- هێزی پێشمەرگە دوای 4 ڕۆژ لە گەمارۆدان گوندی فازڵیەی کۆنترۆڵکردەوە.
- سەربازێکی سوپای تورکیا لەباکوری کوردستان کوژرا، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە بەکاروانی ئۆتۆمبێلی هێزەکانیاندا. بەپێی ئاژانسی ئیخلاسی تورکی، ڕووداوەکە ئەمڕۆ ڕوویداوە لەناوچەی کیغی سەر بە پارێزگای بینگول لەباکوری کوردستان.
- فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانه و تانکەکانی سوپای تورکیا نۆ پێگەی پەیەدە و یەپەگەیان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات بۆردومانکرد.
- خەڵاتی ئازادیی ڕادەربرینی پەرلەمانی ئەوروپا دەدرێتە دوو کچی ئێزیدی ڕزگاربووی دەستی داعش، سەرۆکی گروپی لیبراڵەکانی پەرلەمانی ئەوروپاش شانازی به و دوو کچەوە دەکات و دەڵێت نادیه و لەمیا بوێرن و ئازایەتیی خۆیان بەرامبەر گروپی بێبەزەیی داعش پیشان داوە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 12,955