- بالیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی ئاگاداردەکاتەوە کە سەردانی 19 شاری تورکیا نەکەن کە زۆرینەیان دەکەونە باکوری کوردستانەوە، بەتایبەت ئەو شارانەی کە هاوسنوورن لەگەڵ سوریادا.
- نێوەڕۆی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 13:30 خولەک لەناو قاوەخانەی سوار لە ناو بازاڕی شاری درباسیە تەقینەوەیەک ڕویدا و 15 هاوڵاتی بە سووکی برینداربوون.
- تەقینەوەیەک لە ناوچەی قزل تەپەی سەر بە پارێزگای مادرین لە باکوری کوردستان ڕویدا و بەهۆیەوە کەسێکی سڤیلو دوو سەرباز گیانیان لە دەستدا و 18 کەسی تر برینداربوون. هاوکات لە شاری گەڤەری سەر بە پارێزگای هەکاری سەربازێک کوژرا و لە شارۆچکەی نسێبینیش شەڕ بەردەوامە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 5,394