$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- چوار زیندانیی کورد، خەڵکی شارەکانی #بۆکان#، #پیرانشار# و #ورمێ# لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ لە سێدراە دران. شوناسی ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە، بە ناوەکانی تەیب شێخزادە، خەڵکی پیرانشار، قادر محەمەد حەسەن خەڵکی بۆکان، یەدوڵڵا سەمەدی و ئیسلام ڕەشیدی خەڵکی ورمێیە. هەر چواریان بەتاوانی کوشتنی ئەنقەست لەسیدارەدران.[3]
$باشووری کوردستان$
- کۆچی دوایی شاعیری نوێخواز، #کەژاڵ ئیبراهیم خدر# لە سلێمانی.[5]
- شەوی ڕابردوو کاتژمێر 1:30 خولەک، بنکەیەکی بانگەشەی هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە شارەدێی #حاجی ئۆمەران#-ی سەربە شارۆچکەی #چۆمان#-ی پارێزگای هەولێر سوتێندرا.[2]
- بەشێک لە پۆلیسەکانی یەکەی پاسەوانی شاری #کۆیە# خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای زیادکردنی مووچەکانیان کرد.[1]
- ئەنجوومەنی ناوچەی بۆرک-ی #شەنگال# دووەمین کۆنفڕانسی خۆی ئەنجامدا. لە کۆنفڕانسەکەدا داوا لە کۆمەڵگەی ئێزدی کرا کە لە هەڵبژاردنەکانی ئێراقدا دەنگی خۆیان بدەنە ئیرادەی خۆیان.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
כרונולוגיה של אירועים
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל

כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 25,886
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!