شەوی سێ شەممە، 11ی 6ی 2019، لە ئەنجامی هەڕەشەی بەر پرسێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە هەڵسوڕاوان و مەکۆی سەرەکی #بزووتنەوەی گۆڕان# لە#سلێمانی#، هێزێکی زۆر لە هەڵسوڕاوانی خۆبەخش کۆبونەوە. دوای ئەوە بەهۆی دروست بونی ئاڵۆزی لەگەڵ گروپێکی چەکداری بەناو سکیوریتی، کاکە (رێبەند فەرهاد) شەهید دەبێت و چەند کەسێک دەستگیردەکرێن و پاش ماوەیەک ئازاد دەکرێن.
ئەم جۆرە ڕەفتارە نابەرپرسیارانە ئاسایشی ناوچەکە و شاری سلێمانی تێکدەدات. بزووتنەوەی گۆڕان بە تووندی ئیدانەی دەکات و ئۆباڵی هەر ڕوداوێکی نەخوازراو دەخاتە ئەستۆی ئەوانەی کە ڕێز بۆ ئارامی و ئاسایش و ژیان و کەرامەتی هاووڵاتیانی کوردستان دانانێن.
بزووتنەوەی گۆڕان داوای لێکۆڵینەوە لەکۆی هەڕەشە و ڕووداوەکە دەکات. پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگا پەیوەندیدارەکان ڕێوشوێنی یاسایی بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردن و ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەم هەڕەشە و ڕووداوانە و پێویستە تۆمەتبارانیش سزای یاسای وەربگرن.
هاوخەمی و سەرەخۆشی لە هاوسەر و خێزان و کەسوکاری ڕێبەند فەرهاد دەکەین کە لە پێناوی بەرگری لە بزوتنەوەی گۆڕان شەهید بووە.
بزووتنەوەی گۆڕان
#11-06-2019#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,669