وەرزی سووتاندنی دەغڵودانی کورد، وێنەی شەوی رابردووی بناری قەرەچوغ - مەخموور
باکووری کوردستان
- لە گەڕەکی شەهیدلیک لە شارۆچکەی یەنیشەهیری
ئامەدئامەد ئەنجامی پشکنینی
کۆرۆناکۆرۆنای کەسێک پۆزەتیڤ دەرچوو کە لە مەولوودێکدا بەشداری کردبوو. دوای پشکنین دەرکەوت 36 کەسی دیکە کە بەرکەوتەی ئەو تووشبووەن و بەشدارییان لە مەولوودەکەدا کردووە هەڵگری ڤایرۆسەکەن.
[2]
- جاسم بوداک هاوسەرۆک شارەوانی ڤارتینیس دوای ئەوەی دەست بەسەر شارەوانیەکەیداگیرا، خۆشی دەستگیرکرا.
[1]
- لە گوندی یامانیوردی سەر بە ناوچەی سەریای
وانوان بەهرام یوسفی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن سەربازانی تورکەوە شەهیدکرا. بە پێی زانیاریەکان یوسفی لەسەر سنوری کاری بازرگانی دەکرد.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری
مەریوانمەریوان بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێرانی بانگهێشت کردووە و لێپرسینەوەی لێکردوون. هێزە ئیتلاعاتییەکان، داوای زانیاریی تاکەکەسی و ژمارە تەلەفوونی بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێرانیان، کردووە. هێزە ئیتلاعاتییەکان داوایان لە بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردییەکان کردووە کوڕ و کچەکانیان کە ئەندامی حیزبە کوردییەکانن بگەڕێننەوە ئێران. هەروەها، هێزە ئەمنییەتییەکان بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردییەکان ناچار کردووە کە فۆرمی ئیتلاعات و زانیارییەکی تاکەکەسی پڕ بکەنەوە.
[6]
ئاروین ئەسڵانی، ئەو پێشەرگەیەی کۆمەڵە کە شەوی رابردوو گیانی لەدەستدا
باشووری کوردستان
- شەوی رابردوو، بەهۆی بۆردومانی هاوەنەکانی گروپی تیرۆرستی
داعشداعشەوە ئاگر لە دەخڵودانی جوتیارانی سنوری گوندی قەرەمیایی لەشارۆچکەی
خانەقینخانەقین بەردەبێت و زیانێکی ماددیی گەورەی لێدەکەوێتەوە.
[3]
- ئاگرێکی تری گەورە لە چیای قەرەچوغ کەوتەوە، هاوڵاتیانی کامپی مەخموور و هێزێکی پێشمەرگە توانیان لە ماوەی 3 کاتژمێردا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- شەوی رابردوو، جارێکی دیکە ئاگر لە دەغڵ و دانی هاووڵاتیان لە گوندی ئازیکەند لە
مەخموورمەخموور کە گوندێکی کوردنشینە بەردرا. گوندەکە 9 کیلۆمەتر لە مەخموور دوورە و دەکەوێت بناری چیای قەرەچووخ، بەهۆی ئەوەی مەترسی هێرشی چەکدارانی داعش لەوێ زۆرە، هێزە ئەمنییە عێراقییەکان ئامادەنەبوون پاسەوانی ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەکان بکەن و ئاگرەکە بکوژێننەوە. لەبەر ئەمەش، لە مزگەوتی گەورەی مەخموور، داوا لە هاووڵاتیان کراوە، هاوکاری کوژاندنەوەی ئاگرەکە بکەن و بۆ ئەو مەبەستەش، نزیکەی 100 کەس بە بەتانی و ئاو، چوون بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.
[5]
- سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە لە خۆپیشاندانەکەی دوێنێی
دهۆکدهۆکدا زیاتر لە 100 مامۆستا، رۆژنامەنووس، فەرمانبەر و چالاکوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران و تائێستا 15 لە خۆپیشاندەرەکان لە زینداندا ماون و ئازاد نەکراون.
[4]
- لە سنووری شارۆچکەی
سۆرانسۆران رایگەیاند، لە چیاکانی دۆڵی روستی
باڵەکایەتیباڵەکایەتی و لەنێو کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بووتە شەڕ و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بریندارە.
[2][7](بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
- بەشێک لە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی
هەڵەبجەهەڵەبجە بایکۆتی دەوامیان کردو داوای دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری تەندروستی شارەکەیان کرد.
[4]
- مامۆستایانی ناڕازیی و دەستەی داکۆکیکار لە مامۆستایان لە
کەرکوککەرکوک گردبوونەوە و پێدانی مووچەکانیان و گواستنەوەی راژەکانیان بۆ سەر عێراق لە داواکارییە سەرەکییەکانیان بوون.
[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- ئێوارەی ئەمرۆ لە شارۆچکەی
رانیەرانیەی ناوەندی ئیدارەی راپەڕین، مۆستایان و ڕۆشنبیران، چالاکوانان و هاوڵاتیانی ڕاپەڕین، دژی دواکەوتنی موچە و خراپی دۆخی ئابووری و گەندەڵیی لە بەڕێوبردنی حکومەتدا خۆپیشاندانێکی فراوانیان ئەنجامدا.
[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- مامۆستایانی ناڕازی
هەولێرهەولێر، داوای دەستبەجێ ئازادکردنی مامۆستایانی شاری دهۆک دەکەن، هەروەها دەڵێن، کە خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین مافی هەموو کەسێکە، ئەگەر داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکەن هەموو ئەگەرێک لە بەردەمماندا کراوەیە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی مەدەنیانە.
[4]
- بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی
سلێمانیسلێمانی بڵاویکردەوە، بەرە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر سێ و پێنج خولەک، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.7 پلە بە پێوەری رێختەر لە دووری 24 کیلۆمەتر لە
چەمچەماڵچەمچەماڵ و 32 کیلۆمەتر لە سلێمانی روویداوە.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک لە سەر هێڵی سنووری هاوڵاتیەکی مەدەنی بە ناوی محێدین عەبدوڵڵا (50) ساڵانیان کوشت. بە پێی زانیاریەکان ئەو هاوڵاتیە لەسەر زەویە کشتوکالیەکانی، خەریکی کاری کشتوکاڵی بووە و بە گوللەی سەربازانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژراوە.
[1][2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە تۆپی جۆری ئۆبیس و هاوەن زەوییە کشتوکاڵییەکانی نێوان تل وەرد و مەردودیە لە 20 کیلۆمەتریی باکووری عەین عیسا بۆردومانکرد و لەو رێگەیەوە ئاگریان بەردایە دەخڵ و دانی هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە.
[1]
- هاووڵاتییەک بە ناوی محەمەد حەسەن جابر هەوڵیدابوو لە رەقاوە بگەڕێتەوە بۆ گوندەکەی خۆی بە ناوی میرگین لە رۆژئاوای تەل خەلەف لە ناوچەی
سەرێکانیسەرێکانی، بەڵام ئەو هاووڵاتییە لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە کوژراوە.
[1]
- بەیانی ئەمڕۆ سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی دەستیانکرد بە تۆپباران کردنی گوندەکانی ناوچەی شێراوا، دوای ئەوەش گوندەکانی شەرایان بە چەکی قورس کردە ئامانج.
[4]
- کاتژمێر 02:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە زیندانی ناوچەی هۆل لە رۆژهەڵاتی
حەسەکەحەسەکە، حەوت چەتەی داعش لە زیندانەکە هەڵهاتن. بە گوێرەی ئاژانسی هاوار، چوار لەو چەتە هەڵهاتووانە لەلایەن هێزەکانی
قەسەدەقەسەدەوە دەستگیرکراونەتەوە و گەڕان بۆ دۆزینەوەی سێ چەتەی دیکە بەردەوامە.
[4]
- تەندوستیی کەرکوک ڕایگەیاند، پێنج تووشبووی دیکەی کۆرۆنای چاکبوونەوەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان. راشیگەیاند، لە ئێستادا تەنها 10 تووشبووی دیکە ماون و ئەوانیش لە ژێر چاودێریدان.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- دوو کورتە فیلمی رۆئیا و لەبەر کچەکەم کە محەمەد فەرەجزادە کاری دەرهێنانی بۆ کردووە گەیشتنە قۆناغی کۆتایی فێستیڤاڵی ئیتاڵیا و پێشوازی لێکراوە.
[3]
- وەزارەتی تەندروستیی تورکیا دەڵێت، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا هەزار و 368 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 44 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
[2]
- لە شاری مارکهام لە کەندا ئاگر لە ماڵی کوردێک دەکەوێتەوە و بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن 12 ساڵ گیان لەدەستدەدات، دایک و برایەکی دیکەی دەسووتێن و کوڕێکی دیکەشیان لە خانووەکە خۆی فڕێدەداتە خوارەوە و قاچێکی دەشکێت.
[2]