دەقی پرسەنامەکە
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچیی دوایی میری کوێت شێخ سەباح ئەلئەحمەد جابر ئەلسەباح- م بیست. پرسەو سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی بەڕێزی ئەمیریی و خەڵکی کوێت دەکەم. دەوڵەتی کوێت و بەتایبەتی جەنابی شێخ سەباح پەیوەندیییەکی دۆستانەی بەهێزی لە گەڵ هەرێمی کوردستان هەبوو. هەموو تەمەنی خۆشی لە پێناو خزمەتکردنی وڵاتەکەی و سەقامگیرکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا تەرخان کردبوو. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە خەڵکی کوێت ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/9/29[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок

, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,790
Ваше мнение о предмете!