بەهۆی نەبووی هۆشیاری ژینگەیی و نەگرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ڕووباری #چۆمان# پیس بووە، ئەو پیسبوونەش مەترسی بۆسەر کەرتی کشتوکاڵ لە ناوچەکەدا و ژیانی هاوڵاتیان دروستکردووە.
ڕووباری چۆمان، گەورەتیرن ڕووباری ناوچەی باڵەکایەتییە لە سنووری پارێزگای #هەولێر#، کە سەرچاوەی ئاوی ڕووبارەکە، لە ئاوی باراناو و توانەوەی بەفری شاخەکان و ئاوی کانییەکان پێکدێت.
ئەم ڕووبارە بەتەنیشت شارۆچکەی چۆمان-دا، دەڕوات و دەڕژێتە ڕووباری زێی گەورەوە، دانیشتوانی ئەو ناوچانەی ڕووباری چۆمان بەلایاندا تێپەڕ دەبێت سود لە ئاوی ڕووبارەکە وەردەگرن بۆخواردنەوە و کشتوکاڵ، هەروەها ئەم ڕووبارە سەرچاوەیەکیشە بۆ ڕاکێشانی گەشتیار بۆ ناوچەکە.
لە ئێستادا ڕووباری چۆمان پیس بووە، ئەوەش بەهۆی بوونی کۆمەڵێک بەنزینخانە و جێگای کڕین و فرۆشتنی گازوایل لە نزیک ڕووبارەکە و فڕێدانی خۆڵ و خاشاک لەلایەن هاوڵاتیانەوە بۆ ناو ڕووبارەکە، ئەوەش مەترسی لەسەر ژینگەی ناوچەکە و ژیانی هاولاتیان دروستکردووە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 5,857