- لە کۆمەڵگای دۆمیزی باشوری ناحیەی زوممار دوو چەکداری داعش لەماڵیکدا دەسگیر کران، لەنێوان گوندی تەل موسڵ ناحیەی و زوماریش هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان حەوت چەکداری داعشیان کوشتووە.
- لە گوندی مەلا عەبدوڵڵای سەر بە پارێزگای کەرکووک، شەڕ لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش دەستی پێکرد.
- بۆمبێکی چێندراو لەبەردەم دوکانێکی چاککردنەوەی پاسکیل لە نێو بازاڕی خورماتوو تەقییەوەو بەوهۆیەوە هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا.
- خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەولێر وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستیان تەماتە و هێلکە بارانکرد.
- گۆڤاری دێر سپیگلی ئەڵمانی ڕاپۆرتێکی درێژی لەسەر بارودۆخی باشووری کوردستان و هێرشی داعش بڵاوکردەوە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 12,454
Ваше мнение о предмете!