הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 516,211
תמונות 105,187
ספרים 19,086
קבצים הקשורים 95,692
Video 1,279
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
תוצאה: Found 5, page 1 of 1



לרענן
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

ئامینە کاکە باوە
קבוצה: ביוגרפיה | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئامینە کاکە باوە

ئامینە کاکە باوە
لە گوندی #تورجان#ی شاری #سەقز#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدای بووە، لەتەمەنی منداڵیەوە تێکەڵی کاری سیاسی بوو لە 14ساڵیدا بووە بە پێشەمەرگەی #کۆمەڵە#، لە ساڵی 1992 وە لەسوێد دەژی، ماجستێری هەیە لە توێژینەوەی کۆمەڵایەتیدا، 17ساڵە کاردەکات لەناو پارتی چەپی سوێدی دوو ساڵە ئەندامی پەڕڵەمانی سوێدە لەسەر کانیدی ئەو حزبە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 15,965
HashTag
מקורות
קבצים הקשורים: 10
פריטים המקושרים: 15
קבוצה: ביוגרפיה
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Education level: No specified T4 553
No specified T3 20: Yes
No specified T3 82: Saqiz
No specified T3 85: מזרח כורדיסטן
Peshmarga rank: No specified T4 697
Place of Residence: Diaspora
Political trend: Comonist
אומה: כורדי
אנשים מקלידים: פעיל זכויות נשים
אנשים מקלידים: הוותיקים Peshmerga
אנשים מקלידים: חבר הפרלמנט
מין: נקבה
מפלגה: Komala Z.
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על 10-12-2009
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( سەریاس ئەحمەد ) על: 13-12-2021
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 15,965
Attached files - Version
סוג Version שם עורך
קובץ תמונה 1.0.251 KB 06-09-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
קובץ תמונה 1.0.122 KB 10-12-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ئامینە کاکە باوە و جەبار ئەمین لەسەر لەسێدارەدان و هێرشی دڕندانەی ئێران نامەیەک ئاراستەی وەزیری دەرەوەی سوید دەکەن
קבוצה: מסמכי מפלגות כורדיות | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئامینە کاکە باوە و جەبار ئەمین لەسەر لەسێدارەدان و هێرشی دڕندانەی ئێران نام...

ئامینە کاکە باوە و جەبار ئەمین لەسەر لەسێدارەدان و هێرشی دڕندانەی ئێران نام...
#09-09-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 25,754
HashTag
מקורות
פריטים המקושרים: 2
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 09-09-2018 (6 שנה)
Document style: No specified T4 547
ניב: שבדי
סוג המסמך: שפת מקור
פרובנס: Sweden
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 86%
86%
נוסף על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על 10-09-2018
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( زریان سەرچناری ) ב- 10-09-2018
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( زریان سەرچناری ) על: 10-09-2018
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 25,754
Attached files - Version
סוג Version שם עורך
קובץ תמונה 1.0.165 KB 10-09-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ئامینە کاکە باوە؛ کچی ڕۆژهەڵات و بەرگریکاری ڕۆژئاوا
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئامینە کاکە باوە؛ کچی ڕۆژهەڵات و بەرگریکاری ڕۆژئاوا

ئامینە کاکە باوە؛ کچی ڕۆژهەڵات و بەرگریکاری ڕۆژئاوا
ئامینە کاکە باوە؛ کچی ڕۆژهەڵات و بەرگریکاری ڕۆژئاوا

کچێک لەجنسی پۆڵا و خۆڕاگرێکی پێداگر بەرامبەر داواکانی و تا داواکانی نەچەسپاند وازی نەهێنا.
کچێک کە بۆ یەکەمجار کوردی کردە یەکلاکەرەوەی دۆخێکی قورس و گەورەی نێودەوڵەتی و هەمووان چاویان لەدەست و دەمی کوردێک بوو بۆ ئەوەی دۆخێک تێپەڕێنن.
لەم ڕۆژانەدا بینەری شانۆی یەکلاییبوونەوەی پرسێکی سیاسی تەواو هەستیاربووین کە پرسی متمانەدان و لێسەندنەوەی متمانە بوو لەکابینەی حکومەتی سوید و هەوڵەکانی ئەو وڵاتەیە بۆ ئەندامبوونی لەهاوپەیمانی ناتۆ، ئەم دوو پرسە شەقامی سوید و میدیاکانی ئەو وڵاتە و ئەوروپاشی بەخۆیەوە سەرقاڵکردبوو.
یەکلاییکردنەوەی پرسی متمانەدان بەحکومەتی سوید بەسترابۆوە بەدەنگی ژنە پەرلەمانتارێک لەپەرلەمانی ئەو وڵاتەدا، کە ئەویش ئامینە کاکە باوەیە.
میدیاکانی سوید لەڕۆژانی ڕابردودا بەتایتڵی گەورە نووسیبویان حکومەتی سوید لەنێوان ئەردۆغان و ئامینە کاکە باوە کامیان هەڵدەبژێرێت؟
هەندێک لەمیدیاکانی تریش دەیانوت ئامینە کاکە باوە ئەو پەرلەمانتارەیە کە بەدوگمەکەی بەردەستی چارەنوسی حکومەتی سوید یەکلایی دەکاتەوە.
ئامینە کاکە باوە پەرلەمانتارێکی کوردە لەپەرلەمانی سوید، بەتەنها دەنگی دەیتوانی پرسی متمانەدان یان لێسەندنەوەی متمانە لەحکومەت یەکلایی بکاتەوە، بەڵام دەنگدانی بەو حکومەتە بەستەوە بەچەند مەرجێکەوە کە ئەویش پشتیوانیکردنی حکومەتی سوید لەمافەکانی گەلی کورد و بەتایبەت ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕەتکردنەوەی داواکارییەکانی تورکیا بوو.
حکومەتی سوید متمانەی وەرگرتنەوە و مەرجەکانی ئامینە کاکە باوە قبوڵکراو داواکارییەکانی تورکیاش ڕەتکرانەوە کە پەیوەستبوون بەکوردەوە، ئەمەش ئەوەندەی دیکە پایە و پێگەی ئامینە کاکە باوەی لەناو سوید و کورددا بەرزکردەوە، چونکە لەیەککاتدا دوو پرسی یەکلاکردەوە، یەکێکیان متمانەی حکومەت و ئەوی دیکەیان مسۆگەرکردنی پشتیوانی حکومەتی ئەو وڵاتەیە بۆ نەتەوەی کورد بەتایبەت لەڕۆژئاوای کوردستان.
دوای پێدانەوەی متمانە بەحکومەتی سوید، ئامینە کاکە باوە ڕایگەیاند، حکومەتی ئێستا بەدەنگی من متمانەی وەرگرتووە، پێش ئەوە بەبەرپرسانی حزبەکەم و بەحکومەتم وتووە، سوید بەمەرجەکانی تورکیا ڕازیبێت، دەنگ بەبوودجە نادەم و هەنگاوی دیکەش دەگرمەبەر.
ئامینە کاکە باوە دژی ئەندامبوونی سودیشە لەهاوپەیمانی ناتۆ، چونکە پێیوایە ناکرێت وڵاتێکی دیموکراسی و ئاشتیخوازی وەک سوید ببێتە ئەندام لەهاوپەیمانییەکدا کە وڵاتێکی وەک تورکیای تێدابێت.

ئامینە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لەتەمەنێکی کەمدا بووەتە پێشمەرگەی کومەڵە و چوار ساڵ لەڕیزەکانی پێشمەرگەدا خەباتیکردوە، ساڵی 1992 کوردستانی بەرەو ئەوروپا جێهێشتووە و لەسوید نیشتەجێبووە.
ناوبراو 14 ساڵە لەسەر لیستی پارتی چەپ ئەندامی پەرلەمانی سویدە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەبواری ڕاوێژیی کۆمەڵایەتی و بڕوانامەی ماستەری لەفەلسەفە لەزانکۆی ستۆکهۆڵم بەدەستهێناوە، ئیستاش لەپاڵ ئەرکە پەرلەمانتارییەکەی شەوانە دەخوێنێت و دەیەوێت بڕوانامەی بەرزتر بەدەستبهێنێت.
ئامینە کاکە باوە کارەکەی تەنها لەپەرلەمانتاری کورت نەبووەتەوە، بەڵکو ساڵی 2005، لقی سویدی ڕێکخراوی فێمینستی فەرەنسی بەناوی (نە لەشفرۆش و نە ستەمدیدە)ی دامەزراندوە کە ئەو ڕێکخراوە داکۆکی لەمافی کچانی کۆچبەر و پەنابەرانی سوید دەکات.

ئامینە خۆی دەڵێت، سەر سەرسامە بەکچە شەڕڤانەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، بۆیە لەژووری کارەکەیدا وێنەی کچە شەڕڤانانی هەڵواسیوە، بەردەوامیش گرنگی بەڕۆڵ و کاریگەری شەڕڤانان دەداو لەدیمانە و چالاکییەکانیدا بەنموونەی ژنی بەهێز دەیانهێنێتەوە.
ئەو پرسانەی کە ئامینە زۆر بەسەختی بەرگریان لێدەکات و کاریان لەسەردەکات بریتین لە(پرسی بەشوودانی بەزۆری کچان، خەتنەی مێینە، توندوتیژی دژ بەژنان، بازرگانیکردن بەمرۆڤ، ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەوانی، پرسی پەنابەران، توندڕەوی، مافی منداڵان، کەسانی بێلانە و هێرش و داگیرکارییەکانی تورکیا و ئێران).
ئامینە کە پێشتر پێشمەرگە بووە و چەکی لەشان بووە دژ بەکۆماری ئیسلامی ئێران، دەڵێت، ئەو هیچ کاتێک لەگەڵ هەڵگرتنی چەک نییە و هیواداریشە کچان و کوڕانی گەنج ناچار نەبن چەک هەڵبگرن.
بەهۆی چالاکییە بەرگریکارییەکانی لەکورد و ناساندنی تورکیا وەک وڵاتێکی دیکتاتۆر و داگیرکەر، حکومەتی تورکیا ناوبراوی خستووەتە لیستی داواکراوانیەوە، ئێستاش داوای لەحکومەتی سوید کردوە کە ناوبراو ڕادەستی تورکیا بکاتەوە، ئەوەشیکردوەتە مەرجێکی دیکە بۆ ڕازیبوونی بەئەندامبوونی سوید لەناتۆ.
ئامینە کاکە باوە تائێستا چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی سویدی وەرگرتووە، لەپای بەرگریکردنی لەمافی ژنان و منداڵان، هەروەها لەلایەن ژنانی سویدەوە وەک سمبولی بەرگریکردن لەمافی ژنان لەو وڵاتەدا دەناسرێت.
تورکیا چەند مەرجێکی دانابوو بۆ ئەندامبوونی سوید لەهاوپەیمانی ناتۆ، کەئەو مەرجانەش بریتین لەوەی (سوید پشتیوانی لەپەکەکە نەکات و ڕێگە بەهیچ چالاکییەکی لایەنگرانی پەکەکە و پەیەدە نەدەن، 35 داواکراو ڕادەست بەتورکیا بکەنەوە، هەروەها هیچ پشتیوانییەک لەئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان نەکەن).

بەڵام لەسەر داوای ئامینە کاکە باوە سوید مەرج و داواکارییەکانی تورکیای ڕەتکردەوە، بەڵام ئەندامبوونی سوید لەو هاوپەیمانییەتیە لەمسۆگەر نزیکە و داواکانی ئامینە کاکە باوە لەسیاسەتی دەوڵەتی سویددا چەسپێنراوە سەبارەت بەمافەکانی کورد و ڕەتکردنەوەی داواکانی حکومەتەکەی ئەردۆغان بەتایبەت لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستانەوە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 729
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی شارپرێس - 09-06-2022
פריטים המקושרים: 1
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: דווח
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 96%
96%
נוסף על ידי ( زریان عەلی ) על 10-06-2022
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ב- 10-06-2022
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 729
پیرۆزبایی ناوەندی چاک لە ئامینە کاکە باوە بۆ بوون بە پەرلەمانتاریی پەرلەمانی سوید
קבוצה: מסמכי מפלגות כורדיות | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پیرۆزبایی ناوەندی چاک لە ئامینە کاکە باوە بۆ بوون بە پەرلەمانتاریی پەرلەمان...

پیرۆزبایی ناوەندی چاک لە ئامینە کاکە باوە بۆ بوون بە پەرلەمانتاریی پەرلەمان...
#ئامینە کاکە باوە# ئەندامی چالاکی #ناوەندی چاک# بووە ئەندامی پەرلەمانی سوید به و بۆنەیەوە ناوەندی چاک جوانترین پیرۆزبایی لێدەکات.
دوای ئەوەی کە ئامینە کاکە باوە له هەلبژاردنەکانی پەرلەمانی سوید 2006 لەسەر لیستی پارتی چەپی سویدی توانی دەنگێکی باش بهێنێت، ئەگەرچی دەنگەکانی ئەوکات، نەیتوانی بیگەیەنێتە ناو پەڕلەمانی سویدەوە، بەڵام وەک ئەندامی یەدەگی یەکەم هەڵبژێردرا، ئەوەبوو له ڕۆژی 15-02-2008، بەفەرمی لە لایەن پارتی چەپەوە ئاگادار کراوەتەوە کە دەتوانێت وەکو ئەندامی پەرلەمان لەسەر لیستی ئەوان دەست بەکاربێت.
ئامینە کاکە باوە هەر لە تەمەنی 14 ساڵیدا چەکی فیداکاری و شۆڕشگێری دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵگرتووە، چەندین ساڵ پێشمەرگە بووە لەڕیزەکانی کۆمەڵەدا، دواتر لەساڵی 1992 بۆتە پەنابەر له وڵاتی سویددا و، کار و خەبات و چالاکیەکانی لەم وڵاتەدا لە ناو پارتی چەپی سویددا درێژە پێداوە، کە یەکێک لە پارتە سەرەکیەکانی ئەم وڵاتەیە.
ئامینە لە ساڵی 2006 وە بۆتە ئەندامی چاک و ئێستاش بەرپرسی بەشی پەیوەندیەکانی کۆمیتەی سوێدە.
ئامینە کاکە باوە لەچەند ساڵی ڕابوردوودا، توانی کار بۆ ئەوە بکات، کە چەندین وەفدی ڕۆژنامەگەری، سیاسی، کۆمەڵایەتی سویدی سەردانی کوردستان بکەن و لە نزیکەوە بە ئازار و کێشەکانی خەڵکی کوردستان به گشتی و بنەماڵەی قوربانیانی ئەنفال و هەڵەبجە به تایبەتی پێیان نیشان بدات، وە بەردەوام بووە لە خەباتدا بۆ داکۆکیکردن له مافەکانی ژنان و منداڵان و یارمەتیدانی پەناهەندە کوردەکانی وڵاتی سوید، سەرباری ئەوەش بەردەوام ئازاری وڵاتەکەی گەیاندۆتە ناو ناوەندە سیاسیەکانی ئەم وڵاتە.
هەر بەم بۆنەیەوە ناوەندی چاک پیرۆزبایی یەکه بە یەکەی ئەندامان و دۆستان و بنەماڵەی قوربانیانی کۆمەڵکوژی میللەتەکەمانی پێ ڕادەگەیەنین. دڵنیاشین کە ئەم ئەندامە چالاکەمان هەر وەک چۆن له قۆناخی پێشوودا مەسەلەی تاوانی کۆمەڵکوژییەکانی میللەتەکەی یەکێک لەتەوەری خەباتی سیاسی و ڕۆژانەی بووە، بە ئەندام پەر لەمان بوونی زیاتر خزمەت بەم مەسەلەیە دەگەیەنێت.[1]
ناوەندی چاک
#2008-02-18#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 796
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ناوەندی چاک
פריטים המקושרים: 3
ביוגרפיה
מפלגות וארגונים
תאריכים ואירועים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 18-02-2008 (16 שנה)
Document style: No specified T4 547
No specified T3 57: No specified T4 1443
No specified T3 58: No specified T4 1444
סוג המסמך: שפת מקור
ערים: Halabja
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( سروشت بەکر ) על 07-06-2022
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ב- 08-06-2022
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על: 08-08-2022
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 796
قسەکانی ئامینە کاکە باوە نوێنەری سەربەخۆ لە پەرلەمانی سوید
קבוצה: מסמכי מפלגות כורדיות | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قسەکانی ئامینە کاکە باوە نوێنەری سەربەخۆ لە پەرلەمانی سوید

قسەکانی ئامینە کاکە باوە نوێنەری سەربەخۆ لە پەرلەمانی سوید
قسەکانی #ئامینە کاکە باوە# نوێنەری سەربەخۆ لە پەرلەمانی سوید
سەبارەت بە داخوازی دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری داد/ ناوخۆ
لە لایەن پارتیی دێموکراتەکانی سویدەوە.
سێشەمە #07-06-2022#
سوپاسی سەرۆکی پەرلەمان و نوێنەرانی بەڕێزی پەرلەمان!
ئەو متمانە پێ نەکردنە کە دەنگی لەسەر دەدرێ لەمەڕ وەزیری داد مۆرگان یووهانسۆنە. ئەمن و مۆرگان یووهانسوون هاوکارییەکی گەلێک باشمان هەبووە سەبارەت بە کار و خەبات بە دژی سەرکوتکردن بە ناوی نامووس.
هیچ وەزیری دادێک تاکوو ئێستا، ئەوەندە دەستپێشخەری نەکردووە و ئەوەندە هەنگاوی هەڵنەهێناوەتەوە بۆ توندکردنی قانوون لەو بوارەدا.
ئەگەرچی زۆر هەنگاوی دیکە ماوە کە هەڵبهێندرێتەوە، باوەری من بە مۆرگان یووهانسۆن لە سەرجێی خۆیەتی و نەگۆڕاوە.
بە پێچەوانە وەک هەموو دەزانن وتوێژی حکوومەت بۆ پەیوەست بوون بە پەیمانی ناتو تەئسیری بووە لە سەر باوەڕی من و زۆر کەسی دیکە بە حکوومەت. لە ڕۆژنامەکان دا ئیدیعائ ئاوا کراوە کە گۆیا ئەمن لە پەرلەمان لە بەرژەوەندیی کورد کار دەکەم لە جیاتی ئەوەی لە پێناو بەرژەوەندییەکانی سوێد کار بکەم. بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە ئەو شتەی منی نیگەران کردووە سەروەری سوێدە.
کاتێک لە ساڵی 1992 ئەمن گەیشتمە سوێد دەبوو هێندێک تاقیکردنەوەی پزشکیم لە سەر بکرێ. کە ئەو جۆرە تاقیکردنەوانە لە سەر هەموو ئەو کەسانەی کە تازە دێنە سوێد دەکرێ. لە شاری وێسترئۆس دوای ئەوەی دکتۆرەکە چاوی لە ئاکامی تاقیکردنەوەی خوێنی من کرد کاردانەوەی نیشان دا، لە خوێنم دا کەمایەسی هەبوو. ئەوە ئاکامی هێرشی شیمیایی #سەددام حوسێن# بوو بۆ سەر هەڵەبجە و بۆ سەر کەمپی پێشمەرگەکانی ئێمە، کە لەوێدا بەسەدان کەس لە هاوڕێیانی من کووژران و لە شاری هەڵەبجە زیاتر لە 5000 کورد لەبەر کیمیاباران کووژران.
ئەو زوڵم و زۆردارییەی لە کورد دەکرێ بە لەش و پیستی خۆمەوە هەستی پێ دەکەم. ئەوە دەخوێنی من دا دەگەڕێ بەڵام ئەمن لە پارڵمانی سوێد ئەرکی خۆم وەک سوێدییەک بەڕێوە دەبەم. ئەوەی ئەمن باسی لێوە دەکەم بریتییە لە سەربەخۆیی سوێد. لە ماوەی چەند ڕۆژی دیکە دا من پێشنیارێک لەگەڵ وەزیری کولتوور دەهێنمە گۆڕێ سەبارەت بەوەی کە نابێ ڕێگا بدرێ دیکتاتۆرە لاوەییەکان لە وڵاتی سوێد کۆرو کۆمەڵی دینی باربوو بکەن، قسە لە سەر ئەوەیە کە سوێد نابێ ئیزن بدا هێزەکانی دەرەوە تەئسیری تێدا بکەن. وە ئەم ڕاوێژو قسەکردنەش هەر لە سەر ئەو بابەتەیە. ئەوە ناتۆ و یێنس ستۆلتنبەری سکرتێری ناتۆیە کە شەرتومەرج لە سەر سوێد دادەنێن، ئەوە تورکیا و ئەردۆغانن، ئەردۆغانێکی سەڕەڕۆ کە سیاسەتێکی ڕەگەپەرستانە بە دژی کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە جوغرافیای یەکێتیی ئوڕووپا دا بەڕێوە دەبا و تەنانەت لەم پارڵمانەش. قسە لە سەر ئەوەیە گەلۆ سوێد هەتا چەند ڕێگا دەدا هێزێکی بێگانە بە سەر وڵاتی ئێمە دا حوکم بکا؟ ئەوە پارڵمانی سوێدە کە دەبێ سەبارەت بە قانوونەکانی لە مەڕهەناردە کردنی چەک و چۆل بڕیار بدا یان ئەوە تورکیایە؟ ئایا ئەوە تورکیایە کە دەبێ بڕیار بدا سوێد لەگەڵ ئەو لایەنانەی کە بە پشتوانی ئەمریکا شەڕی داعش دەکەن پێوەندی نەبێ. ئایا ئەوە ڕەوایە ئێمە ئازادیی بەیان و ئازادی کۆبوونەوەی خۆمان بەپێی داوخوازی ئەردۆغان هەموار بکەین؟ ئایا سەرۆکی وڵاتێکی دیکە بۆی هەیە بڕیار بدا کێ دەبێ وەزیری دیفاعی ئێمەبێ؟ ئایا سەفیری وڵاتێکی دیکە لە سوێد بۆی هەیە داوا بکا سوێد ئەندامەکانی پارڵمانی خۆی ڕادەستی دەوڵەتەکەی وی بکا؟
سەرۆکی بەڕێزی پاڕلمان لەم هۆڵەدایە کە دەبێ قانوونەکانی لەمەڕ ئەم وڵاتە پەسند بکرێن و دابندرێن نەک لە ئانکارا. ئەمن پشتیوانی لەوە دەکەم کە سوێد خۆی سەبارەت بە سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی بڕیار بدا.
پارتییەکانی ناو ئەم پارڵمانە هەموویان یەک دەنگ بوون بۆ پشتیوانی لەو شەڕڤانانەی کە لە پێناو مافی ئازادی و ئینسانی خۆیاندا خەباتیان کردووە. ئەمن و پارتیی سۆسیال دێمۆکراتی سوێد هاوبیرییەکی نزیکمان هەیە لەمەر پێویستی پشتیوانی لە هێزە دێمۆکڕاتیکەکان لە تورکیا و لە ڕۆژئاوا. ئەمن باوەڕم وایە کە ئەو پارتییە لە داهاتووش دا ئەو پشتیوانییە دەکا. جەنگاوەرانی ئازادی لە یەپەگە و یەپەژە کە دژی داعش خەباتیان کرد و بەچۆکیان دا هێنا لە ڕووی نیزامییەوە و جیهانیان لە تێرۆر ڕزگار کرد هەموو جۆرە پشتیوانییەکیان لێ دەوەشێتەوە. هەر وەها دۆخی سەلاحەدین دەمیرتاش ڕێبەری سێهەمین پارتی هەرە گەورەی تورکیا و زیندانییەکانی دیکەی پارتیی هەدەپەش هەر ئاوایە، ئەو زیندانە سیاسییانە، ئەوانەی وا لە بەر بیروباوەریان زیندانی کراون دەبێ ئازاد بکرێن.
شەڕی ئەردۆغان کشتوکاڵی کوردەکانی لە ناو بردووە و تەنانەت ماڵی مەسیحییەکانیش وەبەر بۆمبەکانی کەوتوون و بە هەزاران خاوخێزانی لە ماڵ و حالیان دەرپەڕاندووە، لە هەمان کاتدا ژنان خۆیان ڕێک دەخەن بەدژی ئیسلامی فوندێمێنتالیستی (بنچینەگر) و هەر وەها سەرکوتکردن بە ناوی پاراستنی نامووس. یەپەگە و یەپەژە پێویستیان بە درێژە کێشانی ئەو یارمەتییانە هەیە کە پێیان دەکرێ و سوێد نابێ بکەوێتە ڕیزی ئەوانەی کە پشتیان تێ دەکەن. ئێمە نابێ بێدەنگ بین لە کاتێکدا ئەردۆغان چەکی شیمیایی بە دژی ژن و منداڵان دە کار دەکا. داوخوازی ئەردۆغان کە دەبی کوردەکان لە سوێد دەر بکرێن زۆر لە سوێدییەکانی نیگەران کردووە. مرۆڤ دەبێ متمانە بکا بە پۆلیسی ئەمنییەتی سوێد کە گوێ نەداتە قانوونی تێڕۆڕی ئەڕدۆغان بەدژی ئەو شەڕڤانانەی ئازادی کە ئێمە پشتیوانیان لێ دەکەین. ئەمن دەزانم مۆرگان یووهانسۆن سیاسەتمەدارێکە کە ڕێز لە مافی ئەمنییەت دەگرێ و ڕەچاوی دەکا. ئەمن باوەر بەو ئۆپزیسیۆنە سیاسییە ناکەم کە دێ لە سەر شاشەی تێلێڤیزیۆن دەڵێ دەستی من لە خەبات لە پێناو ماف و ئازادییەکان و مافی ژنان کورت دەکاتەوە. کاتێک من لەگەڵ هێندێک لە نوێنەرانی باڵای سۆسیال دێمۆکڕاتەکان قسە دەکەم هەست بە بڕێک ئەمنییەت دەکەم، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە ئەمن نیگەرانییەکی زۆریشم نییە. ئەمن ئەو نیگەرانییەم لەگەڵ حکوومەت بەش دەکەم و زۆر سوێدی دیکەش هەست بەو نیگەرانییە دەکەن. بەڵام لە ئانکارا دەبێ بزانن کە ئەم حکوومەتە لە لایەن تێرۆریستانەوە پشتیوانی ناکرێ بەڵکوو لە لایەن ئەو سوێدییانەوە پشتیوانی لێدەکرێ کە پشتیوانی دەکەن لە ئازادی و مافی ژنان و دێمۆکڕاسی و مافی کچان لە بەرامبەر داودەزگا جیاوازە بابمەزنییەکان دا و ئیمە لە خوێنی خۆماندا هەست بەو زوڵم و زۆردارییە دەکەین لە کوردان دەکرێ. سپاس
وەرگێڕان لە سویدییەوە: #حەسەن قازی#
تێبینی: پارڵمانتارانی سوێد لە ترسی ئەردۆغان لە یەک دووکەس زیاتر نەبێ چەپڵەیان بۆ قسەکانی ئامینە کاکەباوە لێ نەدا!
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,392
HashTag
מקורות
פריטים המקושרים: 3
ביוגרפיה
תאריכים ואירועים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 07-06-2022 (2 שנה)
Document style: No specified T4 1573
No specified T3 57: No specified T4 1443
No specified T3 58: No specified T4 1445
Original Language: שבדי
סוג המסמך: תרגום
פרובנס: Sweden
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( سروشت بەکر ) על 09-06-2022
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ב- 10-06-2022
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על: 08-08-2022
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 1,392
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 516,211
תמונות 105,187
ספרים 19,086
קבצים הקשורים 95,692
Video 1,279
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.61 2!