لە ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەت:
توندوتیژی هەر هەمان مانای هەیە چ بۆ پیاو چ بۆ ئافرەت بۆیە دەڵێین نا بۆ توندوتیژی دژی مرۆڤ بەگشتی و دژی ئافرەت بەتایبەتی چونکە ئافرەت کە توندوتیژی بەرانبەر کرا، ئینجا هەر جۆرە توندوتیژییەک بێت ئەوا دەروون و کەسایەتی دەڕوخێت. هەرگیز چاوەڕوان مەبن کە ئافرەتی ڕووخاو پەروەردەی نەوەیەکی تەندرووستمان بۆ بکات کەواتە ئێمەی مرۆڤ هەرکاتێک لەچاوی دایک و خوشک و خێزان و کچەکانمان ڕوانی ئەوکات ڕۆژی داکۆکی کردنە بەوەش هەموو ڕۆژ دەبێتە ڕۆژی داکۆکی لە مرۆڤایەتی و لە خێزان بەگشتی.هەموومان دەزانین کە پەروەردەی منداڵ چۆن بە دایک دەگۆڕێت و کەسایەتی دایکەکە بەسەر منداڵەکەوە دیارە.
کەواتە هەموو ڕۆژەکانی ساڵ دەبێت بڵیین:
(نا بۆ توندوتیژی و نا بۆ کوشتنی ئافرەت). [1]
دکتۆر #دیلمان ئازاد# خۆشناو
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستا لەکۆلێژی پزیشکی
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок

, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,249
Ваше мнение о предмете!