🏠 בית
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧ליצור קשר עם
ℹ️אודות!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
עוד
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|אודות!|הספרייה|📅
🔀 פריט אקראי!
❓ עזרה
📏 תנאי השימוש
🔎 חיפוש מתקדם
➕ לשלוח
🔧 כלי עבודה
🏁 שפות
🔑 החשבון שלי
✚ פריט חדש
📕 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
עמנואל הראובני
📕 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
📷 חגיגות הסהרנה 2012
בתאריך 02-10-2012יום שלישי ט\'\'ז בתשרי תשע\'\'ג חוה\'\'מ סוכות נערכו חגיגות הסהרנה בגן סאקר בירושלים בהשתתפות רבבות מבני העדה.
טקס הכנסת ספר תורה : תפילת מנחה וערבית בנוסח ולחן של יהודי כורדיסתאן. כמסורת
📷 חגיגות הסהרנה 2012
🏰 מקומות
(Arbil) ליברא
🏰 מקומות
היאזיר-הימרוא
🏰 מקומות
הפרוא
🏰 מקומות
(Amadiya) הידמע
תוצאה: Found 2, page 1 of 1 Items per page:
סדר מיון














ℹ️
🔄 לרענן
📥 Export to MS Excel
Facebook Facebook
Twitter Twitter
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📅 24-10-2017 ℹ️ | קבוצה: תאריכים ואירועים | שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ פריט דירוג
⭐⭐⭐⭐⭐ מצוין
⭐⭐⭐⭐ טוב מאוד
⭐⭐⭐ הממוצע
⭐⭐ מסכן
⭐ רע
☰ עוד
⭐ הוסף לאוספים שלי
💬 כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!

✍️ היסטורית פריטים
🏷️ Metadata
RSS

📷 חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
🔎 חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
✍️✍️ עדכון פריט זה!
👁️‍🗨️

سلێمانی، ڕێپێوانێکی بە مەشخەڵ بۆ ئازادی ئۆجالان ئەنجام درا
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە سنوورەکانی شاری ورمێورمێ کۆڵبەرێک کوژرا و لە سنوورەکانی مەریوانمەریوانیش دوو کۆڵبەر دەستگیرکران.[1]
باشووری کوردستان
- لە گوندی مەحمودیەی سەر بە ناوچەی ڕەبیعەڕەبیعە هێرشێکی حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە تێکشکێنرا.[1]
- عەلی عەبدوڵڵاعەلی عەبدوڵڵا جێگری پێشووی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.[1]
- خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ دوو وەرز درێژکرایەوە بە 60 دەنگی بەڵێ و 8 دەنگی نەخێر کە دەکاتە 10 مانگ بەپێی رۆژمێر، بەڵام 8 مانگی یاسادانانە چونکە ئەو ماوەیە دوو مانگ پشووی وەرزەکانی پەرلەمانی بەردەکەوێت.[2]
- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هەڵوەشانەوەی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم خزمەت بە دۆخەکە و چارەسەری کێشەکان دەکات.[2]
- ئەمنستی ئینتەرناشناڵ راپۆرتێک لەبارەی رووداوەکانی خوورماتووخوورماتوو بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێ، بەڵگەیان لەبەردەستە لە ناوچە کوردنشینەکان تاڵاکردن و وێرانکردن و سووتاندنی ماڵی خەڵک ئەنجامدراوە.[3]
- لە سنووری مەخموورمەخموور حەشدی شەعبی هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی پیشمەرگە، بە گوتەی فەرماندەیەکی پێشمەرگەش هێرشەکەیان تێکشاندووە و حەشدی شەعبی کوژراو و برینداری هەیە. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند ڤیدیۆیەکی ئەم شەڕە بڵاوبووەوە و دیلێکی زۆری حەشدی شەعبی کەوتۆتە دەست پێشمەرگە.[1]
- فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیەکێتی نیشتمانی کوردستان پۆستی سکرتێری پەرلەمانی کوردستانی وەرگرت.[1]
- هەریەک لە گەشە دارا حەفید، قادر رەزگەیی و مریەم سەمەد ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستانیان جێهێشت و پێیان وابوو درێژکردنەوەی ماوەی خولی پەرلەمان نایاساییە.[3]
- کاتژمێر 07:30 ئێوارەی ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی، بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، بۆ زانینی دۆخی تەندروستی و ئاسایشی عەبدوڵڵا ئۆجالانعەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکەپەکەکە، ڕێپێوانێکی بە مەشخەڵ لە پارکی نالی-یەوە بۆ شاڕێی سالم ئەنجام درا.[4]
- سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر جیهان لەبەرامبەر کود کەمتەرخەمبێت، ئەوا ئیسڕائیل لایەنگیری گەورەی ئامانج و ویستەکانێتی.[2]

⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

📌 کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 כרונולוגיה של אירועים


🗄 מקורות
[1] ⚫ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
[2] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 24-10-2017
[3] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 24-10-2017
[4] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رۆژنیوز - 24-10-2017
📚 קבצים הקשורים: 16
🖇 פריטים המקושרים: 14
👫 ביוגרפיה
1.👁️عەلی عەبدوڵڵا
✌️ חללי
1.👁️باسل عبد الرحمن عيسى (قهرمان حسكة)
2.👁️رمضان علي (كادار فيان)
3.👁️غسان علي (لوند أحمد)
4.👁️نوزت محمود (كيفارا كله)
5.👁️کەیوان عومەر
📝 מסמכי מפלגות כורדיות
1.👁️20 سەنتەرو رێکخراوی‌ ناحکومی‌ داوای‌ هەڵوەشاندنەوەی‌ پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتێکی ئینتیقالی دەکەن
2.👁️بارزانی: بە کۆچی دوایی عەلی عەبدوڵڵا خەمبارم
3.👁️حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی ریفراندۆمی کوردستانی عێراقی سڕکرد
4.👁️مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، راگەیاندراوێک لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی بڵاودەکاتەوە 24-10-2017
5.👁️هاوپەیمانی‌ بۆ دیموکراسی‌ و دادپەروەری‌ و گۆڕان و کۆمەڵ راگەیەنراوێکی‌ هاوبەش بڵاودەکەنەوە
☂️ מפלגות וארגונים
1.👁️ژنانی گەنجی تێکۆشەر
📊 סטטיסטיקה וסקרים
1.👁️ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەولێر و خوارووی عێراق دەوەستێت
2.👁️کۆمپانیایەکی نەوت: سەرەڕای مەترسییەکان بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتی ئەتروش بەردەوامە
📂[ עוד...]

⁉️ נכס פריטים
🏳️ שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏙 ערים: ⚪ Khurmatu
🏙 ערים: ⚪ Makhmur
🏙 ערים: ⚪ Mariwan
🏙 ערים: ⚪ Mosul
🏙 ערים: ⚪ Sulaimaniyah
🏙 ערים: ⚪ Urumiya

⁉️ Technical Metadata
©️ זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
✨ איכות פריט: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
רע👎
✖️
 40%-49%
רע
✖️
 50%-59%
מסכן
✔️
 60%-69%
הממוצע
✔️
 70%-79%
טוב מאוד
✔️
 80%-89%
טוב מאוד👍
✔️
 90%-99%
מצוין👏
99%
✔️
נוסף על ידי (هاوڕێ باخەوان) על Oct 24 2017 12:00AM
👌 מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי (هاوڕێ باخەوان) ב- Oct 24 2017 8:58AM
✍️ פריט זה עודכן לאחרונה על ידי (هاوڕێ باخەوان) על: Oct 26 2017 9:18AM
☁️ קשר
🔗
🔗
⚠️ פריט זה לפי כורדיפדיה של 📏 תקנים עוד לא נגמר עדיין!
👁 פריט זו נצפתה פעמים 5,965

📚 Attached files - Version
סוג Version 💾📖🕒📅 👫 שם עורך
📷 קובץ תמונה 1.0.195 KB Oct 24 2017 9:35AMهاوڕێ باخەوان
📝 مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، راگەیاندراوێک لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی بڵاودەکاتەوە 24-10-2017 | קבוצה: מסמכי מפלגות כורדיות | שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ פריט דירוג
⭐⭐⭐⭐⭐ מצוין
⭐⭐⭐⭐ טוב מאוד
⭐⭐⭐ הממוצע
⭐⭐ מסכן
⭐ רע
☰ עוד
⭐ הוסף לאוספים שלי
💬 כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!

✍️ היסטורית פריטים
🏷️ Metadata
RSS

📷 חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
🔎 חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
✍️✍️ עדכון פריט זה!
👁️‍🗨️
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، راگەیاندراوێک لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی بڵاودەکات
📝 מסמכי מפלגות כורדיות

جەماوەری ستەملێکراوی کوردستان!
لەهەلومەرجێکدا کە نەتەوەکەمان و هێزە دیموکراتخوازەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چاوی ئومێدیان بڕیبووە بەدیهێنانی ئامانجە ستراتیژیەکانی کوردستان، بەڵام مەخابن، روداوەکان، پێشبینیەکانی یەکێتی بۆ قبوڵکردنی بەدیلی ریفراندۆم، سەلماندو بەهۆی مومارەسەی مافی دیموکراسی، بەهۆی بێدەنگیی دەوڵەتە دۆستەکانی جیهان لەبەرامبەر ئەو بڕیارانەی لەبەغداد دژی هەرێم و ئەو هێرشە عەسکەریانەدا، هەتا ئەمڕۆ، هەروا لەرێی کەین‌وبەینی جۆراوجۆرو قۆزتنەوەی ناکۆکیەکانی حزبە کوردستانیەکان و کێشمەکێشەکانی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، پیلانی ئیقلیمی لە(16/ی ئۆکتۆبەری2017) رێک لەهەمان رۆژو مانگدا کە ساڵی (1925) کۆمەڵەی گەلان ویلایەتی موسڵی شەتەکی عێراقی داتاشراو دا، دوای (92) ساڵ سەپێنرایەوە!
لەم هەلومەرجەدا بەسەرپەرشتی جێگری سکرتێری گشتی هەڤاڵ کۆسرەت رەسول، مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبونەوەی ئاسایی کرد.
ئەم کۆبونەوەیە، دوای ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال و نەمانی سایەی سەرۆکە بێهاوتاکەمانە لەسەرمان، ئەم کۆستی شکۆی نیشتیمانە، بێڕادە قورسە، بەو ئەندازەیەش ئەرکی هەمومانی پڕاوپڕ لە بەرپرسیارێتی مێژوویی، بۆ پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و یەکپارچەیی هەرێمی کوردستان، کرد. بەم بۆنەشەوە، جارێکی تر، سوپاسی زۆری هەموو دەوڵەتەکان، لایەنەکان، کەسایەتیەکان، بەتایبەتی حزبە کوردستانیەکان دەکەین، کە لەناو خەمباری پێشمەرگەو کەسوکاری شەهیدان و کوڵی گریان و فرمێسکی گەلەکەمان، جارێکی تر، سەلماندیانەوە کە سەرۆک مام جەلال، هەر سەرۆکی عێراق و کوردستان و فەرماندەی پێشمەرگە نەبووە، بەڵکو جێگەی رێزی تەواوی جیهان بووەو لەناخی نەتەوەکەشماندا، خۆشەویستیەکی دەگمەنی هەبووە.
جەماوەری کۆڵنەدەری کوردستان!
کۆبونەوەکە، دەرهەق بە سیاسەتی نێونەتەوەیی و ئیقلیمی و عێراقی، تەواوی دژواریەکان، مەترسیە جۆراوجۆرەکان، هەڕەشەکان، بێسەروبەری بڕیاری دەستەگەری لەبری بڕیاری دەستەجەمعی ئۆرگانە رەسمیەکانی یەکێتی. ئەم بڕگانەی تاوتوێ کرد: 1-دۆخی گشتی و کارەساتی (16/10/2017). 2-یەکێتی ناو یەکێتی. 3-پەرلەمان و هەڵبژاردن و کۆمسیۆنی باڵا. 4-دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی عێراق و دەستوری هەمیشەیی. 5-پەیوەندی یەکێتی و لایەنە کوردستانیەکان.
دۆخی دوای کارەساتی 16/ی ئۆکتۆبەر
1- بۆ دۆخی گشتی و کارەساتی 16/ی ئۆکتۆبەر، کۆبونەوە بەوردیی لەسەر کۆی دۆخەکە، پێش ریفراندۆم و خودی ریفراندۆم و روداوە نالەبارەکانی لێکەوتەی ریفراندۆم، بەچاوێکی رەخنەگرانەی دوور لە هەرەسانی، گفتوگۆی کردو بڕیاردرا، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی شارەزای بوارەکان، لەسەر تەواوی پرس و پرۆسەکە، دوور لە مزایەدەو خۆدزینەوە لەبەرپرسیارێتی، بەتایبەتی لەسەر ریفراندۆم و کارەساتەکە، پێکبێنێ‌ و لەبەر رۆشنایی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە، بە گەڕانەوە بۆ بڕیارەکانی تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لەسەر ریفراندۆم، باسی ریفراندۆم لەناو نەخشەرێگەی یەکێتی و لەناو رێکەوتنامەی یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان، هەروەها بۆ سەرجەم کۆبونەوەکانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی، تا دەگاتە کۆبونەوەی دوکان لە(15/10/2017) دوابۆچونی یەکێتی، رابگەیەنێ‌.
پیرۆزی یەکێتی ناو یەکێتی
2- سەبارەت بە یەکێتی ناو یەکێتی؛ کۆبونەوە پێیوایە، دەرکەوت، کۆبونەوەو چاوپێکەوتن و بەیاننامەی نابەرپرسیار، چەند زیانی لەیەکێتی گەیاندووە. بۆیە، یەکێتی ریزەکانی یەکێتی لەسەر بنەمای پرنسیپ و یاساو رێسای حزبایەتی و چاونەپۆشین لە لادان و سەرپێچی ئەو پرنسیپانە، هەتا دەسەڵاتەکان لەئۆرگانە رەسمیەکانی یەکێتی چڕبکرێتەوە. نەک گروپی دەستەگەری لاوەکی. ئەم رێساو پرنسیپانە مەرجی بنەڕەتی دەستەبەری یەکێتی ناو یەکێتین. لەمبارەوە، بڕیاری پێویست بۆ شکۆی ئۆرگانەکان و دیسپلینی ریزەکان، دران. چیکە لەهیچ کەسو گروپێک قبوڵناکرێ‌ دیسپلین و پەیڕەوی ناوخۆ پێشێل بکات و بڕیاری دەستەگەری زیانبەخش، بکرێتە بنەمای لێدوانی سەرلێشێواندن.
پەرلەمان و هەڵبژاردن
3- پەرلەمان و هەڵبژاردن و کۆمسیۆن؛ کاراکردنەوەی پەرلەمان، بەهەوڵی هەموولایەک، بەتایبەتی یەکێتی، دەستکەوتێکی تەشریعی و چاودێریی گەورەیە. بۆیە پاراستنی ئەم دەستکەوتە، بەتەواوکردنی خولی ئاسایی پەرلەمان، زۆر گرنگە. بۆئەوەی لەتەنگژە یاساییەکانیش بەرەبەرە رزگارمان بێ‌، دەبێ‌، پەرلەمان چالاکتر ئەرکەکانی راپەڕێنێ‌ و دەسەڵاتی سیاسیش هاوکاریان بێ‌. ئومێدەوارین، لەسەر بنەمای ئەرک و ماف و پاراستنی ئەزمونەکەمان، تەواوی لایەنەکان بەشداری دانیشتنەکانی پەرلەمان بکەن.
دانوستان و دەستور
4- دانوستاندن لەگەڵ بەغدادو دەستوری هەمیشەیی؛ بڕیاردرا کە: دانوستاندنی بێمەرج، لەگەڵ حکومەتی بەغدادو لەسێبەری ئاشتی و راگرتنی شەڕوشۆڕو پەلاماری گەلی کوردستان، ئەنجامبدرێ‌. بۆ ئەم ئەرکەش، وەفدی حکومەت، لەو لایەنانەی لەحکومەتدا، ئەرکەکانی حوکمڕانیی رادەپەڕێنن، بۆ دانوستاندن پێکبێ‌ و لەکاتێکی شیاویشدا، بەپێی بنەماکانی دەستوری هەمیشەیی، گفتوگۆ لەگەڵ بەغداد بکەن. هەروەها توێژینەوەش بکرێ‌ کە چ لایەک، لەدوای نوسینی دەستورەوە، بەندەکانی دەستوری پێشێلکردووە. نەک حکومەتی عێراق، تەنها لەروانگەی ئەرکەکانی دەسەڵاتەوە، دەستور شیبکاتەوەو مافە دەستوریەکان، رەچاونەکات. لەکاتێکیشدا، تەواوی لایەنە کوردستانیەکان و حکومەتی هەرێم، دانوستان و دەستوریان پەسەندە، چ پاساوێک بۆ حکومەتی بەغداد ماوە، درێژە بە پەلاماری عەسکەری و گەمارۆی ئابوری و ئازادی خەڵک بدات‌و، دەیان هەزار هاوڵاتی لانەواز بکرێ‌ و لەم سەروبەندەی پایزو زستاندا بکەونە ژیانی کولەمەرگیی.
پەیوەندی یەکێتی لەگەڵ لایەنە کوردستانیەکان
5- یەکێتی و لایەنە کوردستانیەکان.. یەکێتی، دور لە کارو کاردانەوە، دژی تێکچونی پەیوەندی سیاسی لایەنە کوردستانیەکانە؛ بەڵکو لەم دۆخە دژوارەدا، جەخت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی نێوان تێکڕای لایەنەکان دەکاتەوە، هەتا پێکەوە بتوانین، چاکسازی و گۆڕانکاری لەحکومەتدا ئەنجامبدەین و کێشەکان چارەسەر بکەین و پەرلەمانیش، ئەرکی یاسارێژی و چاودێری رابپەڕێنێ‌. بەیەکیشەوە، پرۆژەی دەستور بەرەو قۆناغی کۆتایی بەرین و سیستەمی حوکمڕانی بەسیستەمی پەرلەمانی راستەقینە بگۆڕین. کێشەی چۆنیەتی چارەسەرکردنی سەرۆکایەتی هەرێمیش، لەبنبەستی قۆناغی رابوردوو، سەرفراز بکەین و لەبەر رۆشنایی روداوەکانی ئێستاو قۆناغی لەمەودوا، بەرپرسانە، کۆتایی بەم پرسە نیشتمانییەش بهێنین.
لەکۆتاییشدا.. یەکێتی، بە یەک ئاراستەو یەک هەڵوێست و یەک ئیرادەوە، ئەرکەکانی لەمەودوای رادەپەڕێنێ‌ و بێوچان تێدەکۆشێ‌ بەچاوێکی رەخنەگرانەی هەمەلایەنەوە، تەنگوچەڵەمەو کەموکوڕییەکان، لەناو حکومەت و لەناو یەکێتیدا، چارەسەر بکات. وەکو سەرۆک مام جەلال فەرمویەتی، نە بە کەس دەڕوخێین و نە کەسیشمان لێ زیادە، هەموو هەڤاڵێک ئەرکێتی یەکێتی ناو یەکێتی بپارێزێ‌. لەهەمانکاتدا، هەر هەڤاڵ و گروپێک ئازادن لەدەرەوەی یەکێتی رێبازی تر هەڵبژێرن.
- هەزاران سڵاو لەگۆڕی پاکی شەهیدانی بەرەنگاری لەکەرکوک و خانەقین و پردێ‌.
- سڵاو لەخۆڕاگیی و قارەمانێتی گەلەکەمان.
- سڵاو لەهێزی پێشمەرگەو لە ورەی پۆڵایینیان، کە دڵنیاین ئەم شکستە کاتییە، گیانی قارەمانێتیان بەهێزتر دەکات.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتی نیشتمانیی کوردستان
24-10-2017

⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 פריטים המקושרים: 2
🔤 מילים וביטויים
1.👁️کۆبوونەوە
📅 תאריכים ואירועים
1.👁️24-10-2017
📂[ עוד...]

⁉️ נכס פריטים
🏳️ שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 24-10-2017
📄 Document style: 📠
📄 סוג המסמך: ⊶ שפת מקור

⁉️ Technical Metadata
©️ זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
✨ איכות פריט: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
רע👎
✖️
 40%-49%
רע
✖️
 50%-59%
מסכן
✔️
 60%-69%
הממוצע
✔️
 70%-79%
טוב מאוד
✔️
 80%-89%
טוב מאוד👍
✔️
 90%-99%
מצוין👏
95%
✔️
נוסף על ידי (هاوڕێ باخەوان) על Oct 25 2017 9:33AM
👌 מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי (سەریاس ئەحمەد) ב- Oct 26 2017 10:49PM
✍️ פריט זה עודכן לאחרונה על ידי (سەریاس ئەحمەد) על: Oct 26 2017 10:49PM
☁️ קשר
🔗
🔗
👁 פריט זו נצפתה פעמים 8,152

📚 הספרייה
  📖 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
  📖 סיפורה המופלא של הרבני...
  📖 עוד...


📅 כרונולוגיה של אירועים
  🗓️ 20-01-2021
  🗓️ 19-01-2021
  🗓️ 18-01-2021
  🗓️ 17-01-2021
  🗓️ 16-01-2021
  🗓️ 15-01-2021
  🗓️ 14-01-2021


💳 לתרום
👫 חברי כורדיפדיה
💬 המשוב שלך
⭐ אוספי משתמש
📊 סטטיסטיקה מאמרים 380,032
תמונות 61,360
ספרים 11,536
קבצים הקשורים 48,186
📼 Video 182
🗄 מקורות 15,836
📌 Actual
(Arbil) ליברא
.תיקאריעה ןאתסידרוכב ריע
.ודהיתהו ורייגתה היכלמש ביידח תכלממ תריב התיהו הקיתע ריע איה ליברא
בר היהש לאירבג הנוי םכחה ליבראב יח טיה האמה תישארבו חיה האמה ףוסב
וירחא ריאשה.תסנכ-תיב 1793 תנשב הב הנב ונב םע דחיבו ירוביצ ןקסעו הליהקה
،תואופרו תולוגס،הטיחש יניינעב תוש :ללוכש סומלוק יצחב בותכ סרטנוק די-בתכב
תוערואמ،תוריטפו תודיל יכיראת،תורטש יחסונ،תומולח ןורתפ،תולזמו תולרוג
ידימ ריעה תא ונק ליברא ידוהי ותודע יפל.וימיב ועריאש םיירוטסיהו םייתחפשמ
הנושארה םעפב.תבשה םויב הב לטלטל ולכויו ריעב הקזח םה
(Arbil) ליברא
היאזיר-הימרוא
.תינאריאה ןא\'גיברזאב ריע
תורבק תיבו،ןורמוש ילוג יאצאצמ םה הידוהיש،הקיתע תידוהי הליהק התייה הימרואב
.הנש 500 ןב
ריעה הנושארה םלועה תמחלמב.תוערפו תופידרמ הלבס תידוהיה הליהקה טיה האמב
.תוירזכאב וחצרנ םיברו םידוהיב תוערפ וכרענ 1918 תנשבו םיסורה ידיל הלפנ
זאמש תדחוימ הנוכשב םתוא הנכיש תימוקמה הליהקהו דאדגבל וטלמנ םיבר םידוהי
.ןיר\'גהמ תלחמ - םירגהמה תנוכש םשב העדונ איה
.תועימק תביתכמ וסנרפתה םימכח ידימלתו רחסמב וקסע םבור הימרוא ידוהי
،אפורה השמ אוה לודגה השמ אלומ שע ארקנ םהבש לודגהו תסנכ-יתב 4
היאזיר-הימרוא
הפרוא
םהרבא לש ותדלומ ריע ,םידשכ-רוא איה תרוסמה יפלש תיכרותה ןאתסידרוכב ריע
םירבוס םימלסומה .ונימי לש דאדגבל םורדמ תאצמנ םידשכ-רוא םירקוחה יפל .וניבא
די-לע םידמועש שישה ידומע ינש תא םינכמו דורמינ לש ותכלממ ריע איה הפרוא יכ
.דורמינ אסכ רמולכ ,דורמינ שרע קיתעה רצבמה
תחא הכירב .וניבא םהרבא שע ,םיהרביא תאכריב :םימ תוכירב 2 םויכ ןנשי הפרואב
גד דצש ימש םינימאמ םהו םתוא גודלמ םיענמנ םימלסומהש ,םילודג םיגד תצרוש
אוהש ליל\'ח םיהרבא תיב אצמנ וז הכירבל תינופצ .ותנש תא איצוי אל וז הכירבב
הכירבה .וניבא םהרבא
הפרוא
(Amadiya) הידמע
לע הקלחב היונבו היכרות לובגל ךומס ,תיקאריעה ןאתסידרוכ ןופצב תנכוש הידמע
דרומב היונבה תיתחתה ריעהו אתליא אתואש הנוילעה ריעה איהו המוח תפקומו רה
הנוכמה ,ידוהי עבור היה הנותחתה ריעב םגו הנוילעה ריעב םג .אתיתכ אתואש רהה
.יהו\'ג תלחמ והוניכ םידרוכהש יפכ וא יאזוה תלחמ ,םידוהיה יפב
הידבוע איבנה תרובק ודילו רפוסה ארזע םש לע דחאה :תסנכ-יתב ינש ויה הידמעב
לע ארקנו ףסוי ןזח ידי-לע הנבנ ינשה תסנכה-תיב .לצומב רובק תרחא תרוסמ יפלש
1250 תנשב הארנה לככ הנבנ הז תסנכ-תיב .איבנה לאקזחי אוה - לאקזחי דייס םש
ת
(Amadiya) הידמע

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| זמן טעינת דף: 10,452 2!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574