22-06-2017
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە بنکەی (نەجەفی) هەڵکەوتوو لە سنووری (سێ چۆمان)ی سەر بە
پیرانشارپیرانشار دەستڕێژیان لە کۆڵبەر و کاسبکارانی کود کردووە و کۆڵبەرێک بەناوی (محەمەد داربڕانی) گیانی لەدەست داوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
[1]
- کاتژمێر 12ی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش چەند گولە هاوەنێکیان بەئاراستەی هێزەکانیان تەقاندووە لەناوچەی تەلحەمە لەسنوری قەزای
داقوقداقوق. وتیشی، یەکێک لە گولە هاوەنەکان خاڵێکی هێزەکانمانی پێکاوە و بەهۆیەوە چوار پێشمەرگەمان برینداربوون و رەوانەی کەرکوک کراون بۆ ئەوەی چارەسەر وەربگرن.
- بەیانی ئەمڕۆ لە نزیک سارۆچکەی (تاتوان)ی سەر بە شاری
بتلیسبتلیس لە باکوری کوردستان شەڕ کەوتە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سەربازانی تورکیاوە و لە ئەنجامدا سێ سەربازی تورکیا برینداربوون. ئاژانسەکانی تورکیا بڵاویانکردەوە پاش گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانە دووان لە سەربازەکان گیانیان سپاردوە و بریندارەکەی دیکەش لەژێر چاودێری چڕدایە.
[2]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لەبەشی ناوخۆیی کچانی
زانکۆی کۆیەزانکۆی کۆیە کەوتەوه و بەهۆیەوە ژمارەیەک خوێندکار رەوانەی نەخۆشخانە کران. ئاگرەکە لەبلۆکی دووی بەشی ناوخۆیی کچان کەوتەوه و تائێستا هۆکارەکەی ئاشکرانەکراوە.
[3] ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Хронология событий