23-11-2016
📅 תאריכים ואירועים
- شەوی رابردوو لەنێوان گوندی عەتشانە و عوزێرییە، لە سنوری قەزای داقوق، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پێشمەرگەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە فەرماندەیەکی پێشمەرگە و دوو پاسەوانی برینداربوون.
- ئاسایشی گشتی هەولێر رایدەگەیەنێت بە ئامانجکردنی د. وشیار ئیسماعیل کردەوەیەکی تێکدەرانە و نەخوازراوە و ئامانج لێی تێکدانی ئارامی و سەقامگیریی پایتەختە.
- ئەمڕۆ بەبڕیارێکی دادگای باڵای نەرویج، پۆلیسی ئەو وڵاتە مەلا کرێکاری لەماڵەکەی خۆی دەستگیرکرد.
- ئاسایشی کەرکوک دەستگیرکردنی سێ چەکداری داعشی راگەیاند کە دەستیان لەچەندین کردەوەی تیرۆریستیدا هەبووە و بۆ چالاکی مەترسیداریش لەحەویجەوە رەوانەی شارەکە کراون، کە هاوکات بۆ ماوەیەک پاسەوانی مەلا شوان بوون کە یەکێکە کە بەرپرسە کوردەکانی ناو داعش.
- ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیک بڵاویکردەوە، 18 رفێنراوی ئێزدییەکان لە تەلەعفەر لەدەستی داعش رزگارکراون که لە نێویاندا منداڵ و ژنیش هەن.
⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 כרונולוגיה של אירועים