ناو: هەستی
ناوی باوک: کەریم
ساڵی لەدایکبوون: 1985
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
من ناوم هەستییە، لە ساڵی 1985 لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لەدایکبووم.
ماوەیەک لە خوێندن دابڕاوم دواتر لە ساڵی 2008 چومەتەوە خوێندن و ناوەندیم تەواوکردووە دواتر بەشی پیشەیی بازرگانیم تەواوکردووە.
پاشان لە بواری ڕووەکناسی کوردستان و چارەسەر بە کەڵەشاخ خوێندومە و چەندین ڕاهێنام بینیوە و ئێستاش خاوەنی سەنتەری سرووشتی هەستیم لە شاری سلێمانی.
لەو بوارەدا بەردەوامم و گرنگی دەدەم بە سرووشتی جوانی کوردستان.
هەروەها ئارەزووم لە کلتوور و فەرهەنگ و مێژووی کوردە هەموو کات شانازی بە کوردبوونم دەکەم، و ئارەزووم بە شارەزابوونە لە مێژووی کوردستان و ڕووداوەکانی ڕابردوو، و هەڵگرتن و پاراستنی بۆ نەوەکانی داهاتوو.
لە ساڵی 2025 وەکوو ئەرشیڤوانێک لە #ڕێکخراوی کوردیپێدیا# دەستمکرد بە کارکردن بۆ پاراستنی ئەرشیڤی کورد و کوردستان بۆ نەوەکانی داهاتوو. [1]