=KTML_Bold=بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو مەحموود قادر بەگ ڕواندزی کرد.=KTML_End=
=KTML_Bold=ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:=KTML_End=
بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (مەحموود قادر بەگ ڕواندزی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی شاعیر و نووسەر خوالێخۆشبوو (مەحموود قادر بەگ ڕەواندزی) ناسراو بە (خارە ڕەش ڕەواندزی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو کەسایەتی و کادیرێکی ناسراو و ماندوونەناسی بواری ڕاگەیاندن و کایەی ئەدەبی و ڕۆشنبیری گەلەکەمان بوو، ڕۆڵێکی دیاری لە بواری ڕاگەیاندندا ھەبوو، ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت. [1]
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
#21-01-2024#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=