- ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل -YPG- ڕایدەگەیەنێت کە لەشەڕ وپێکدادانی 24 کاتژمێری ڕابردوداو تا ئێستا کە شەڕ بەردەوامە، 63 چەکدار کوژراون. هەروەها YPG ئاشکراشی دەکات کە سوپای ئازادی سوریا پشتگیری چەکدارەکانی بەرەی نوسرە دەکات و هێزەکانی خۆی لەدێرەزورو ڕەقا هێناوەتە ڕۆژئاوای کوردستان و شەڕی دژی کوردانیان پێدەکەن.
- شێرکۆ بێکەس کۆچی دوایی کرد.
- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پۆلیس و سەربازانی تورکیا هێرشیان کردە سەر ئەو کاروانەی کە بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی (پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوای کوردستان) بەره و شاری ڕۆحای هاوسنور لەگەڵ سەرێکانی ڕێکخرابوو. سەربازان پۆلیسی تورکیا ئەمڕۆ لەشاری ئامەد ڕێوشوێنی توندی ئەمنییان گرتبوە بەر دژ به و خۆپیشاندانە. محەمەد ئۆجەلان، برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، یەکێک بو له و هاوڵاتیانەی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەستگیریان کردن.
- ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە گەڕەکی نەسری کەرکووک چوار کەسیان لێ کوشت و یەکێکیشیان بریندار کرد.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 19,108