- دەمیرتاش لەدوای زیندانی کردنییەوە بۆ یەکەمجار چاوی بەئەندامانی خانەوادەکەی دەکەوێت.
- شاندی پارتی چەپی سوید کە بڕیاربوو ئەمڕۆ لە زیندانی کاندرا سەردانی فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی گشتی پارت دیموکراتی گەلان- هەدەپە، بکەن، بەڵام وەزارەتی دادی تورک ڕێگای نەداسەردانەکە بکرێت.
- لەسەر ڕێگای تەل حەمیس و تربەسپی، لە باشوری شاری قامیشلو، مینێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقیەوە و لە ئەنجامدا پێنج هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.
- ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پشکی %17ی هەرێمی کوردستانی لە بودجەی 2017ی عێراقدا جێگیرکرد.
- مامۆستایانی ناڕزای سنوری شارۆچکەی قەڵادزێ، لە بەردەم بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی شارۆچکەی قەڵادزێ گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، کە نە پاساوی داعش و نە نوسراوی فەرمی ناتوانێت بایکۆتمان پێ بشکێنێت.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 13,960