- بەهۆی گرانی نرخی کارتی زیادکردنی باڵانس، کۆمەڵێک چالاکوان و بەشێک لە هاوڵاتیان لەسەرتاسەری باشوری کوردستان بایکۆتی هێڵەکانی #کۆڕەک# تیلیکۆم و #ئاسیا سێڵ#-یان کرد.
- چەتەکانی #داعش# لە چوار قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر گوندی مشێرفەی سەربە تەبقا و شەڕڤانانی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی تووڕەیی فورات-یش وەڵامیان دانەوە و هێرشەکانیان تێکشکاند و لاشەی چوار چەتە-ش کەوتە ژێردەستیان.
- ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەدانیشتنی ئاسایی خۆیدا (دوای بایکۆتکردنی دانیشتنەکە لەلایەن فراکسیۆنە کوردستانییەکان) دەنگیدا بە داگرتنی #ئاڵای کور#دستان لەپارێزگای #کەرکووک#.
- سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند، ئامادە نین بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی داگرتنی ئاڵای کوردستان لەو پارێزگایە جێبەجێ بکەن.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 13,597