- بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر و کەسایەتی و دەزگاکانی حکومەت، پەردە لە سەر پەیکەری شەهید هوجام سورچی لە ناحیەی ڕۆڤیای سەربە قەزای بەردەڕەش لابرا.
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە ڕۆژئاوای شاری هەولێر، چەند گولە کاتیۆشایەک دەکەوێتە خوارەوە.
- باڵیۆزی ڤاتیکان لە نەتەوەیەکگرتووەکان بەکارهێنانی هێز بەپێویست دەزانێت بۆ پاراستنی کەمینەکان لە دەستدرێژییەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش.
- هێرشەکانی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچەکانی باشووری کەرکووک بەردەوامە، پێشمەرگە لە شارۆچکەی حەویجە نزیکبووەتەوە و لەدووری 30 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری کەرکووکەوە سەنگەری لێداوە و وێڕای جێگیرکردنی چەکە قورسەکانی لەو سەنگەرانە، هێزێکی دیکەشی بۆ هێرشە بەردەوامەکان دروستکردووە و گەیشتوونەتە چوارڕیانی وادی نەفت، کە تەنها 18 کیلۆمەتر لە شارۆچکەی حەویجەوە دوورە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 15,631