$باکووری کوردستان$
- حکومەتی تورکیا لەچوارچێوەی یاسایەکی باری نائاساییدا دوو ئاژانسی هەواڵ و سێ گۆڤار و دە ڕۆژنامەی داخست کە کوردین، ئەوەش بەتۆمەتی نزیکییان لە پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#).
$باشووری کوردستان$
- دووەمین کۆنفرانسی کەلەپوری کەلتوریی زانکۆی ئەمریکی لەعێراق #سلێمانی# بەناونیشانی (پاراستنی ڕابردوو بەره و داهاتوویەکی باشتر بۆ کەلەپوریی کەلتوریی دەستیپێکرد.
- لە شارەدێی لەیلانی سەربە #کەرکووک# ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان پێشمەرگە و #داعش#دا ڕوویدا.
- بەسەرپەرشتی #کۆسرەت ڕەسوڵ# و #هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد# هەردوو ئاڕاستە جیاوازەکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی حزبەکەیان لە سلێمانی کۆبونەوە.
- فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان کۆنتڕۆڵکردنی شەش گوندی لەدەست چەکدارانی داعش لەنزیک موسڵ ڕاگەیاند و دەشڵێت لەسەرەتای ئۆپەراسیۆنی موسڵەوە پێشمەرگە زیاتر لە 500 کیلۆمەتر چوارگۆشەی کۆنتڕۆڵ کردووەو 7 هەزار کەسیش ئاوارەی هەرێم بوون.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 21,215
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!