29-03-2018
باکووری کوردستان
- حکومەتی –ئەکەپە، لە هەڵسوکەوتێکی داعش ئاسادا، مۆنۆمێنتێک کە بۆ یادەوەری شەهید بونی 16 هاووڵاتی شاری
نوسەیبیننوسەیبین دروستکرابوو، خاپوردەکات.
[2]
- لە سنووری شارۆچکەی هەزرۆ-ی
ئامەدئامەد، لەکاتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنێکی سوپای تورکدا، شەڕ و پێکدادان ڕوویدا، بەپێی میدیاکانی تورکیا، لەو شەڕەدا 6 سەربازی تورک بریندرابوون.
[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هەموو لەسەر مەزاری پێشەوا لە
مەهابادمەهاباد ئامادە دەبین.
[1]
باشووری کوردستان
- خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە شارەکانی باشوورد دەستیپێکردەوە.
[1]
- هاوسەرۆکی
تەڤگەری ئازادیتەڤگەری ئازادی,
شیلان شاکرشیلان شاکر، کە دوێنێ لە
زاخۆزاخۆ لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیرکرابوو، ئازاد کرا.
[2]
- دژەتیرۆری عێراق لە
کەرکوککەرکوک، داوا لە کەسوکاری شەهیدان دەکات،
ئاڵای کوردستانئاڵای کوردستان لەسەر گۆڕی شەهیدەکانیان لە کەرکوک لابدەن.
[3]
- هاوڵاتیانی ئێزدی لە شارەدێی
سنونێسنونێ سەربە
شەنگالشەنگال خۆپیشاندانیان دژی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجامدا و داوایان لە عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، هەڵوێستیان هەبێت.
[5]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، سەربازگەیەکی تورکیا بە چڕی گوندی
دێریشکێدێریشکێی نزیک لە شارەدێی
کانی ماسێکانی ماسێ بە چەکی قورس بۆردوماندەکات و ترس و دڵەراوکێ دەخاتە دڵی دانیشوانی ئه و گوندە، بەڕێوەبەری شارەدێی کانی ماسێ-ش دەڵێت ئه و سەربازگەیەی کە بۆردومانەکەی کردووە ماوەی 10 ڕۆژە دروستکراوە.
[4]
- وەزراەتی ناوخۆ بڕیارێکی دەرکردووە کە رێگا نەدرێت بارهەڵگر و تانکەرەکان رێگای کانی شەیتان ئاغجەلەر کە دەکەوێتە نێوان (
چەمچەماڵچەمچەماڵ و
کۆیەکۆیە) بەکاربهێنن، به و هۆیەوە شۆفێری تانکەرەکان لەسەر رێگاکە وەستاون و هاتوچۆکردنیان راگرتووه و هاووڵاتییەکی زۆریش گیریان خواردووە.
[4]
-
نەوزاد هادینەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، بەفەرمی داوای لێبوردنیان له و مامۆستایە کرد کە لە یەکەم رۆژی خۆپیشاندانەکەی هەولێر لەلایەن دوو کەس لە هەولێر لێیدراوە، بەڵینیشیداوە هەردوو کەسەکە سزا بدرێت.
[4]
- بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرجەم بەڕێوەبەرەکانیان ئاگادارکردووەتەوە رۆژی یەکشەممەی ئایندە نەخۆشخانەکان بکەنەوە.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە لە گوندی دقێ لە ناوچەی راجۆ لە کانتۆنی
عەفرینعەفرین چالاکییەکیان لە دژی چەتەکانی تورکیا ئەنجامدا و بەو هۆیەوە 7 فەرماندە و چەتە کوژران.
[2]
- لە گوندی دیکەی ناوچەی ڕاجۆی عەفرین، شەڕڤانان بارەگایەکی چەتەکانی تورکیایان تەقاندەوە و بەهۆیەوە 7 چەتە کوژران. لە عەفرینیش لە 2 چالاکی دیکەدا 21 چەتە کوژران.
[2]
- هێزەکانی سوپای ڕوسیا بە جلی سەربازییەوە هەوڵیادا هاوکاریی بەسەر هاوڵاتیانی ئاوارەی عەفرین لە شەهبادا دابەش بکەن، بەڵام هاوڵاتیان وەریان نەگرت و وتیان ڕوسیا هۆکاری ئەم دۆخەی ئێمەیە.
[4]
- لە دەوروبەری شاری منبج لە باکووری سووریا بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی سەربازانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تەقیییەوە، بەهۆیەوە 2 سەرباز کوژران کە یەکێکیان ئەمریکی بوو و 5 سەربازی دیکەش برینداربوون.
[3]
دەرەوەی کوردستان
-
فوئاد مەعسومفوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق یاسای بودجەی 2018ی عێراقی ئاڕاستەی وەزارەتی داد کرد، بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بەبێ ئەوەی ئیمزای پەسەندکردنی لەسەر بکات.
[4]
- شاندێکی باڵای ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سووریا کە لە بەرپرسانی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سووریا پێکهاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆشکی ئەلیزێ لە پاریس، لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا کۆبوونەوە.
[2] ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Хронология событий