- بەهۆی شەڕەتەقەی نێوان دوو بنەماڵە لەسەر زەوی و زار لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی شارەزوور، ژنێکی تەمەن 35 ساڵ کوژرا و سێ هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون کە یەکێکیان هاوسەری ژنە کوژراوەکەیە و برینکەی سەختە.
- یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دۆخی نەخوازراوی پەروەردەو خوێندنی باڵا لەئەستۆی حکومەتەو پێویستە هەرچی زووە وەڵامی داواکارییەکانی مامۆستایان بدرێتەوە، داواشدەکات "توندوتیژی و دەستگیرکردن" بەرامبەر مامۆستایان ئەنجام نەدرێت.
- فڕۆکەیەکی جەنگیی سوپای تورکیا لەجۆری ئێف 16 لەباکوری کوردستان و لەنزیک فڕۆکەخانەی شاری ئامەد کاتژمێر 7:32 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ کەوتەخوارەوەو فڕۆکەوانەکەی ڕزگاری بووە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 13,795 times
Write your comment about this item!