئەنجومەنی شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو قایمقامی نوێی بۆ شارەکە هەڵبژارد کە تورکمانێکی شیعەیە و ناوی
حەسەن زەینەلعابدینحەسەن زەینەلعابدینە. کوردیش بایکۆتی کۆبوونەوەکەی کرد.
[3]
- گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە شاری کەرکوک دۆزرایەوە، وتەبێژی پۆلیسی شارەکە-ش ڕایدەگەیەنێت، تەرەمەکانی ناو گۆڕەکە کوردن و مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1991.
[2]
- هێزی پێشمەرگە لەسنوری ناحیەی قەرەهەنجیر خرایە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، دوای ئەوەی هێزێکی زۆری پۆلیسی فیدراڵی گەیشتونەتە ناوچەی چیمەن لەسەر رێگەی کەرکوک - سلێمانی.
[3]
رۆژئاوای کوردستان (بەرخۆدانی عەفرین)
- دەیان هەزار هاوڵاتیی عەفرین بەمەبەستی پشتگیریکردنی خاکەکەیان لە دژی هێرشی تورکیا ڕژانە سەر شەقامەکان و بە وێنەی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری
پەکەکەپەکەکە و ئاڵای
یەپەگەیەپەگە و
یەپەژەیەپەژەوە ڕێپێوان دەکەن.
[2]
- تۆپخانەکانی سوپای تورک گوندەکانی سەربە
عەفرینعەفرینیان تۆپباران کرد، ئەنجامی تۆپبارانەکە زیانی قورسی لێکەوتەوە و تۆپبارانەکانیش بەردەوامن.
[2]
- پارتی یەکێتی دیموکراتی (
پەیەدەپەیەدە) داوایەک ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایشی
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ ئەوەی بە خێرایی کاربکات بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایشی ئه و ناوچانەی کە لەلایەن کوردەکانەوە کۆنترۆڵکراون.
[3]
- سوپای تورکیا رۆژئاوای
کۆبانێکۆبانێ تۆپباراندەکات. وەزیری دەرەوەی تورکیاش دەڵێت بە ئەمریکامان راگەیاندووە دەچینە عەفرین و منبج.
[4]
- پاش هەڕەشەکانی ئەردۆغان، ئەنجومەنی سەربازیی منبیج هێزەکانی بەرگری لە سنوورەکانی باکوری ئەو کانتۆنە زیاد دەکات.
[2]
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: داوا لە تورکیا دەکەین هێرش نەکاتە سەر عەفرین و هەموو لایەنەکان سەرنجیان لەسەر شەڕی داعش بێت.
[4]
- شەڕڤانانی یەپەگە وەڵامی تۆپبارانێکی سوپای تورکیایان بۆ سەر خاڵە سەربازییەکانی شەڕڤانانیان لە سنووری
دێرکدێرک دایەوە و بەهۆیەوە نزیکەی کاتژمێرێک ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان شەڕڤانانی یەپەگە و سوپای تورکیا-دا ڕوویدا.
[2] ⚠️ Em babete bezimanî (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Krronolojiyay rûdawekan