ناونیشانی بابەت: پەرتووکی مام وسو دزەیی گەشتی زۆزگ لە دەشتی هەولێر تا نەغەدە بڵاوکرایەوە
لە ڕێوڕەسمێکدا لە مەکتەبی ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، پەرتووکی #مام وسو دزەیی؛ گەشتی زۆزگ؛ لە دەشتی هەولێر تا نەغەدە# لە نووسینی ئەردەڵان مام وسو دزەیی بڵاو کرایەوە .
لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکەدا کە نوێنەری سەرۆک بارزانی ئامادە بوو، لەلایەن شوان محەمەد ئەمین وێستگە سەرەکییەکانی گەشتی خەبات و شێوازی نووسینەوەی پەرتووکەکە، شڕۆڤەی ناوەرۆکی پەرتووکەکە بەشێوەیەکی ئەکادیمی بۆ ئامادەبووانی خستە ڕوو.
نووسەر # ئەردەڵان مام وسو دزەیی#، لەسەر پەرتووکەکە وتی ئەم پەرتووکە پەرتووکێکی بیرەورییە لە بارەی ژیان و ڕۆڵی باوکم لە سەردەمی پێشمەرگایەتی لەگەڵ #مستەفا بارزانی#ی نەمر و
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی و سەرۆک بارزانی، ئەم پەرتووکە چەندین تەوەر لە خۆ دەگرێت هەر لە سەردەمی پێشمەرگایەتی و ئاوارە بوون لەگەڵ بارزانیی نەمر تا دوا ساتی کۆچی دوایی.
شایەنی باسە پەرتووکە لە 340 لاپەڕە پێکهاتووە، کاری دیزاینی لەلایەن د.ئەکرەم فەرەیدوون بۆ کراوە، چاپی یەکەمی ساڵی 2022 بە ژمارەی سپاردنی (132) پێنج هەزار دانەی لێ چاپ کراوە. [1]
כורדיפדיה היא המקור הרב-לשוני הגדול ביותר למידע כורדי! כורדיפדיה תיעדה אותו למטרות ארכיון.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל

כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 168
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!