#کەریم قەرەچەتانی#، مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی بواری دەرونزانی لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند: بەهۆی نەبونی وشیارییەوە لادانی زۆر دروست بووە، لە خوێندنگەی کچان هاوڕەگەزخوازی پەیدا بووە.
باسی لەوەشکرد: سەدان کێشە لە نێوان کوڕ و کچدا پەیدابووە، نازانن خۆشەویستیش بکەن، خودای گەورە کە کەسی لە خۆشەویستی و غەریزەی جنسی بێبەش نەکردووە بەڵام ڕێگەی سرووشتی خۆی هەیە.
ئاماەژی بەوەشکرد: بەڕێوەبەری پۆلیسی یەکێک لە شارەکان پێی وتم هەموو ڕۆژێک 20-25 کچی خوار 18 ساڵ سەردانیان دەکەن و ئاگاداریان دەکەنەوە لەوەی کە بەهۆی ئەوەی ڤیدیۆ یان وێنەی ڕووتی خۆیان بۆ کوڕێک ناردووە، هەڕەشەیان لێدەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە کچان وشیار بکرێنەوە کە جەستەیان موڵکی خۆیانە و نابێت لە ژێر هیچ ناوێکدا مافی ئەوەی نییە ڕەسمی بگرێت و بیدات بە کەسی تر، دەبێت وشیار بکرێتەوە کە ڕێگەی ڕاست و دروستی خۆشەویستی دیارە و کەسێک گوڵێکی خۆش بوێت نایژاکێنێت و ڕێگەی خۆشەویستی لە دەرگاوەیە نەک لە پەنجەرەوە. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок

, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,515
Ваше мнение о предмете!