#سەعدی ئەحمەد پیرە#، ئەندامی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا بە توندی هێرشی کردە سەر #مەلا بەختیار# دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی دەنگی کە دەگوترێت هی مەلا بەختیارە و تێیدا چەند سەرکردەیەکی یەکێتی بە گەندەڵی و خیانەت تۆمەتبارکراون.
سەعدی پیرە ڕایگەیاند، پێم وایە کاک بەختیار کای کۆن بەبا دەکات؛ ئەو بابەتانە پێشتر قسەی لەسەر کراوە. لە سەرکردایەتی یەکێتی قسەی لەسەر کراوە و پلینێومێکی لەسەر گیراوە هەریەکە سزای خۆی وەرگرت. ئەوەی ڕاست بوو سزایان وەرگرت و ئەوەی ڕاست نەبوو دەستبەکاربوون، بەتایبەتیی ئەو سێ کەسەی کە ئەو ناوی هێناون.
تۆمارە دەنگیەکە، کە دەنگی ئەمەریکا ناتوانێت سەربەخۆ پشتڕاستی بکاتەوە، زیاتر لە سێ خولەک و نیوە و تێیدا چەند سەرکردەیەکی باڵای یەکێتی، لەنێوانیاندا سەعدی پیرە، تۆمەتبارکراون بەوەی کە گوایە فایلی بەعسیبوونیان هەبووە و پێشتر موچەیان لە ڕژێمی بەعس وەرگرتووە.
تا ئێستا یەکێتی هیچ هەڵوێستێکی فەڕمی لەسەر ئەم تۆمارە دەرنەبڕیوە و هەوڵەکانی دەنگی ئەمەریکا بۆ وەرگرتنی لێدوانی مەلا بەختیار سەرکەوتوو نەبوون.
سەعدی پیرە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کە ئەو سکاڵای یاسایی لە دژی مەلا بەختیار تۆمار نەکردووە بەهۆی ئەوەی بابەتەکە کەسی نییە و دەیەوێت لە ڕێگای حیزبەکەیەوە یەکلایی بکرێتەوە.
بەڵام لە هەموو حاڵەتەکان مەلا بەختیار ناتوانین جارێکی تر وەکوو پیاوێکی هاوسەنگیی مەعقول سەیری بکەین.
هەروەها وتی، هەرچی بڵێم بە کاک مەلا بەختیار کەمه. بەڵام مەلا بەختیار تەوازنی تێکچووە و تووشی هیستریایەک بووە، دەیەوێت ناوی خۆی بێنێتە ناو ناوان. پێم وایە دەیەوێت دەستە چەورەکەی خۆی بەسەر ئەوانی تردا بسڕێتەوە. هەموو ئەو شتانەی باسی دەکات ئەگەر لەسەر ئەو موناقشەی لەسەر بکەین لە هیچیان دەرناچێت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,399 times
Write your comment about this item!